Pages

۱۳۹۶ اردیبهشت ۲۶, سه‌شنبه

خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی لە مێژوو دا،




خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی لە مێژوو دا،
ئه‌مڕۆ 15 ى گوڵان ڕۆژى گیانبه‌ختکردنى سوله‌یمانى موعینى ڕۆله‌ى قاره‌مانى گه‌لى کورده، له‌ 155 ى گوڵانى ساڵى 1968 ، به‌ ده‌ستبه‌سراوى گوله‌باران کرا و ڕاده‌ستى رژێمی پاشایه‌تى ئێران کراوه‌. شه‌هید سلێمان موعینى له‌ 18-1-1933 له‌ مه‌هاباد له‌ دایکبوو. له‌ سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه‌ و به‌ هۆى گیرانى باوکى و دوورخستنه‌وه‌ی، ئاوێته‌ى سیاسه‌ت بوو.


 له‌ شارى مه‌هاباد، ته‌ورێز و تاران خوێندنى خۆى به‌رده‌وام کرد و له‌ هه‌ڕه‌تى گه‌نجیدا بووه‌ که‌سایه‌تى ناسراوى سیاسى شارى مه‌هاباد و یه‌ک له‌ ئه‌ندامى گه‌نجانى حزبى دیموکراتى کوردستان بوو. له‌ سه‌رده‌مى موسه‌دیقیشدا له‌ سه‌رجه‌م چالاکى و جوڵانه‌وه‌کانى دژ به‌ حکومه‌تى پاشایه‌تى په‌‌هله‌وى به‌شدارى به‌رچاوى ده‌کرد. دواى کوده‌تاى 28 ى مورداد و گه‌ڕانه‌وه‌ى شا، سه‌رکوتى تووندى لایه‌نگرانى موسه‌دق و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ، به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان ده‌ستى پێکرد. ئه‌و چالاکه‌ کورده‌ له‌ هه‌وڵى سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ى حزبى دیموکراتدا ده‌بێت و دوابه‌دواى هێرش و گووشاره‌کانى رژێمی پاشایه‌تى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان هه‌ژمارێکى به‌رچاو له‌ گه‌نجانیش به‌شداری ریزه‌کانیان ده‌بن، که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆکارى ترس و دڵه‌ڕاوکیێ ڕژیم و ساواک (ئیتڵاعاتی سه‌رده‌می شا).
به‌ڵام سات و سه‌ودا و به‌ڵێنه‌کانى رژێمی ئه‌و کاتى ئێران نه‌یتوانى ئه‌و شۆڕشگێره‌ له‌ سه‌ر ڕێبازى خۆى لابدات. شه‌هید سلێمان موعینى مه‌یدانى چالاکى و خه‌باتى خۆى له‌ ڕێزى کوردانى باشورى کوردستان دا و له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فاى بارزانى به‌رده‌وام ده‌کا. دوا به‌دواى په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له‌ نێوان کوردانى باشورى کوردستان و رژێمی عێراق و پشتگرى کردنى شاى ئێران له‌ کوردانى باشورى کوردستان و هاوکات زۆر بوونى پێداویستى هێزه‌کانى بارزانى به‌ که‌ره‌سته‌ى شه‌ر له‌ لایه‌ن ئێران ه‌وه، گوشاره‌کان بۆ سه‌ر شۆڕشگێڕانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان زۆرتر بوون.له‌وکاته‌دا، رژێمی ئێران ، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجه‌، ئه‌رته‌شبۆد ئوه‌یسى یه‌ک له‌ جینایتکارترین ژێنه‌راڵه‌کانى خۆى به‌ مه‌به‌ستى سه‌رکوتکردنى شۆڕشى کوردانى ڕۆژهه‌‌لاتى کوردستان ڕه‌وانه‌ى ڕۆژهه‌‌لات کرد.
ئه‌و ژێنه‌راڵه‌ ئێران ییه‌ شۆڕشگێرانى کوردى به‌ هاوکارى سیخۆڕه‌ خۆجێیه‌کان و هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌کان و هاوکات چه‌ندین که‌س له‌ ناو هیزه‌کانى بارزانیدا ‌، له‌ناوبرد. که‌ شه‌هید سوله‌یمانیش یه‌ک له‌وان بوو.
شه‌هید سوله‌یمان موعینى دواى ده‌سبه‌سه‌رکرانى له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى بارزانییه‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ئاماده‌ نابێت خۆى ڕاده‌ستى هیزه‌کانى ئێران بکاته‌وه‌ و داواى لیبووردن بکات، له‌ ڕۆژى 15 ى مانگى گوڵانى 1968 دا گوله‌باران و دواتر ڕاده‌ستى هێزه‌کانى رژێمی ئێران ده‌کرێتهو‌ه‌.
ته‌رمى ئه‌و ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌ى گه‌لى کورد، دواى چه‌ند ڕۆژ که‌ له‌ شاره‌کانى ڕۆژهه‌لاتى کوردستان دا گه‌ڕێندرا، له‌ گۆڕستانى شارى مه‌هاباد به‌ خاکسپیردرا.
مه‌سعود بارزانى له‌ کتێبی” بارزانى و جوڵانه‌وه‌ى ئازادیخوازانه‌ى کورد” نووسیویه‌تى : هه‌رچه‌نده‌ سوله‌یمان موعینى به‌ پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى جوڵانه‌و‌‌ى کورد هه‌ڵسووکه‌وتى کرد به‌لام کوشتنى ئه‌و یه‌کێک له‌ ڕووداوه‌ ناخۆشه‌کانى ساڵى 68 بوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر