Pages

۱۳۹۶ تیر ۲۱, چهارشنبه

مام جەلال لە تارانە و کاک مەسعود لە بروکسل،




مام جەلال لە تارانە و کاک مەسعود لە بروکسل،
هەتا ئیستا هیچکات ئەوەندە و تا ئەم ئاستە بەزەم بەو دوو کەسەدا نەهاتوەتەوە.

مام جەلال بە کزی لە بەردەم داگیرکەرە ئێرانیەکان و تیروریستانی رێژیمی ئیسلامی و یەک لەوان سەحرارودیدا بە بێ زمانی لەسەر ویلچەرخەکەی دانیشتوە و ئاگای لێ نیە بۆ لەوێیە و ئەوانە چییان لێدەوێ کە بەشداری شانوگەریەکەن. ئەو مام جەلالەی کە زیاتر لە 50 ساڵ بە سیاسەتی ژیرانە و زیرەکانە دەیان لایەنی فریو داوە، ئێستا بێ دەم و زمان فریویان داوە و لەبەردەم نامروڤانەترین کەس و کەسە دژە مروڤ و دژە کورد و کورد کوژەکانا وەک جەستەیەکی بێ کار و کاریگەری دایانناوە و روحی قاسملوی شەهید و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی پێ ئازار ئەدەن. بەڕاستی زۆرجار مردنێکی بە قیمەت زۆر خوشترە، ئای مردن چەندە بێ روحمی....
لەو لاشەوە کاک مەسعود بارزانی گەیشتە وەڵاتی بلژیک و گویا ئەیەوێ باسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم بکات لەگەل ئەوروپایەکانا، بەڵام ئەوروپایەکان چییان بە ئەردوغان کرد، هەر ئاواش کاک مەسعودیان پەراویز خست و هیچ لایەنێکی فەرمی پێشوازی لێنەکرد و کاتێک لە هوڵێکی پارلەمانی ئەوروپادا قسەی بۆ مێدیاکانی حیزبەکەی دەکرد لە جیاتی رەخنەگرتن لە خۆی و هەڵویستە چەوتەکانی، زیاتر لە گوڕان و رەخنەگرانی خۆی توڕە بوو و ئەوەش ئەوەندەی دیکە پێگەی کوردی هێنایە خوارێ و نیشانیدا کە کاک مەسعود ئەو کاک مەسعودەی هاتنی داعەش و کاتی روخانی سەدام حوسەین و بنیات نانەوەی عێراق نیە، چونکە لە کاتی خۆیا بێ قەید و شەرت هەموو شتێکی قەبوڵ کردوە ئێستە ئیتر کەس گوێی لێناگرێ.
بەڕاست زوور دڵم بە کاک مەسعود سوتا و حەزم نەدەکرد ئاوا بە کزی و داماوی و تەنیای بی بینم و ئاواتم ئەخواست لە شەڕی داعەشا شهید بوایە و لە بروکسلا بێ کەس نەبایە.
هەر چونێک بێت، باشوری کوردستان لە ئاستەمترین سەردەمی سیاسی ، ئابوری، دیپلۆماسی و نەتەویی خۆیدا تێدەپەڕێ و ئەگەر ئاشتەوایی ناوخۆیی بە پەلە پێک نەهێنێ ئەوا دەستی لە بنی هەمانەکەوە هاتوەتە دەرێ.
ئەوەی لە بروکسل و تارانا شاهیدی بوین لە کەسایەتی مام جەلال و کاک مەسعودا نیشانەی بیرکردنەوەی سەقەت، بەڕیوەبەری سەقەت، دەسەڵات و کورسی سەقەت و تێگەیشتنی سەقەتە.

نووسینی  کاک 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر