ڕاپۆرتێکی مەترسیدار لەسەر داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەروو
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشوور ڕاپۆرتێک کە چەندین زانیاری مەترسیدار و داتا‌و ئاماری تێدایە لە بارەی هەوڵی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشووری کوردستان لە کۆنفرانسێکدا دەخاتەڕوو.
لە کۆنفرانسی (كاریگه‌رییه‌كانی داگیركاری توركیا له‌سه‌ر دۆخی باشووری كوردستان) کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە هۆڵی پاڵاس سازکرا، هه‌ژموونی سیاسی و دیبلۆماسی، ئابووری و دارایی، كولتووری و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندنی و هەروەها هه‌ژموونی سه‌ربازی و ئیستخباراتی دەوڵەتی تورکیا بە وردی خراوەیەروو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە باشووری کوردستان لە ١٣ مۆڵی بازرگانیدا چەندین سیخوڕی میتی تورک لەژێر ناوی کارمەنده‌وه لەو مۆڵانه بەفەرمی کار بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن، هەروەها بڕی %5ی بودجه‌ی گشتی تورکیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا دابین دەکرێت.
هەروەها تۆڕی ناڕەزایەتیەکانی باشوور ئاشکرایدەکات: ١٣ بنکە و بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک جێگیرکراون و (٣٢٣٥) ئەفسەرو سەربازو ژەندرمەی سوپای تورکیا لە هەرێم بوونیان ھەیە،، هاوکات بە داتا چەک و جبەخانەکانی تورکیا لە هەرێم خراوە روو.
دەقی ڕاپۆرتی كۆنفرانسی (كاریگه‌رییه‌كانی داگیركاری توركیا له‌سه‌ر دۆخی باشووری كوردستان):
له دۆخی ئه‌مڕۆدا كه خۆرهه‌ڵاتی ناوین له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕ و وه‌رچه‌رخانی مه‌زن دایه، له‌شكركێشی ئه‌مجاره‌ی سوپای توركیا بۆ باشووری كوردستان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه. ئه‌م له‌شكركێشیه له‌بنچینه‌دا پرۆسه‌یه‌كی داگیركارییه و هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیداری هه‌ژموونی ئابووری و شاڵاوی كولتووری و قۆرخكاری سیاسی توركیا كه به‌مه‌به‌ستی ته‌واو داگیركردنی باشوور به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م داگیركارییه‌ی باشوور له‌چوارچێوه‌ی پیلانێكی ستراتیژی دوورمه‌ودادا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌سه‌ر چوار ستوندی سه‌ره‌كی (هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری و كولتووری و سه‌ربازی) به‌رده‌وامی پێده‌درێت. بۆیه له‌شكركێشی ئه‌مجاره‌ی سوپای رژێمی توركیا هه‌م درێژه‌پێده‌ر و ته‌واوكاری هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی رابردوویه‌تی. ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌ر ته‌نیا داگیركارییه‌كی سه‌ربازی كلاسیكی نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی تاڵانبردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خاكی باشووره، سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كولتووری گه‌له‌كه‌مانه، بێ ئیراده هێشتنه‌وه‌ی سیاسییانه و بهكارتكردنی باشووره له هاوكێشه و ململانێیه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهاندا.
لێره‌وه پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌و ستراتیژه له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا، باشووری كوردستانی خستۆته نێو سنووری ئامانجه ستراتیژه‌كانی خۆیه‌وه. ته‌نانه‌ت له رۆژی ئه‌مڕۆدا باشووری كوردستان بۆته هه‌رێمێكی ستراتیژی بۆ هه‌ژموونی ئابووری و سیاسی و كولتووری و سه‌ربازی توركیا و ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی بۆ هێرشبردنه سه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازه‌كه‌ی له هه‌موو كوردستان. مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی توركیا، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی ئاكه‌په، له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست و پێنج ساڵه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه‌ی میساقی میللی (ویلایه‌تی موسڵ به‌شێكه له‌خاكی توركیا) به‌ڕێوه چووه. ته‌نانه‌ت جموجۆڵه‌كانی توركیا له باشووری كوردستان سه‌ربه‌ستتر بووه، به‌به‌راورد به‌وه‌ی له توركیا و باكووری كوردستاندا كه دژ به ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌لی كوردستان كردوویه‌تی. لێره‌وه ده‌كرێ به كورتی و به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك داتا و لێكۆڵینه‌وه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ستراتیژه داگیركاری و تاڵانكارییهی توركیا له باشووری كوردستاندا له چه‌ند خاڵێكدا بیخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م/ هه‌ژموونی سیاسی و دیبلۆماسی:
له‌میانه‌ی پیلانی سیاسی و دیبلۆماسی خۆیه‌وه توركیا كاری له‌سه‌ر شكاندنی ئیراده‌ی سیاسی و به‌خۆوه وابه‌سته‌كردنی هێزه سیاسییه‌كان كردووه. له‌م پێناوه‌شدا له‌رێگای نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆ و وابه‌سته‌كردنی سه‌رانی هێزه‌كان تا ئاستی بهسیخوڕیكردنیان رۆیشتووه. له‌م ڕووه‌وه به فشارهێنان، هه‌ڵڕشتنی ئیمكانیاتێكی زۆری ماددی و پشتیوانیكردنی هه‌ندێك له‌و هێزانه له ململانێیه‌كانی هه‌رێمدا توركیا توانی شوێنپێی خۆی له سیاسه‌تی باشووردا بكاته‌وه. به‌تایبه‌تی له‌هه‌وڵدانی بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشوور و ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه بێنێته ئاراوه و له‌مه‌شدا تا ئاستێكی به‌رچاو سه‌ركه‌وتووه. ده‌كرێ رۆڵی توركیا له رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره، دیبلن، واشنتۆن و چه‌ندین رێككه‌وتنی نهێنیتر باڵاده‌ستی توركیا ببینرێت و ئیدی به‌ڕوونی ده‌بینرێت كه ئاراسته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سیاسی باشوور به ده‌ست توركیایه. ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵی ئه‌وه دابووه كێشه‌ی كورد له ئێراق چاره‌سه‌ر نه‌بێت. به‌تایبه‌تی له‌كاتی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ئێراقدا فشاری زۆری هێناوه ئه‌و دانوستانانه سه‌رنه‌گرن و به‌رده‌وام هۆكارێكی دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی ئێراق بووه. بۆ نموونه؛ رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له دروستكردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی تێكدانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ئێراق بووه، به‌تایبه‌تی كورد و توركمان.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر كوردستان به‌رده‌وام باشووری كوردستانی كردۆته ناوه‌ندی زه‌بروه‌شاندن له بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و رێگه‌نه‌دان به سازدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیستغلالی فره ئه‌تنیكی و كولتووری باشووری كوردستانی كردووه. له‌مڕووه‌وه هه‌بوونی پێكهاته‌ی توركمانی له باشووری كردۆته كارتێك بۆ فشارخستنه سه‌ر هێزه كوردییه میللییگهراییهكان و له‌رێگه‌ی دروستكرنی به‌ره‌ی توركمانی هه‌وڵی خۆسه‌پاندنی سیاسیانه‌ی داوه. هه‌روه‌ها له‌رێگای كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه له موسڵ و هه‌ولێر و سلێمانی ده‌رفه‌تی ده‌ستێوه‌ردان و خۆسه‌پاندن و ئاراسته‌كردنی رووداوه‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی زیاتر بۆ ره‌خساوه. پێویست ده‌كات ئه‌وه‌ش بخه‌ینه‌ڕوو كه توركیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی له داگیركردنی موسڵ و شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه بینیوه. چونكه له‌هه‌موو رووێكه‌وه رۆڵێكی زۆری له دروستكردن و به‌هێزكردنی داعشدا هه‌بووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا توركیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه به دۆستێكی ستراتیژی هه‌رێم ده‌بینرا و توركیاش وه‌ها خۆی نیشان ده‌دا، كه‌چی له‌كاتی داگیركردنی موسڵ و شه‌نگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه و ئه‌گه‌ری داگیركردنی هه‌ولێردا هیچ جموجۆڵێكی دژ به داهش نه‌كرد. واتا توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت تا ئێستاش دۆستێكی وه‌همی و دووژمنێكی ستراتیژییه. مسۆگه‌ر گه‌لی توركیا گه‌لێكی دۆست و هاوسێی گه‌له‌كه‌مانه و هاوچاره‌نووسین له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا.
دووه‌م/ هه‌ژموونی ئابووری و دارایی:
توركیا له‌ڕێگه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه توانیویه‌تی داگیركارییه‌كی ئابووری و دارایی فراوان پێشبخات له باشووری كوردستان و له‌رێگه‌ی باشووریشه‌وه له ته‌واوی ئێراقدا ببێته خاوه‌ن هێزی یه‌كه‌می بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، توركیا له رێگای پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و گه‌شتی ئاسمانی و بیناسازی و راگه‌یاندن و خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستیه‌كانی ماڵ و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی كشتوكاڵی و زۆر بواری تره‌وه توركیا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كات له‌هه‌رێم، سه‌رباری سێكته‌ری نه‌وت و غاز. هه‌روه‌ها بۆ ساخكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی خۆی، كه زۆربه‌یان له‌كوالێتی كۆنترۆڵه‌وه ده‌رناچن و به كاڵای بێكهڵك یان زیانبه‌خش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، باشوور بكاته بازاڕێكی بێ سانسۆر و بێ ركابه‌ر. ته‌نانه‌ت له باشووردا به‌ته‌نیا به‌گوێره‌ی لێدوانی راوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان: له‌كۆی (1800) كۆمپانیای بیانی‌دا (1400) كۆمپانیای توركی هه‌یه، كه ساڵانه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی سه‌رمایه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌بڕی (12) ملیار دۆلار بووه له 2013دا وا بڕیار بووه له 2015دا بگاته (٢٥) ملیاردۆلار. هه‌روه‌ها زیاتر له (50%)ی شمه‌كی هاورده بۆ باشوور شمه‌كی توركییه، (50%)ی سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان كار بكه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستانن. به‌مه‌ش توركیا له‌ساڵی ٢٠١٣ جگه له ئاڵوگۆڕی بازرگانی وزه، توانیویه‌تی بڕی %5ی بودجه‌ی گشتی خۆی له‌هه‌رێمی كوردستاندا دابین بكات، كه تاراده‌یه‌كی زۆر ئابووری توركیا و له‌ناو توركیاشدا ئابووری حزبی ده‌سه‌ڵاتداری بوژاندۆتهوه. له‌بواری بازرگانی وزه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تا راده‌یه‌كی زۆر ناشه‌فافه و زانیارییه‌كی زۆر كه‌م له‌باره‌یه‌وه ده‌زانرێت. هاوكات كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی تایبه‌تی بۆ بازرگانی كردۆته‌وه، كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه بازرگانی توركیا له‌گه‌ڵ چه‌نده ستراتیژییه و چه‌نده به به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپەڕی لێکۆڵین ئۆرگ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا نووسیویەتی: لەم دواییەدا پەرلەمانتاری ئاکەپە بورهان قایەتورک لە نێوان ئیستەنبوڵ و وان و هەولێر لەناو کارێکی چڕ‌وپڕ دایە و بەبیانووی بازرگانییەوە پارەی ڕەش کە لە بازرگانی نێوان ئەوان و داعشدا بەدەستیان دەکەوێت بۆ ئاکاپەی سپی دەکاتەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە باشووری کوردستان لە ١٣ مۆڵی بازرگانیدا چەندین سیخوڕی میتی تورک لەژێر ناوی کارمەنده‌وه لەو مۆڵانه بەفەرمی کار بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن.
خاڵێكی دیكه و مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه كه له‌رێگای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا گرتووه. به‌تایبه‌تی نه‌وت و غاز. له‌باره‌ی بازرگانی وزه‌وه حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له 2013وه رێككه‌وتنێكی په‌نجا ساڵی له‌گه‌ڵ توركیا كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت. بێگومان هه‌نارده‌كردنی سه‌دان ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له ئێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕی ئه‌وروپا، توركیا ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته زۆرێكی داهاته‌كانی ژێرزه‌وی وڵاته‌كه‌مان. ئه‌وه‌ی توركیا و كۆمپانیاكانی له باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن تاڵانی ئابووری و داراییه. هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به لۆژیكی "بزنس له‌سیاسه‌ت گرنگتره" سیاسه‌تیشیان خستۆته خزمه‌ت بزنسه‌وه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین جۆری سیاسه‌ته. چونكه سیاسه‌ت ده‌كه‌وێته ده‌ستی بزنسكاران و بزنسیش ده‌بێته كاری سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداران. ده‌كرێ بڵێین ره‌گی گه‌نده‌ڵییه‌كانی هه‌رێم له‌مه‌وه دێت كاتێك بزنس و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كارگێڕی هه‌ر هه‌مووی تێكهههڵكێش كراون و به‌ده‌ست چه‌ند كه‌س و بنه‌ماڵه و حزبێكهوهیه.
سێیه‌م/ هه‌ژموونی كولتووری و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندنی:
توركیا له‌ڕێگه‌ی هه‌ژموونی كولتووری و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندنییه‌وه هه‌وڵی شێواندن و سڕینه‌وه‌ی كولتووری كوردی و زاڵكردنی كولتووری خۆی ده‌دات. ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌رده‌وامیدان به ژینۆسادی سپی و ئه‌نفالی چاندییه. له‌مڕووه‌وه به ده‌یان كه‌ناڵ و ده‌زگای هونه‌ری، كه هه‌ندێكیان سه‌ر به‌حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئیسلامییهكانیشن، خه‌ریكی رهواجدانن به هونه‌ر و كولتووری توركی و ئه‌و زنجیره ته‌له‌فیزیۆنی و درامایانه‌ی په‌خشی ده‌كه‌ن، گه‌لی كورد به مرۆڤی دواكه‌وتوو و قاتیل و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازهكهیشی به تیرۆریست و شه‌ڕانگێز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دۆبلاژكردن و نمایشكردنی ئه‌و زنجیره تهلهفیزیۆنیانهوه ده‌بنه ئامرازی به‌ڕێوه‌چوونی شاڵاوی كولتووری دژ به كولتووری كۆمه‌ڵگای خۆیان. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له رووی كولتووری و هونه‌رییه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی رۆژنامهوانیشهوه كار له‌سه‌ر هه‌واڵی چه‌واشه و شرۆڤه‌ی سیاسی ئه‌وتۆ كه هه‌میشه وانیشان ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا خزمه‌ت به هه‌رێم ده‌كات و دوژمنی كورد نییه و پارێزوانی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وه كوردانی به‌شه‌كانی دیكه و بزووتنهوهكانیانن نه‌یارن و خوازیاری چاره‌سه‌ری نین. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌ناڵه تهلهفیزیۆنیانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كات!! و پشتیوانی لێده‌كات و ده‌خوازن ئه‌و ستراتیژه به‌رفراوانه‌ی توركیا له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و كولتووری و سه‌ربازی له‌سه‌ر باشوور به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆ خزمه‌تی كورده و وانیشانی ده‌دات كه هیچ مه‌ترسیه‌كی نییه و باشوور به‌بێ توركیا ناتوانێت بژیت و بۆڕی هه‌ناسه و ژیانی كورد له‌رێگه‌ی توركیاوه‌یه!!. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و سووده‌ی توركیا به ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و كۆمپانیاكانییه‌وه له باشوور به‌ده‌ستی ده‌هێنێت زۆر ستراتیژی و ژیانییه بۆ ئه‌و، نه‌ك بۆ هه‌رێم.
ئه‌وه‌تا وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت؛ پەیوەندی توركیا و هەرێم بۆ سەربەخۆیی كوردستان نییە، بەڵكو دەبێت هەرێم بەشێك بێت لە ئێراق و دەشڵێت: "پەیوەندی ئێمە و هەرێم پەیوەندی غاز و نەوتە". توركیا له‌م بیست و پێنج ساڵه‌دا خۆی له‌هه‌وڵی دروستكردنی راگه‌یاندنی وابه‌سته به خۆی بووه و له‌مڕووه‌وه ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه. بۆ نموونه؛ به‌گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی (جه‌م ئه‌رسه‌ڤه‌ر) گه‌وره ئه‌فسه‌ری دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای (ژیته‌م) خۆی رۆڵی له دامه‌زراندنی چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی چه‌ند حزبێكی كوردی له باشووردا هه‌بووه و به توانست و ئیمكاناتی ماددی توركیا و به ئیعترافی خۆی بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه و بێكاریگه‌ركردنی میدیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه دامه‌زراندووه.
خاڵی هه‌ره مه‌ترسیدار له‌مڕووه‌وه دهستبردنییهتی بۆ بواری په‌روه‌رده‌یی و فێركردن. ده‌وڵه‌تی توركیا، له‌رێگه‌ی چه‌ند گروپ و جهماعهتێكهوه تۆڕێكی به‌رفراوانی له خوێندنگه و زانكۆ و ده‌زگای چاپ و په‌خش و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان كردۆته‌وه و هه‌وڵده‌دات به‌گوێره‌ی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی خۆی هه‌ر له ئێستاوه منداڵان و گه‌نجی كورد په‌روه‌رده بكات و بۆ داهاتوو توێژێكی وابه‌سته به‌خۆ و په‌روه‌رده‌كراوی خۆی پێبگه‌یه‌نێت و له‌ڕێی ئه‌و توێژه‌وه له‌داهاتووشدا جله‌وی سیاسه‌ت و ئابووری و كارگێڕی و ده‌سه‌ڵات بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تائێستا زانراوه توركیا له‌ساڵی 1994وه 14 خوێندنگه و زانكۆیان كردۆته‌وه. له هه‌ولێر شه‌ش خوێندنگه: (رێکخراوی په‌روه‌رده‌ی فهزالهت ـ ناوه‌ندی زمانی رووناکی ـ خوێندنگه‌ی رووناکی سه‌ره‌تایی ـ کۆلێژی نولوفهری کچان ـ کۆلێژی رووناکی کوڕان ـ زانکۆی رووناکی کوڕان.) له سلێمانی سێ خوێندنگه (کۆلێژی سلێمانی کچان ـ کۆلیژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی کوڕان ـ ناوه‌ندی زمانزانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی) له که‌رکوکیش خوێندنگه‌یه‌ک و ناوه‌ندێکی زمانه‌وانی هه‌ن) له دهۆكیش چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كی له ئاستی جیاواز كردۆته‌وه. منداڵانی کورد له‌م خوێندنگه‌یانه‌دا فێری مارشه نه‌ژادپه‌رستییه‌کانی تورک ده‌کرێن، به ناوی ئۆڵۆمپیاتی تورکییه‌وه ده‌بردرێنه توركیا و ئاهه‌نگی تورکییان بۆ ساز ده‌کرێت و هۆنراوه و گۆرانی تورکی و مارشی نه‌ژادپه‌رستییان پێ ده‌گووترێته‌وه. ئه‌و خوێندنگه‌یانه له چوارچێوه‌ی زانیارییه‌کانی (MIT)دا زیره‌کترین منداڵانی کورد کۆده‌که‌نه‌وه و به ده‌مامکی په‌روه‌رده‌وه به تورک ده‌کرێن، به‌م رێبازه کوردان له هێزی مێشک و ئه‌قڵیان ده‌که‌ن، ئه‌م منداڵ و گه‌نجه کورده به تورککراوانه وه‌ک که‌وی راوچی له بنه‌بڕکردنی کلتووری کورد به‌کاریان دێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌تایبه‌تی زیاتر قورسایی ده‌خرێته سه‌ر منداڵانی نیشتمانپه‌روه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی و چاپ و ده‌زگای لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیژی و ئایینی و وه‌ك: رادیۆی دیجله، ڕادیۆی ده‌وران، ده‌زگای چاپ و په‌خشی كانی عیرفان، له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی ڕێكلام و ڕاگه‌یاندنی دیكه به‌ناوی بێست فیوچه بۆ ڕێكلام و پێگه‌یاندنی كادیر بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ی پیلانیان داناوه بیكه‌نه‌وه.
به‌گشتی ئه‌و رێگایانه‌ی توركیا له‌میانه‌ی داموده‌زگاكانی خۆی و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی له باشووره‌وه هاوكاری و پشتیوانی له پێكهێنانی ستراتیژی توركیا ده‌كه‌ن ئامانجی بنچینه‌ییان سڕینه‌وه‌ی كولتوور و شێواندنی كه‌سێتی مرۆڤی كورد و لهخۆنامۆكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه. بۆ ئه‌مه‌ش به توانستێكی ماددی گه‌وره و له‌چوارچێوه‌ی پیلان و به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ و فراوان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر له‌ئێستاوه كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كان پێكھێنانی ئه‌و ستراتیژه به روونی دیاره.
چواره‌م/ هه‌ژموونی سه‌ربازی و ئیستخباراتی:
كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژی داگیركاری باشووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه هه‌ژموونه سه‌ربازی و ئیستخباراتییهكهیهتی. له‌دۆخی ئێستادا سوپای توركیا چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستاندا جێگیر كردووه و له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2015شدا له‌میانه‌ی له‌شكركێشییه‌كی نوێوه هێزێكی خۆی له به‌عشیقه جیگیر كرد. كه ئه‌مه درێژكراوه‌ی هه‌مان ستراتیژی سه‌ربازییه كه له‌رابردوودا به‌ڕێوه‌ی بردووه. له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌كه‌كه ده‌یان جار سنووری دروستكراوی لۆزانی نێوان باكوور و باشووری به‌زاند و هاتۆته خاكی باشووره‌وه. به‌ڵام جێگیر نه‌ده‌بوو. پاشان له‌كاتی شه‌ڕی نێوان لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان له‌ساڵی 1995 به‌دواوه، كه توركیا خۆی رۆڵیكی سه‌ره‌كی بینی له هه‌ڵگیرساندنیدا، له‌ژێر ناوی هێزی ئاشتی (PMF)ه‌وه له‌شكركێشییه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و بیانووی جێگیربوون و مانه‌وه‌ی بۆ ره‌خسێنرا.
لەدوای رووداوەکانی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦یشهوه، تورکیا ھێزەکانی خۆی لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان زیاتر جێگیرکرد و لەو کاتەشەوە ئەو وڵاتە چه‌ند سەربازگەیه‌كی لەناوچەی بادینان دروستکردووە و لەئێستاشدا ژمارەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا (٣٢٣٥) ئەفسەرو سەربازو ژەندرمەی سوپای تورکیا بوونیان ھەیە، لەگەڵ چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی، لەوانە: (٥٨) تانک، (٢٧) زرێپۆش، (٣١) تۆپ و (٢٦) ھاوەن، (١٧) ئاڕبیجی و (١٠) دۆشکە، (٤٠) ئۆتۆمبێلی سەربازیی، (١٣) بیکەیسی، (٢) نازووری شەوانەو (٣) نازووری قاعیدە، (١٠) قەناس و (١) بۆمبی ئەتار و لەگەڵ (٢) جیھازی ڕاکاڵ و یەک ڕەسەدو (٢) ڕافیعەو جیھازێکی پێشکەوتووی دەنگھەڵگریان لەبەردەستدایە. هه‌روه‌ها له‌شكركێشی ئه‌مجاره‌شیدا كه ئێستا له به‌عشیقه جێگیرن بریتییه له 1200 سه‌رباز، 50 تانك، 50 هه‌مه‌ر، 15 تۆپی ئۆبیس، 50 هاوه‌نی بچووك و مه‌زن، ده‌یان چه‌كی دۆشكه‌ی A4 ، 70 ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه. ھێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان بەسەر (١٣) بنکە و بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک جێگیرکراون. لەناو ئەو ھەموو بنکە و بارەگا سەربازییانەدا بەشی ھەواڵگریشی تێدایه. شوێن و پێكهاته‌ی سهربازگهكانیش به‌مشێوه‌یه‌یه:
1. گەورەترین بنکەو بارەگای سەربازی تورکیا لەڕووی ژمارەی سەربازەوە، لەناحیەی (کانی ماسی)یه. لەو بنکەیەدا (٥٨٠) سەربازو (٩١) ئەفسەرو (٢٤٠) ژەندرمەو (٣٤٠) ھێزی لێدان ھەیە.
2. گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)یە ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ناحیەی بامەڕنی. لەناو ئەو بنکە سەربازییەدا گەورەترین یەکەی ھەواڵگری سەر بە سوپا ھەیە. هه‌روه‌ها (٣٠) تانک، (٨) زرێپۆش، (٦) ھاوەن، (٦) ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایە، جگە لەبوونی ئامێرێکی پێشکەوتووی دەنگگرتن کە بۆ کاری سیخوڕی بەکاریدەھێنن.
3. سەربازگەی باتوفا سریەیەکی تایبەتی ھەواڵگری لێیه کە لە (٢٠) کەس پێکھاتووە. بنکەی سەربازی ناحیەی باتوفە دێت کە دەکەوێتە سنوری ئیداریی قەزای زاخۆوە، (٤٠٠) سەربازو (٦) تانک و (٢١) زرێپۆش و (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازیی و سێ نازووری تێدایە.
4. بنکەی سەربازی (کریبی) له سنووری قەزای زاخۆ (٤١٤) سەرباز، (٦) تانک، (١٥) ئاڕبیجی، (٢) دۆشکە، (٦) زرێپۆش، (١١) تۆپ، (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازی، (١٠) قەناس، (١٢) بیکەیسی، جیھازێکی ڕاکاڵ ھەیە.
5. سه‌ربازگه‌ی (سینکی) (٨٠) سەرباز و تۆپێکی (١٢٠) ملمی تێدایه.
6. سەربازگەی (سیریی) له سنووری قەزای ئامێدێیه، (٧٥) سەرباز، (٦) تانک، سێ دۆشکا، (٦) ھاوەن، (٤) زرێپۆش هه‌یه.
7. سه‌ربازگه‌ی (کوبکی) له سنووری قەزای ئامێدی. (١٣٠) سەربازی جێگیرکردووە لەگەڵ دوو تانک.
8. سه‌ربازگه‌ی (قومری) لەناوچەی مه‌تینا 70 سه‌ربازی تێدا جێگیر كراوه لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی .
9. سه‌ربازگه‌ی کوخی سپی 70 سه‌ربازی تێدا جێگیر كراوه لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی.
10. سه‌ربازگه‌ی دەرەی داواتیا له هه‌فتانین 70 سه‌ربازی تێدا جێگیر كراوه لەگەڵ ژمارەیەک کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی.
11. سەربازگەی (سەری زیری) (٦٠) سەربازی جێگیرکردووە.
12. سەربازگەی گەلی زاخۆ (34) سەربازی جێگیرکردووە
13. سەربازگەی ئامێدی (٤٥) سەرباز بە تەواوی چەک و تفاقی سەربازییەوە جێگیركراون.
ھەرچەندە لەساڵی ٢٠٠٣وە بڕیارێک لەپەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە بۆ دەرکردنی ئەو بنکە سەربازییانە، بەڵام تائێستا ھێزەکانی تورکیا لەسەرخاکی ھەرێمی کوردستان ماون کە ژمارەیان بەھەزاران چەکدار دەبێت. لەڕۆژی ١٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨یشدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەیاننامەیەکدا داوای‌کرد، ھەرچی زووە ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەخاکی عیراق (ھەرێمی کوردستان)دا بچنە دەرەوە. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزه‌وه نیو ملیۆن واژۆ بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا كۆكرایه‌وه و راده‌ستی په‌رله‌مان كراوه و كه‌چی هیچ رێزێك بۆ ئیراده و داخوازی خه‌ڵك نه‌گیرا.
بێگومان سوپای توركیا جگه له‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی جێگیركردووه و له‌رێگه‌یه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی و ئیراده‌ی سیاسی له هه‌رێم ده‌كات ئه‌وا له‌ڕووی ئابووریشه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای توركیا به‌ناوی (ئۆیاك)، كه ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره له‌خۆوه‌ی ده‌گرێت له باشووردا بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی مه‌زن بۆ به‌هێزبوونی سوپای توركیا كه ئه‌مڕۆ به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانهیهوه كڕیویه‌تی، گه‌لی كوردی پێدهكوژێ و بۆردمانی باشووری كوردستان ده‌كات گونده‌كان وێران ده‌كات و چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كهندهكۆڵا، كورته‌ك، زارگهلێی لێكه‌وتۆته‌وه. له‌ڕووی هه‌واڵگری و ئیستخباراتیشهوه ده‌زگاكانی میت و ژیته‌م چه‌ندین تۆڕی سیخوڕی و هه‌واڵگریان له‌ناو خه‌ڵك و هه‌ندێك له حزب و داموده‌زگاكاندا دروستكردووه و چه‌ندین نووسینگه و شوێنی تایبه‌تی نهێنییان بۆ كاری هه‌واڵگری و سیخوری هه‌یه و خۆیان خزاندۆته ناو گه‌لێكی ناوه‌ندی هه‌ستیاری هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌مڕووه‌وه ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ندێک که‌س و به‌رپرسی جیاجیای باشووری کوردستان به ناوی پشوو و کۆنفرانس و پانێله‌وه ده‌یانبه‌نه شوێنی دیاریکراو له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ و شاره‌کانی تری تورکیا، دوای ماوه‌یه‌ک له را‌گرتن و په‌روه‌رده‌کردن و سیخوڕکردنیان، له رێی ئه‌م که‌سانه‌وه دزه‌ی ناو پێکهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، له رێگه‌ی که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به (MIT) و ژیته‌م له‌ناو رۆژنامه‌ی زه‌مان و ته‌له‌فزیۆنی سامانیۆڵو و ئاژانسی ده‌نگوباس جیهان له میدیاکانی باشوری کوردستاندا که‌س و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن کاره‌کانی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌ستنیشان ده‌کرێن، ئه‌و وێنه و فۆتۆگرافانه‌ی ده‌ست په‌یامنێران و نوێنه‌رانی میدیاکانی رۆژنامه‌ی زه‌مان، ئاژانسی جیهان، گۆڤاری ئاکسیۆن، ته‌له‌فزیۆنی سامانیۆڵو ده‌که‌ون راسته‌وخۆ بۆ ده‌ستگای باڵای سیخوڕی تورک (MIT) ده‌نێردرێن.
بێگومان له‌شكركێشی ئه‌مجاره‌ی توركیاش له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژه داگیركاریهكهی دایه و چه‌ند ئامانجێكی مه‌ترسیدار له‌خۆوه ده‌گرێت كه درێژه‌پێده‌ر و ته‌واوكاری پلانه ستراتیژییهكهیه كه بیست و پێنج ساڵه له باشوور به چوار ته‌وه‌ری ستراتیژی جیاواز و له‌هه‌مانكاتدا تێكهه‌ڵكێشی یه‌كتر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه ده‌كرێ به‌مشێوه‌یه بیخه‌ینه‌ڕوو:
1. به‌ئامانجی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی زیاتره به‌سه‌ر ئابووری و دارایی باشووری كوردستان، كه خۆی له به‌تاڵانبردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌تایبه‌تی نه‌وت و غازدا ده‌بینێته‌وه.
2. وه‌ك چۆن رۆڵی توركیا له داگیركردنی موسڵ و ده‌وروبه‌ریدا هه‌بوو، به‌هه‌مانشێوه ده‌یه‌وێت لههێشتنهوهیشی به‌داگیركراوی رۆڵی خۆی ببینێت. لەموسڵ پیلانی میساقی میللی تورکەکان جێبەجێ دەکرێت، ساڵانێکە ئامانجیانە ئەو شارە داگیربکەن، لەئێستاشەوە بناغەیان بۆ ئەوە ئامادەکردووە، تورکیا حەشدی ئەلوەتەنی لەسوننەکان ئاواکردووە، هاتنیان بۆ بەعشیقەش لەسەر ئەو بنەمایەیە. بۆئه‌مه‌ش ئامانجێكی ئه‌و له‌شكركێشییه به‌تایبه‌تی بۆ به‌عشیقه، كۆسپخسته به‌رده‌م رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش. هه‌روه‌ها ده‌رخستنی هێزه‌كانی گه‌ریلایه له شه‌نگال و مه‌خموور و كه‌ركوك و سه‌رله‌نوێ داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یه كه پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕڤانه‌كان به‌یه‌كه‌وه رزگاریان كردووه.
3. ده‌یه‌وێت له ململانێی ئێستای نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و پشتیوانی له‌و لایه‌نه بكات كه به‌هاوپه‌یمان و وابه‌سته به‌خۆی ده‌زانێت و هاوكاری و پشتیوانیشی بكات له باڵاده‌ستبوونی راسته‌وخۆ به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان و سلێمانی. به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وت و غازی لێیه.
4. بۆ ئه‌وه‌ی ئابلۆقه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئابووره له سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به دیوی باشوورییه‌وه بخاته كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی شۆڕشی رۆژئاوا له‌ناوببات و رۆژئاوا بخاته‌وه ژێر ركێفی داعش و ئه‌و حزبه كوردیانه‌ی پشتوانی له سیاسه‌تی توركیا ده‌كه‌ن دژی رۆژئاوا.
5. قووڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی نێوان هێزه سووننی و شیعییه‌كان و تێوه‌گلاندنی كورد له شه‌ڕه‌دا؛ به‌وه‌ی سوپای توركیا هێزی خۆی له‌باشووردا جێگیركردووه بۆ پشتیوانی له هیزه سوننییه‌كان.
6. پشتیوانیكردن و چالاككردنی هێزه توركمانییه وابه‌سته‌كانی خۆی و چه‌كداركردنیان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان گه‌لی كورد گه‌لی توركمان.
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=80588
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر