مانگی رابردوو نێچیرەڤان و ئەبوبەکر بەغدادی بەسەرپەرشتی بیلال ئۆردوگان لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە
سەرچاوەیەکی نێو پارتیی ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد، کە شەوی 26-12-2015 لە ماڵی بیلال تەیب ئۆردوگان لە ئەنقرە لە ژێر جاودیرییەکی توندی میتی تورکییدا بۆ جاری دووەم كۆبونەوەی سی لایەنی ئەنجام درا كە تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی تێپەڕبوونی نەوتی داعش، کە ئیستا ناتوانرێت لە رێگای سوریاوە تێبپەڕێت، بیلال ئۆردوگان کە سەرپەرشتی کڕینی ئەو نەوتە دەکات، خۆی دانیشتنەکەی بەڕیوە بردو، ئەمەش بۆ یەكم جارە كە ئەبوبكر بەغدادی خوی بەشداری كۆبوونەوەکە بكات ئەم كوبونەوەیە زۆر بەنهینی ئەنجام درا، لە دانیشتنەکەدا چەندین تەوەرە باسیان لێوە كراوە، گرنگترین بریاری ئەم كوبونەوە ئەمەی خوارەوە بوو:
یەکەم:
دەبێت نیچرڤان لەكاتی گەرانەوەیدا لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانیدا، خۆی یان بەرپرسێکی بالای حکومەتی هەرێم، ئەوە رابگەیەنێت، کە حكومەتی عیراق تاكو ماوەی ساڵێكی تر ناتوانیت بۆ شەری رزگاركردنی موسل ئامادەبیت، ئەمەش یەکەم بۆ بەرزکردنەوەی وری چەکدارەکانی داعش، دووەمیش بۆ ئەوەی کە سوپای عێراق و هیچ لایەنێکی دیکە لە ئیستادا ئامادەی شەڕ نەبن و هێرش نەکەنە سەر موسڵ، ئەمەم ئەو ئیمایەش دەدات، کە گوایە داعش لە موسڵ ئەو توانایەی هەیە بەرەنگاری بکات، لەو ماوەیەشدا سوپای تورکیا دەتوانێت بەردەوام چەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارەکانی داعش بنێرێت.
دووەم:
لەم ماوانەدا داعش رۆژانە هیرشی پچر پچر بكاتە سەر پیشمەرگە.
سێیەم:
سەرەرای نوێكردنەوەی گریبەستی كرینی نەوت لە نیوان ئەبوبكربەغدادی و بیلال ئۆردوگان و نیچرڤان بارزانی، پشکی نێچیرەڤان تەنیا لە 2% دەبێت لەو نەوتە و پارەکەش دەدریت بە كومپانییەکانی نیچیر بەرامبەر بە تیپربونی نەوتی داعش بە خاكی كوردستان.
چوارەم:
ئەركی باراستنی ئەو تانکەرە نەوتانە دەکەوێتە سەر سوپای گوڵان كە براكەی نێچرەڤان بەهاوكاری ئەو هێزە سەربازەی تورک لە ناوچەی پارتییدایە، ئەوان سەرپەرشتی دەکەن و ئەو هێزەش هێزێکی تایبەتە و سەر بە خودی سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆردوغانە، بۆ ئەوەش هاتۆتە باشور، تا ئەركی پاراستی نەوتەكە بێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەمە یەکەم جار نییە، ئەبوبەکر بەغدادی ئەندامانی بنەمالەی بارزانی ببینێت، تا ئیستا بە نهێنی چەند جارێکیش لەگەڵ مەسعود بارزانی هەروەها لەگەڵ نێچیریشدا کۆبۆتەوە و یەکتریان بینیوە، هەموو جارێکیش بەرپرسێکی باڵای میتی تورک هاوبەشی دانیشتنەکانی کردووە، بەتایبەتی پێش گرتن و دوای گرتنی موسڵ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر