فه‌رماندای یه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورک له شێخ مه‌قسود هاوکاری داعش ده‌کات
رۆژنیوز- ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
رۆژنیوز- ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه، فه‌رماندارى یه‌په‌گه رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورک هاوکاری سهربازاى و هه‌واڵگری چه‌ته‌کانی داعش ده‌کات له شێخ مه‌قسود.
رێزان رۆژهه‌ڵات فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی هاوار (ئانها) سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر دواین هێرشی چه‌ته‌کانی ئه‌لنوسره و گروپه لایه‌نگره‌کانیان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌بی سوریا، که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه- یه‌په‌ژه و هیزه‌کانی پاراستنی جه‌وهه‌ری )دایه.
فه‌رماندارى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) له شێخ مه‌قسود، ووتی: "له‌به‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌قسود له‌گه‌ڵ ژووری چالاکیه‌کانی رزگاکردنی حه‌له‌ب کۆبونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجام دا، له کۆبونه‌وه‌که دا په‌یمانێکمان مۆر کرد، له یه‌که‌مین خاڵی پهینمانهکهدا هاتووه ده‌بێ هێرش و بۆردومانه‌کانی سه‌ر گه‌ڕه‌ک بوه‌ستێنرێن و هه‌موو گروپه چه‌ته‌کان که گه‌مارۆی گه‌ڕه‌کیان داوه پاشه‌کشه بکه‌ن، به‌ڵام گروپه چه‌ته‌کان به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی رزگارکردنی حه‌له‌ب، هێرشه‌کانیان زیاد کردووه."
(ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه به‌ڕێوه ده‌به‌ن سه‌ربازان و هه‌واڵگری تورکن)
رۆژهه‌ڵات ئاشکرای کرد که هه‌ندێک هێز نایانه‌وێت کۆتایی به‌م شه‌ڕه بێت، ناوبراو ووتی: "ئێمه وه‌ک یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل، له لای خۆمانه‌وه هه‌موو خاڵه‌کانمان جێبه‌جێ کرد، به‌ڵام وا دیاره هه‌ندێک لایه‌ن نایانه‌وێت کۆتایی به‌م شه‌ڕه بێت، چه‌ته‌کانی ئێره پشتگیری خۆیان له هه‌واڵگری تورکیاوه ده‌گرن، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه به‌ڕێوه ده‌به‌ن سه‌رباز و هێزه‌کانی هه‌واڵگری تورکن، هه‌ربۆیه چه‌ته‌کانی ئه‌لنوسره و سوڵتان موراد لایه‌نگری به‌رده‌وامی شه‌ڕ ده‌که‌ن.
رێزان رۆژهه‌ڵات، باسی له دڕنده‌یی و کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانی چه‌ته‌کانی داعش کرد، که به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و وتی: "چه‌ته‌کان به چه‌کی قورس بۆردومان و هێرشیان کرد، ئێمه‌ش ناچار بووین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و له‌به‌رامبه‌ریان شه‌ڕ بکه‌ین، چه‌ته‌کان و هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندنی نزیکیان هه‌وڵیاندا راستیه‌کان چه‌واشه بکه‌ن و ویستیان واپیشان بده‌ن که ئێمه رێگای نێوان حه‌له‌ب و گونده‌کانی ده‌وروبه‌رمان داخستووه، به‌ڵام ئه‌مان دوورن له راستی و به ئامانجی ره‌شکردن ئه‌نجام ده‌درێن."
فه‌رمانداری یه‌په‌گه رێزان رۆژهه‌ڵات جه‌ختی کرده‌وه که تا ئێستاش هێرشی چه‌ته‌کان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و گه‌ڕه‌که‌که به‌رده‌وامه، رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند: "ئیمه هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌ڕه‌ک ده‌پارێزین، به‌ڵێنمان داوه که تا کۆتایی پاراستنی ئه‌م گه‌له بکه‌ین، ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێک بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رکات بۆ ئاشتی و ئارامی کار ده‌که‌ین."
رێزان رۆژهه‌ڵات فه‌رمانداری یه‌په‌گه له گه‌ره‌کی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب له کۆتایی وته‌کانی دا، داوای له هه‌رکه‌س کرد که ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه باوه‌ڕى پێ نه‌که‌ن، چونکه له پشت ئه‌م ده‌نگۆیانه ده‌وڵه‌تی تورک هه‌یه، و وتیشی: "ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت پارێزگای حه‌له‌ب داگیر بکات، بۆیه به‌م شێوه‌یه‌ش پشتگیری له چه‌ته‌کانی داعش ده‌کات."
ب.م
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر