هاوپیمانەکی داعش چی ئەلێت خەو ئەبینن یان تۆشی نەخۆشینی پارانویا بووەن سەرکردەکانی تورک_؟
ئاگاداری سەرۆک وەزیرە درۆزنەکی تورکیا ٥٠ گولە توپمان ناوەتە داعشەوە ٢٠٠
چەکداری داعشمان کوشتووە داعشمان تەواو کرد گەشتیانمان کوشت لە کاتیکدا تورکیا خۆیی داعشە
سەرۆک وەزیری تورکیا: نزیکەی 200 چەکداری داعشمان کوشتووە مالتان
برمیت بوو ئەم هەمو درۆییەی کە دەیکەن هەی تورکی درۆزنی کەزابی بی ویژدان
سەرۆک وەزیری تورکیا
دەڵێت لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو لەشکری وڵاتەکەی لە چەند ناوچەیەکی عێراق و
سوریا لە داعشیان داوە و لە ئاکامدا نزیکەی 200 چەکداری داعش کوژراون.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو ئەمڕۆ
پـێنجشەممە لە کۆنگرەی باڵیۆزان لە ئەنکەرە ڕایگەیاند لە وەڵامدانەوەی هێرشە
خۆکوژیـیەکەی سەر ئستەنبوڵ بە فەرمانی ئەو هێزەکانی لەشکری وڵاتەکەی بە تانک و تۆپ
500 گولـلە تۆپیان گرتووەتە شوێنەکانی داعش لە دەوروبەری باشیکی پارێزگای موسڵ لە
عێراق و لە سوریاش لە شوێنەکانی داعشیان داوە لە دەوروبەری شارۆچکەی مارعی
پارێزگای حەلەب کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە دورە.
پاشان جەختی لەوە کرد کە
تورکیا وەڵامدانەوەی دەبێت لە بەرامبەر هەر هێرشێـک بکرێتە سەری یان سەر میوانانی.
گوتیشی تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی داعش هەتا ئەو کاتەی لە سنوورەکانی
دوردەکەوێتەوە. هەروەها گوتی هێرشەکان بەردەوام دەبن و هێزی ئاسمانیش لە کاتی
پـێویستدا ئەوانیش بەشداری دەکەن.
سەبارەت بە هێرشە
خۆکوژیـیەکەی ڕۆژی سێشەممەی ئستەنبوڵ کە بووە مایەی کوژرانی 10 کەسی ئەڵمانی،
ئۆغڵو گوتی هیچ جیاوازی نەبوو لەوانەی لە پایتەختەکانی ئەوروپا ڕوویاندابوو، وەکو
لەندەن و مەدرید و پاریس.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر