علی شه‌ریعه‌تی له باسی بهكهركردندا ده‌ڵێت دوو جۆره:
كۆن و نوێ.. كۆنه‌كه زیاتر له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. وه‌ختێ زانایانی ئایینی كه‌سی سته‌ملێكراو ته‌ڵقین ده‌ده‌ن له ئاست سته‌مێكدا كه لێی ده‌كرێت، ئارام بگرێت و هه‌ڵیبگرێت بۆ قیامه‌ت.

كه‌سی سته‌مكاریش وا ڕادێنن وه‌ختێ سته‌مێك ده‌كات، له‌بری وه‌ی بڕوات مافی ئه‌و كه‌سه بداته‌وه كه مافه‌كه‌ی لێی زه‌وت كردووه، له خوا بپاڕێته‌وه و نزا بكات، به‌وه‌یش خودا له هه‌موو گوناهه‌كانی خۆشده‌بێت.. ئینجا ده‌پرسێت: ئه‌مه بهكهركردن نییه؟ ئایا دینی ڕاسته‌قینه وایه؟ خۆیشی ده‌ڵێت: هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر! كۆڵه‌كانی تری بهكهركردنی كۆن:
بهكهركردنی نوێ:
پسپۆڕی: به‌بیانووی پسپۆڕییه‌وه، هه‌ریه‌كه ده‌چینه كهوڵێكهوه و ئاگامان له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕییهكهمان نییه..
زانست: پۆزی زانستی‌بوون له هه‌موو ئاگاییه‌ك دامانده‌بڕێت.. له خۆڕایی خۆ به پڕ ده‌زانین..
توانیی جه‌سته‌یی و بازوو: ده‌نووسێت به‌وه بێت كه‌ر له زۆر كه‌س به‌هێزتره، كه‌چی له‌وه‌تای هه‌یه باری لێده‌نرێت.. خه‌ڵك هه‌یه تا بڵێی زله، كه‌چی پخێكی لێ بكه‌ی زراوی .ده‌چێت!

/////////////////////////
خوداگاهی واستحمار) كتێبێكی 83 لاپه‌ڕه‌ییه و بیرمه‌ندی ئێرانی دوكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی نووسیویه‌تی. نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی و له‌ژێر ناوی (النباهة والإستحمار)دا خوێندمه‌وه و ئه‌مڕۆیش به زمانی فارسی، كه زمانی نووسه‌ره، جارێكی تر خوێندمه‌وه.
ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا گوتارێكی ده‌نگی بووه. له چوارچێوه‌ی كۆبهرههمهكهیشیدا و له به‌شی 20دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
شه‌ریعه‌تی هه‌م زمانی قسه‌كردن و هه‌م زمانی نووسینیشی، دارای ئه‌فسوونێكی سه‌یره و به‌زۆر خوێنه‌ر كێشدهكات و ناهێڵێت لێی دووربكه‌وێته‌وه.
له‌م كتێبه به قه‌باره بچووكه‌یدا، كه زیاتر به نقورچ ده‌چێت و له كه‌سی خه‌وتووی ده‌گرێت، پڕت ده‌كات له ئاگایی و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت ڕاتدهچڵهكێنێت.
باس له دوو خاڵ ده‌كات، یه‌كه‌میان: خۆئاگایی، واته خۆناسین و ئاگاداری له‌باره‌ی خۆوه، خۆی تاك و خۆی كۆمه‌ڵ.. دووه‌میشیان: بهكهركردن.. كاتێ ئاگات له خۆت نابێت، له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه بهكهردهكرێیت!
وه‌نه‌بێ باسی بابه‌تێكی ده‌روونی یان شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بكات. نا.. بابه‌تێكی ته‌واو فیكرییه و په‌یوه‌سته به باسی ژیار و شه‌ڕی ژیارییه‌وه. به‌درێژایی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌دا، به‌رده‌وام دوو كتێبی ترم له بیردا بوون، كه له ناوه‌ڕۆكدا زۆر له‌م ده‌چن، یه‌كه‌میان: (غرب زدگی)یه‌كه‌ی (جلال ال أحمد) و دووه‌میشیان: (مشكلة الثقافة)كه‌ی (مالك بن نبی)..
سه‌ره‌تا ده‌ڵێت ئه‌م باسه باسێكی ته‌واو فیكرییه، نه زانستی.. به‌وردی له‌سه‌ر جیاوازی زانست و فیكر ده‌وه‌ستێت و دواتر ده‌ڵێت: زۆرجار خوێندن و بڕوانامه‌ی باڵا و پله‌و پایه‌ی زانستی، وههمێكمان بۆ دروست ده‌كات كه گوایه هه‌موو شتێك ده‌زانین و پێویستمان به فیكر و خۆئاگایی نییه.. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.. ڕاستی ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه، ڕه‌نگه وا ڕێككهوێت كه‌سێكی نه‌خوێندوو (نه‌خوێنده‌وار) له پرۆفیسۆر یان مامۆستا یان پزیشكێك باشتر بێت.. له‌وه‌دا ئه‌مانه‌ی دوایی به‌هۆی بڕوانامهكهیانهوه خۆیان به‌بێ نیاز ده‌زانن له فیكر و وا ده‌زانن هه‌موو شتێك ده‌زانن، له كاتێكدا ئاگایان له هیچ نییه..
باسی گه‌وره‌یی پایه‌ی مرۆڤ له ئاییندا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و له‌لای خوا له فریشته باڵاتره، فریشته جگه له گوێڕایه‌ڵی هیچی تر نازانێت، له كاتێكدا مرۆڤ زۆر له ئاكاره‌كانی خوداوه‌ندی تێدایه و جێگری خودایه له‌سه‌رزه‌وی، دیارترێن ئاكاری جوانی بنیادهمیش یاخیبوونه. ئاده‌م به یاخیبوونه‌كه‌ی و له به‌ری داری قه‌ده‌غه‌كراو خواردنه‌كه‌ی بوو به ئاده‌م (مرۆڤ) و هاته سه‌رزه‌وی و هه‌رچی فریشتهیشه كڕنووشیان له‌بۆ برد..
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت: ئه‌گه‌ر زوو زوو به‌خه‌به‌ر نه‌یه‌ینه‌وه، ژیانی دووباره‌ی ڕۆژانه ده‌مكاته كه‌سێكی بێ‌ئاگا و وامان لێدێت ده‌خۆین تا كاربكه‌ین و كارده‌كه‌ین تا بخۆین، ده‌خه‌وین و هه‌ڵده‌ستین و ... تا ماوین له‌م بازنه‌یه‌دا ده‌خولێینه‌وه. ئه‌و وه‌خت هیچ جوداوازییهكمان له‌گه‌ڵ كرم و جانه‌وه‌رانی تردا كه ئه‌وانیش هه‌مان كاری مه ده‌كه‌ن، نابێت.. ئایا ئه‌مه‌یه په‌یامی مرۆڤ كه جێگری خوداوه‌نده؟
گاڵته به كه‌سانێك ده‌كات كه له‌پێناو كرینی بهفرگرێكدا ده‌ست له ئازادییی خۆیان هه‌ڵده‌گرن، ئاخر وه‌ختێ شتێك به قیست ده‌كڕیت و به‌و هۆیشه‌وه، تا چه‌ند ساڵێك دهبهسترێێتهوه و نا‌توانیت به هیچ لایه‌كدا بڕۆیت، ئه‌وه له‌ده‌ستدانی ئازادیی نییه؟
نموونه به دوو كه‌س ده‌هێنێته‌وه:
ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م كه‌سێكی حه‌پۆل و بێكار بوو. تا ته‌مه‌نێكی زۆر ته‌نها ئاره‌زووی ڕاوكردن ده‌بێت و هه‌موو ڕۆژێك ده‌چێت بۆ شكاری ئاژه‌ڵی كێوی. تا ڕۆژێك ئه‌سپسوارێكی له‌به‌رده‌مدا قوتده‌بێته‌وه و پێی ده‌ڵێت: ئیبراهیم! ئایا خودا تۆی بۆ وه‌ها كارێك ئافراندووه؟ له‌وه‌وه ئیبراهیم وا به خۆیدا ده‌چێته‌وه، هه‌ند له مهعنهوییهتدا عرووج ده‌كات، ده‌ستی كه‌س ناگاته دامێنی..
بوودا، شازاده‌یه‌كی له‌ناو نازونیعمه‌تدا په‌روه‌رده‌بوو بوو، ئه‌وه‌ی دڵ حه‌زی لێیه‌تی، به ده‌وریدا ڕیزكرابوو، باخچهیكی گه‌وره و ڕازاوه، ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر... له‌ناو قه‌فه‌سێكی زێڕیندا داده‌نیشت، رۆژێك له قه‌فه‌سه‌كه‌ی ده‌رچوو و مردوویه‌كی بینی، پرسی ئه‌مه چییه؟ وتیان مردووه، وتی: منیش وام لێدێت؟ وتیان: ئه‌رێ.. نه‌خۆشێكی بینی.. پیرێكی بینی.. هه‌ژارێكی بینی و هه‌موو جارێك دهپیرسی: منیش وام به‌سه‌ردێت؟ ده‌یانوت: دوور نییه!
له‌مه‌وه شه‌قی له نازونیعمه‌ت هه‌ڵدا و كۆشكی جێهێشت و وه‌ك كه‌ركه‌ده‌ن، تاق و ته‌نها كه‌وته گه‌ڕان، ئازاد ئازاد..
نووسه‌ر ده‌نووسێت: هه‌ندێ جار بنیاده‌م بۆ وهدهستهاوردنی پله‌یه‌ك، پایه‌یه‌ك، سامانێك... هێنده خۆی نزم ده‌كاته‌وه، تا شوێنێك ده‌چێت كه سه‌گیش وه‌ها زهلیلبوونێك قبووڵ ناكات.. مرۆڤ ده‌كرێ بكووژ بێت، دز بێت و به مرۆڤییش بمێنێته‌وه، لێ وه‌ختێ ماوستاو و ڕووپامایی ده‌كات، ئیدی له مرۆڤی ده‌كه‌وێت، ئه‌و له‌و خۆبهكۆیلهكردنهیدا به‌رانبه‌ر كه‌سانی دی، شتگه‌لێك له‌ده‌ستده‌دات نازانێت به‌نرخن!
ئینجا دێته سه‌ر خۆئاگایی و بهكهركردن و ده‌ڵێت: خۆئاگایی شتێكه له ناخهوهمانهوه په‌یدا ده‌بێت و به‌ره‌و لای خۆمان كێشمان ده‌كات، شتێك نییه وه‌ك ئاگاداربوون له فه‌لسه‌فه و زانست و ته‌كنۆلۆژیا، كه له دهرهوهمانهوه بێت..
دێته سه‌ر باسی رؤژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و دنیای ئیسلام و ده‌نووسێت: مه‌گه‌ر ڕۆژئاواییه‌كان چییانم له ئێمه‌ی مسوڵمان كرد؟ سه‌ره‌تا وایان لێكردین كه خۆمانمان پێ هیچ بێت، ڕابردوومان، فه‌رهه‌نگمان.. وای لێهات هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان بووه ئه‌وه‌ی كاممان زیاتر نۆكه‌رایه‌تی بۆ ڕۆژئاوا بكه‌ین.. كار گه‌یشتووه به‌وه‌ی زانایه‌كی ئه‌م وڵاته شانازی بكات كه زمانی فارسیی له‌بیرچووه‌ته‌وه. تۆ ته‌ماشای ئه‌م گشت كهرێتییه، هه‌رچه‌ند ڕه‌وایش نییه هێنده كه‌ر بشكێنینه‌وه!
ئێستا ته‌نها 15%ی ئه‌وروپاییه‌كان حه‌زیان له میوزیكی كلاسیكه، كه‌چی لای ئێمه هه‌موومان حه‌زمان لێیه‌تی، ئاخر لێره حه‌زكردن له‌و جۆره میوزیكه بووه‌ته هێمای له‌پێشتربوون، كێ ده‌وێرێت بڵێت من حه‌زم لێی نییه!
دواتر به‌كورتی باسی كۆمهڵگهئاگایی ده‌كات، واته به مانی فراوانه ئهفڵاتوونییهكهی مرۆڤ پیویسته ئاگای له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بیت و بزانێت چی تیدا ده‌گوزه‌رێت و خۆی له‌هه‌مبه‌ریدا به به‌رپرس بزانێت.
ئه‌و پێی وایه ئه‌م جۆره ئاگاییه كاری پهیامبهرانهیه، په‌یامبه‌ران نه فه‌یله‌سووف بوون و نه زانا و نه هونه‌رمه‌ند، وه‌لێ له ڕێی ئه‌م جۆره ئاگاییه‌وه بوو كه بوون به كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی نیو مێژووی مێژووی مرۆڤایه‌تی و توانییان ڕێڕه‌وی مێژوو بگۆڕن.
دواتر به‌وردی باسی دروستكردنی تایپێك له مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه ده‌كات، كه چاو و بینین و زه‌وقیشی له لایه‌ن وانه‌وه دروستدهكریت و ده‌ڵێت: له ماوه‌ی ده ساڵی نضوان 1945-1955دا كه‌ره‌سته‌ی ڕازاندنه‌وه و ئارایشتگای ئه‌وروپایی له تاران‌دا 500 قات زیادی كرد.. بنیاده‌می ئه‌مڕۆیی به سازی ئه‌وان ده‌ڕه‌قسێت: چمكی كراسه‌كه‌ت كورت كه‌وه، سبه‌ی ده‌ڵێت: شۆڕی كه‌وه، دووسبه‌ی: كورتی كه‌وه، دوتر: درێژی كه‌وه.. ته‌نانه‌ت تامی خواردن و خواردنهوهمانیش زه‌وقی ئه‌وان ده‌ستنیشانی ده‌كات.. ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیر كه‌سێكه دۆ ناخواته‌وه، له‌بریدا كۆكاكۆلا هه‌ڵده‌قوڕێنێت..
ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆكه به دوو جۆر مرۆڤی دنیای ئێمه ده‌بات: ده‌چێته وێنده‌ر، بروانامه‌ی ده‌داتێ، دواتر یان له‌وێ ده‌مێنێته‌وه وه‌ده‌بێته كاره‌كه‌ری و به دوو فلسی ئه‌و قایل ده‌بێت، یاخود ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێره و ده‌بێته زمانحاڵی ئه‌و..
پێی وایه بهكهركردنی ئه‌مڕۆ جودایه له جاران، ئه‌مڕۆ ڕادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، ڕۆژنامه، هه‌روه‌ها ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسیی ڕۆژئاوایی هاوكارییه‌كی باشی ئه‌و بهكهركردنه ده‌كه‌ن..
دواتر باسی ده‌سه‌ڵاتی به‌نی عه‌بباس ده‌كات كه بۆ یه‌كمجار له مێژوودا، گه‌لانی مسوڵمانیان فێری زه‌لیلی كرد، ئاخر له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ردا (د.خ) و له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدیندا و ته‌نانه‌ت له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌نی ئومهیهیشدا، مسوڵمانان بێده‌نگ نه‌ده‌بوون له ئاست كاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان، ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو عومه‌ری خه‌لیفه‌یان وا لێ‌كرد، عه‌بدوڵڵای كوڕی بهێنێت و بیكاته شایه‌ت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارچه‌كه‌ی كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ به‌ری كه‌وتبوو له‌وه‌ی مسوڵمانانی دی شۆڕتر بوو؟ عومهرێك كه فارس و ڕۆم و میسری بۆیان گرتبوو..!
له سه‌رده‌می عه‌بباسییه‌كاندا هونه‌ر و زانست و وه‌رگێڕان گه‌یشته ترۆپك، كه‌چی له‌ولاوه ته‌نها له زه‌ماوه‌ندێكدا. له زه‌ماوه‌ندی (عه‌بباسه) و (جه‌عفه‌ری به‌رمه‌كی)دا، هێنده پاشماوه‌ی خواردن فڕێدرا، تا شار بۆگه‌نی كرد، كه‌چی یه‌ك مسوڵمان، نه زانا و نه خه‌ڵكی ڕه‌شۆك، له ئاست وه‌ها نادادییهكدا ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕی!
دواتر دێته سه‌ر باسی بهكهركردن و ده‌ڵێت دوو جۆره:
كۆن و نوێ.. كۆنه‌كه زیاتر له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. وه‌ختێ زانایانی ئایینی كه‌سی سته‌ملێكراو ته‌ڵقین ده‌ده‌ن له ئاست سته‌مێكدا كه لێی ده‌كرێت، ئارام بگرێت و هه‌ڵیبگرێت بۆ قیامه‌ت. كه‌سی سته‌مكاریش وا ڕادێنن وه‌ختێ سته‌مێك ده‌كات، له‌بری وه‌ی بڕوات مافی ئه‌و كه‌سه بداته‌وه كه مافه‌كه‌ی لێی زه‌وت كردووه، له خوا بپاڕێته‌وه و نزا بكات، به‌وه‌یش خودا له هه‌موو گوناهه‌كانی خۆشده‌بێت.. ئینجا ده‌پرسێت: ئه‌مه بهكهركردن نییه؟ ئایا دینی ڕاسته‌قینه وایه؟ خۆیشی ده‌ڵێت: هه‌ڵبه‌ت نه‌خێر!
كۆڵه‌كانی تری بهكهركردنی كۆن:
زوهد: ده‌ستهه‌ڵگرتن له مافی خۆت به ناوی زوهده‌وه..
شیعر: خه‌ریكبوون به نووسینی شیعره‌وه، له كاتێكدا میلله‌ته‌كه‌ت له‌ژێر سته‌مدا دهنقێنێت.. باسی شاعیرێك ده‌كات كه ڕێك له‌و ساڵه‌دا كه مه‌غۆل ئێران ده‌گرن و نوقمی ناو خوێنی ده‌كه‌ن، شیعرێكی نووسیوه له هه‌موو لایه‌كه‌وه دهخوێنریتهوه و له هه‌ر لایه‌كه‌وه بیخوێنیته‌وه، په‌سنی فڵانه میر و ئاغا ده‌رده‌چێت.. تۆ ته‌ماشای ئه‌و بیخهبهرییه كه!
نه‌ته‌وه‌په‌رستی: له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، ئه‌ڵمانییه‌ك كه نان نه‌بوو بیخوات، ده‌یوت: ده‌چم ئه‌مریكا ده‌گرم و پێنج ملیۆن ئه‌ڵمانی كه له‌وێن ده‌هێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیان پیس نه‌بێت!
ڕابردووپه‌رستی: ده‌نووسێت: شاعیرێكی بێره‌وشتی عێراقی كه له سه‌رده‌می ژیانیدا هه‌ر خه‌ریكی خواردنه‌وه و به‌دڕه‌وشتی بووه، لهسهریكه دیوانه‌كانی چاپ ده‌كرێنه‌وه، كه‌چی شاعیرێكی باش كه ئێستا له ژیاندایه، داماوه و كه‌س لێی ناپرسێته‌وه! هه‌روه‌ها باس له شانازیكردنی میسرییه‌كان به كۆمه‌ڵێ به‌رد و ئههرامهوه و هه‌روه‌ها ئێرانییه‌كان به ته‌ختی جه‌مشیده‌وه ده‌كات..
سوپاسگوزاری: سوپاسگوزاری له‌سه‌ر برسیتی و بێمافی.. ده‌نا له كاتی خۆیدا شوكركردن ڕه‌وایه. باسی ئاخوندێك ده‌كات كه وتویه‌تی: شوكری خوا بكه‌ن كه گوێدرێژ شاخێك له‌سه‌ر پشتی نه‌ڕوا بوو، ده‌نا چیمان بكردایه؟! یان گوتوویه: سوپاس بۆ خوا كه گوێمانی له بنباڵماندا دروست نه‌كردووه، ده‌نا ده‌بوایه وه‌ختێ كه‌سی قسه‌ی بۆ ده‌كردین، به‌رده‌وام باڵمان به‌رز بكردایه‌ته‌وه و بمانگوتبا: ها!

توانیی جه‌سته‌یی و بازوو: ده‌نووسێت به‌وه بێت كه‌ر له زۆر كه‌س به‌هێزتره، كه‌چی له‌وه‌تای هه‌یه باری لێده‌نرێت.. خه‌ڵك هه‌یه تا بڵێی زله، كه‌چی پخێكی لێ بكه‌ی زراوی ده‌چێت!
شارستانیبوون: لێره‌دا باس له وڵاتی سعوودیا ده‌كات كه خه‌ڵكی له سواری حوشتره‌وه، ئێستا له ڕوویان نایه كه بیجۆ لێ‌بخوڕن و هه‌موو كادیلاكیان پێیه، كه‌چی ته‌نها به‌كاربه‌رن و به‌رهه‌مێكیان نییه..
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی: ئازادیی تاك، ئازادیی سێكسی، ئازادیی ژن و لاساییكردنه‌وه‌وه ده‌نووسێت و هه‌موو ئه‌و شتانه به فریوی ئیستیحماری نوێ ده‌داته قه‌ڵه‌م.
له كۆتاییدا ده‌نووسێت: ئیستیحماری كۆن حیجابێك، ڕی}ێك، قورئانێك، كهربهلایهك و حه‌جێكی ده‌هێنایه پێشه‌وه وبنیادهمێكی دروستده‌كرد كه له هه‌موو خه‌مێكی دنیا و دواڕۆژ خاڵی، ئیستیحماری تزاهیش پیاوێك، ژنێك، كلێنسێك، بڕیك قه‌رز و ته‌واو..
چاره‌سه‌ر ته‌نها وه‌ئاگاهاتنه‌وه و خۆئاگایی مرۆیی و خۆئاگاییی كۆمه‌ڵایه‌تییه..
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، كتێبه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك (زیره‌ك ڕه‌حمان)ه‌وه كراوه‌ته كوردی، ئه‌گه‌رچی نه‌مخوێندووه‌ته‌وه، لێ ئومێد ده‌كه‌م باش كردبێتی.
هیوادارم كاتتان هه‌بێت به هه‌ر زمانێك ده‌ستتان ده‌كه‌وێت بیخوێننه‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر