د.ئاسۆ حەسەنزادە: شەڕی خۆبەخۆی کورد مەحکوومە
د. ئاسۆ حەسەنزادە، وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ شەڕی خۆبەخۆی کورد مەحکوومە و پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی ئێستا و ئایندهی شه‌نگال و رۆژئاوای کوردستان هه‌یه، کێشه‌کانیان به‌دوور له گرژی و تێکهه‌ڵچوون چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
د. ئاسۆ حەسەنزادە، وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ شەڕی خۆبەخۆی کورد مەحکوومە و پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی ئێستا و ئایندهی شه‌نگال و رۆژئاوای کوردستان هه‌یه، کێشه‌کانیان به‌دوور له گرژی و تێکهه‌ڵچوون چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "کوردستان و کورد"، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕایگەیاند؛ "له هه‌لومه‌رجێکدا که بزوتنه‌وه‌ی کورد له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستیی به یه‌كگرتن و یه‌کڕیزی هه‌یه، ئێمه نیگه‌رانیی خۆمان له‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی له شه‌وی رابردووه‌وه له شه‌نگال له‌نێوان هێندێک هێزی پێوه‌ندیدار به رۆژئاوای کوردستان رووی داوه ده‌رده‌بڕین.
د. ئاسۆ حەسەنزادە لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی:" وێڕای مه‌حکوم کردنی شه‌ڕی خۆبه‌خۆی کورد، له‌و باوه‌ڕه‌داین که پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی ئێستا و ئایندهی شه‌نگال و رۆژئاوای کوردستان هه‌یه، کێشه‌کانیان له رێگای دیالۆگ و به‌دوور له گرژی و تێکهه‌ڵچوون چاره‌سه‌ر بکه‌ن. وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە هێزه‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆخۆیانن که ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاجێندای سیاسیی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان بکه‌ن و دروست نیه که هێزی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌ستێوه‌ردانی کاروبار و چاره‌نووسی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بکا."
جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 133ی ڕەشەممە شەڕ و تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزێکی پێشمەرگەی رۆژئاوا کە بە هێزی ڕۆژ ناسراون لەگەڵ یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ڕووی دا. ئەو تەقە و لێکدانە تا ئێستا چەند کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
http://www.kurdistanukurd.com/?p=19091
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر