Pages

۱۳۹۶ خرداد ۱۸, پنجشنبه

پۆڵات جان فەرماندەی دیاری یەکینەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت کە ماوەی ٥ مانگە برایەکی لەلایەن پارتییەوە رفێنراوە و هەتا ئێستا چارەنوسی نادیارە.


پۆڵات جان فەرماندەی دیاری یەکینەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت کە ماوەی ٥ مانگە برایەکی لەلایەن پارتییەوە رفێنراوە و هەتا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
 لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پۆڵات جان فەرماندەی یەکێنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نوسیویەتی '' ماوەی ٥ مانگە مستەفای برام لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانییەوە رفێنراوە بەبێ ئەوەی بتوانین هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنوسیەوە بزانین''.
 بەگوێرەی زانیارییەکان، مستەفای برای پۆڵات جان لەسەر سنوری نێوان باشور و رۆژئاوای کوردستان لە سێمێلکا رفێنراوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی و رەوشیەوە بە خانەوادەکەی ناڵێن.
 جێی باسە پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین چالاکوان و لایەنگری سەر بە یەپەگەی لە زیندانەکانی ئاسایش و نهێنییەکانی خۆیدا دەستگیرکردووە و رێگا بە کەسوکارەکانیشیان نادات هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بزانن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر