Pages

۱۳۹۳ بهمن ۲۲, چهارشنبه

بەراستی یەکیەتیکان لیدوانی سیرو سەمر دەدەن پارتی کەوتووتەناو قەفەسەکی ئەردۆغانەوە و یەکیەتیش کەتووتەناو قەفەسەکی ئایتولاکانی ئیران کە هەر دو کیان هەم تورکیا و هەم ئیران گەورەترین دۆژمنی کوردەن


بەراستی یەکیەتیکان لیدوانی سیرو سەمر دەدەن پارتی کەوتووتەناو قەفەسەکی ئەردۆغانەوە و یەکیەتیش کەتووتەناو قەفەسەکی ئایتولاکانی ئیران کە هەر دو کیان هەم تورکیا و هەم ئیران گەورەترین دۆژمنی کوردەن 
زۆر خۆشه ئەم یەکیەتیانە 
Commenti ewa chiya???puk bu way le hate? !!!
كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ ئخامه‌نه‌ئی:
گه‌لی‌ كورد له‌كوردستانی‌ عیراق خۆمان به‌قه‌رزاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌زانین ‌
11/2/2015
زۆر به‌ڕێز/ سه‌ماحه‌تی‌ ئایه‌توڵڵای‌ مه‌زن عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی‌
رابه‌ری‌ گشتیی‌ شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران
سڵاوێكی‌ گه‌رم....

به‌بۆنه‌ی‌(36)ـه‌مین ساڵیادی‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ئێرانه‌وه‌، پیرۆزبایی‌ خۆم و سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌سه‌ماحه‌تتان و گه‌لانی‌ تێكۆشه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ده‌كه‌م. ئه‌و شۆڕشه‌ی‌ به‌ڕابه‌رایه‌تی‌ ئیمامی‌ ئومه‌تی‌ موسوڵمانان ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌ كۆتایی‌ به‌سیستمێكی‌ گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆری‌ پاشایه‌تی‌ هێناو، بوو به‌ مه‌شخه‌ڵێكی‌ ئازادیخوازانه‌ی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌، به‌گه‌لی‌ كوردی‌ ئێمه‌شه‌وه‌.
سه‌ماحه‌تی‌ ئایه‌توڵڵای‌ مه‌زن خامه‌نه‌ئی‌: گه‌لی‌ كورد له‌كوردستانی‌ عیراق له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و (36) ساڵه‌ی‌ شۆڕش و قوربانیدان له‌پێناو مانه‌وه‌و ئازادیماندا خۆمان به‌قه‌رزاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ده‌زانین، كه‌ هه‌ر له‌هه‌ڵگیرساندنی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ به‌ڕابه‌رایه‌تی‌ ی‌.ن.ك و یارمه‌تیدانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ داڵده‌دانی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كانمان و كردنه‌وه‌ی‌ سنوره‌كانتان به‌ڕووی‌ هه‌زاران كوردی‌ كوردستانی‌ عیراقدا كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ زوڵم و زۆرو سته‌می‌ سه‌دام حوسێنی‌ دیكتاتۆردا هه‌ڵاتبوون. هه‌ر ئێوه‌ش هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ رووخاندنی‌ ئه‌و رژێمه‌ چه‌وسێنه‌ره‌و رزگاركردنی‌ گه‌لانی‌ عیراق بوون.
له‌دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌، كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران هاوكارییه‌كی‌ دۆستانه‌و دڵسۆزانه‌ی‌ كردووه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسی‌ و سیاسی‌ و بازرگانییه‌كانمان رۆژ له‌دوای‌ رۆژ له‌گه‌شه‌ی‌ زیاتردایه‌.
له‌شه‌ڕی‌ ئه‌مجاره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ی‌ ئێمه‌دا دژی‌ دڕنده‌ترین دوژمنی‌ ئیسلام و مرۆڤایه‌تی‌، كه‌ به‌ناوی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م به‌ها مرۆیی‌ و ئاینییه‌كانیان پێشێلكردووه‌و دڕندانه‌ترین شێوازه‌كانی‌ كوشتن و كاولكاری‌ به‌كارده‌هێنن، كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران وه‌كو ئه‌ركێكی‌ مرۆڤدۆستانه‌و ئاینی‌ خۆی‌، پشتیوان و هاوكاری‌ عیراق و برا كورده‌كانێتی‌، دڵنیاین له‌م شه‌ڕه‌شدا به‌هاوكاری‌ و یارمه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران سه‌رده‌كه‌وین به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌(داعش)دا.
بۆیه‌ به‌ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆمانی‌ ده‌زانین له‌ساڵیادی‌ به‌رپابوونی‌ ئه‌و شۆڕشه‌ مه‌زنه‌تاندا دووباره‌ پیرۆزبایتان لێبكه‌م و هیوادارم هاوكاری‌ و پشتیوانییه‌كانتان بۆ گه‌لی‌ كوردستان و گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وترو دۆستانه‌تر بێت.
له‌گه‌ڵ رێزی‌ زۆرم
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌
جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ ی‌.ن.ك

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر