ئەنبارێکی چەكوچۆڵی سپای پاسداران لە یەكێك لە شارەكانی عێراق لە سنووری عەرەبستانه
ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” لە زمان سەرچاوەیەكی ئەمنیەتیی عێراق ئاشكرای كرد كە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری عەرەبستان لە شاری “نەخیب”ی عێراق چەكوچۆڵی پاشەكەوت كردوە.
ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” لە زمان سەرچاوەیەكی ئەمنیەتیی عێراق ئاشكرای كرد كە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری عەرەبستان لە شاری “نەخیب”ی عێراق چەكوچۆڵی پاشەكەوت كردوە.
ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” لە ژمارەی شەممەی خۆیدا لە زمان سەرهەنگێكی عێراقییەوە ئاشکرای کردوه که سپای پاسداران لەگەڵ گرووپی حیزبۆڵڵای عێراق لە شاری نەخیب مانۆڕی نیزامییان بەڕێوە بردووەو ئەرتەشی عێراق ناتوانێ بە بێ هاوئاهەنگیی میلیشاکانی سهر به ڕێژیمی ئێران لەم شوێنە نزیك ببنەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێ ئەم كارە لە لایەن تیپی “ئەلعەباس″و چۆلكردنی شاری نەخیب لە خەڵكی خۆجێیی کراوه.
ئەم سەرهەنگە عێراقییە هەروەها دەڵێ ئەم شارە نە خهڵکی عێراقو نه هێزی نیزامیی ئەم وڵاتەی لێ ماوە بە جۆرێک که تهواو پاكسازی كراوه و خەڵكەكەیان وەدەر ناوە.
ناوبراو گوتی كاتێك میلیشیا شیعهکانی سهر به ئێران ئەم شارەیان كۆنتڕۆڵ كرد بە بیانووی ئەوەی كە دەیانهەوێ لێرەوە بەرەنگاریی هێزی داعش ببنەوەو پارێزگاری لە كەربەلا بكەن، خەڵكی ئەم شارەیان له شوێنی ژیانو جێو رێی خۆیان دوور خستەوە.
تیکوشه رانی دیمو کرات
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر