Pages

۱۳۹۴ دی ۸, سه‌شنبه

بەپەلە .. یەکێتی تەقەی تێکەوت باڵی جێگرانی سکرتێر جیادەبنەوە .


بەپەلە .. یەکێتی تەقەی تێکەوت باڵی جێگرانی سکرتێر جیادەبنەوە .

باڵى ناڕازیى یەکێتیى نیشتیمانى ، ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆبونەوەیەکدا لەمەکتەبی سیاسی حزبەکەیاندا، بە ئامادەبونى سەرکردەباڵاکانى یەکێتیى تاوتوێی خۆ یەکلایى كردنه‌وه‌یان كرد..
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەکۆبونەوەکە ڕایگەیاند: ” ئەمڕۆ دووشەممە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتیى کۆبونەوەیەک لەسەر پرۆژەى چاکسازى بەشێک لەئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى و باڵى ناڕازیی جێگرانى سکرتێری گشتیى یەکێتیى، بەئامادەبونى سەرکردە باڵاکانى یەکێتى ئەنجامدراو، پرۆژه‌كه‌ تاوتوێ كرا”..
وتیشی: “جێگرانى سکرتێری گشتیى یەکێتیى چەند پێشنیاز و پرۆژەیەکى نوێیان پێیە بۆ بەڕێوەبردنى یەکێتى و باشبونى حزبەکەیان لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنى ئەوپێشنیازانەش، باڵى ناڕازی هەڵوێستى تریان دەبێت، هەڕەشەى جیابونەوەش کراوە”. .
ئەوەشی خستەڕوو کە دەیانەوێت بەپرۆژەکەیان کێشەى ناوخۆیی ناوحزبەکەیان چارەسەر بکەن و، کۆتایی بەوململانێیە بهێنن..
بەپێی زانیارییەکان باڵى ناڕازی نێو یەکێتیى لەپرۆژە چاکسازییەکەیاندا، داواى جێبه‌جێ كردنی چەند خاڵێکیان کردووە، کەگرنگترینیان داواى شەفافیەتى دارایی حزبەکە یان و، گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکدا بکرێت کەلەئێستادا لەلایەن باڵى دەست ڕۆیشتووی یەکێتیى نیشتیمانى کەلەلایەن بنەماڵەى تاڵەبانییەوە بەڕێوە دەبرێن بكرێت و، ئەنجومەنێکى بەڕێوەبردن لەهەردووباڵەکەى یەکێتى پێکبهێنرێت.
ئەوسەرچاوە باڵایەى یەکێتیى ئاشکرا شیکرد: ” باڵى ناڕازى جێگرانى سکرتێری گشتیى یەکێتیى ڕایانگەیاندووە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نه‌کرێت هەڵوێستى تریان دەبێت و، هەڕەشەى جیابونەوەیان کردووە..
هاوکات “حامیدى حاجى غالی” ئەندامى سەرکرادایەتى یەکێتیى نیشتیمانیى و یەکێک لە سەرکردە ناڕازییه‌كانی یەکێتیى بە” باسنیوز” ى ڕاگەیاندووە : “هەوڵێکى جدییمان داوە بەپرۆژەکەمان کێشەکانى ناویەکێتیى چارەسەربکرێن و، چاکسازى ئەنجامبدرێت لەناویه‌كێتییدا”..
وتیشی:” لەئێستادا یەکگرتن لەگەڵ باڵى دەستڕۆیشتوى حزبەکە بەباشتر دەزانین، نەک جیابونەوە لەیەکێتیى چونکە قۆناغەکەى ئێستا و یەکێتى ناویەکێتى واناخوازێت”.
لەبارەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆشه‌وه‌، ئەوەى خستەڕوو: ” بەهۆى خراپی تەندروستییەوە ئاگادارى کۆبونەوەکە نییم زانیارییم نییە، بەڵام هەوڵێکى جدى هەیە بۆکۆبونەوە لەسەر پرۆژە چاکسازییەکەیان بەم نزیکانە”.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر