په‌روه‌نده‌ی حقوقیی زێنه‌ب جه‌لالیان ئێستاش ناروونه
په‌روه‌نده‌ی حقوقیی زێنه‌ب جه‌لالیان، زیندانیی سیاسی کوردی به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی خۆی ئێستاش ناڕوونه‌و وه‌ڵامی داوای به‌رده‌وامی ئه‌و بۆ مه‌ره‌خه‌سی یان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان نادرێته‌وه.
په‌روه‌نده‌ی حقوقیی زێنه‌ب جه‌لالیان، زیندانیی سیاسی کوردی به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی خۆی ئێستاش ناڕوونه‌و وه‌ڵامی داوای به‌رده‌وامی ئه‌و بۆ مه‌ره‌خه‌سی یان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان نادرێته‌وه.
که‌سێکی نیزیک له زێنه‌ب جه‌لالیان گوتی سه‌ره‌ڕای توشبوونی ئه‌و به نه‌خۆشییه‌کی قورسی چاو که مه‌ترسیی کوێربوونی لێده‌کرێ؛ به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندان ڕێگه ناده‌ن ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازرێته‌وه؛ هه‌روه‌ها داوای به‌رده‌وامی ئه‌و بۆ مه‌ره‌خه‌سی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ کاربه‌ده‌ستانی زیندانی خۆی‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له پارێزگای ورمێ ڕێگری له دهرمانو چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ئه‌و دهکهنو په‌روه‌نده‌که‌شی تا ئێستا ناڕوونه.
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٦١ له شاری ماكۆ له دایك بووه، ناوبراو ساڵی ٨٦ له لایه‌ن مه‌ئمووره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له دادگای ئینقلاب‌دا سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه، به‌ڵام دوایه حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی داشكا، که‌چی تا ئێستاش به نووسراوه داشکانی حوکمه‌که‌ی پیشان نه‌دراوه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه زێنه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ٨ ساڵ به‌ندکرانیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژیشیان مه‌ره‌خه‌سی نه‌داوه‌تێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر