جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: لە ڕووداوەکانی کەرکوکدا بافڵ تاڵه‌بانى خيانه‌تى كردووە
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەی یەکەی حەفتا ڕايگه‌ياند، لە ڕووداوەکانی کەرکوکدا بافڵ تاڵه‌بانى خيانه‌تى كردووە و ئەو کاتەی پێشمەرگە لەو سنوورە کشاوەتەوە ئامانج لێی پاراستنى هێزه‌كانیان بووە لە زیانی گەورەتر.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لهچاوپێكهوتنێكيدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (ڕه‌ئى كوه‌يتى) وتوویەتی، "كورد سووره له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى ئەو خاکەی كه له لايه‌ن سوپاى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه داگيركراون و دەستبەرداری نابن".
شێخ جەعفەر لەو دیدارەدا لەگەڵ رۆژنامە کوەیتییەکە بافڵ تاڵه‌بانى تۆمەتبار دەکات بە "خاين" و دەڵێ بافڵ لەناو یەکێتیدا بێجگە لە تاقمێكى بچووك كه‌سى له‌گه‌ڵدا نييه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاشکرای دەکات کە بارزانی په‌يامى ئاڕاسته‌كردووه بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕێك بخاته‌وه تا به‌ره‌نگارى سوپاى داگيركەر ببنەوە. بەڵام فەرماندەی یەکەی حەفتا ڕوونی نەکردووەتەوە مەبەستی سوپای داگیرکەر چ سوپایەکە.
فەرماندەی یەکەی ٧٠ دەشڵێت، ئامادەن به‌رگریى ته‌واو بکەن له خاك و وڵات و خه‌ڵكی خۆیان و له ژێر هيچ فشارێكدا ناچنه ژێر ئه‌و هەلومەرجە نوێیەی لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە هاتووەتە ئاراوە.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، کە بەڵگەنامەیەکی لایە کە لە کۆی ٥٠ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ٣٨ ئەندامیان ئیمزایان لەسەر ئەوە کردووە کە سوپای عێراق بگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن و ببێت بە ناوچەیەکی هاوبەش لە نێوان سەربازانی ئەمریکا و بەریتانیا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان و بەشێک سوپای عێراق بۆ شەڕی دژی داعش.
بافڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەوە تاکە ڕێککەوتنە کە ئەو ئیمزای لەسەر کردووە و ڕێککەوتنەکەش ڕێگەی دەگرت لە ئەو کارەساتەی لە کەرکوک ڕوویدا و کەرکوکمان نەدەدۆڕاند و توشی ئەو شکستە نەدەبووین، بەڵام بە داخەوە دووبارە سەرکردایەتی کوردستان توانایان نەبوو کە بڕیاری ڕاست بدەن.
http://www.nrttv.com/Details.aspx?Jimare=88184
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر