ڕوانگه‌ی سووری: تاڵانكاری له عه‌فرین به‌رده‌وامه
ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه ڕایگه‌یاند، تاڵانكاری له عه‌فرین به‌رده‌وامه و گه‌لی عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ڕفاندن ده‌بنه‌وه
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی دوایین بارودۆخی عه‌فرین ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه. ڕێكخراوه‌كه سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌ته سه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرینیان ده‌ستپێكرد و له ١٨ی مارس شاری عه‌فرینیان داگیركرد.
خانه‌واده‌كان له ماڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن
له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، خانه‌واده‌كانی عه‌فرین له گه‌ڕه‌ك و گونده‌كانی خۆیان ده‌رده‌كرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵه‌كانیاندا ده‌گیرێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه بینا، ماڵ و موڵكی گه‌لی عه‌فرین وێران و تاڵان كراوه.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه كه ئه‌و ماڵ و خانووانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، به بۆیاغ نیشانه كراون و به‌بینینی نیشانه‌كان مرۆڤ ده‌توانێت بزانێت كام گرووپی سه‌ربازی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه «ڕێگری له عه‌فرینییه‌كان ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان. له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه ئیمزا كراوه، خانهوادهسهلهفییهكانی حه‌له‌ب و غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌كه و له‌سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی عه‌فرین جێگیركراون.»
ڕاپۆرته‌كه باسی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌شی كردووه كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه له‌نێو عه‌فرین ماونه‌ته‌وه و واری خۆیان جێنه‌هێشتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و گونده‌كان كراونه‌ته سه‌ربازگه. نموونه‌ش به گوندی كه‌فر سه‌فرا هێنراوه‌ته‌وه كه به ڕووی هاوڵاتیانی سیڤیلدا داخراوه و سوپای توركیا و گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به «سوپای ئازادی سووریا»ی لێ جێگیر كراون.
ئه‌شكه‌نجه
ئه‌و ڕێكخراوه‌ی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا، له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر گه‌نجانی كورد ده‌به‌نه ناوه‌نده‌كانی سوپای توركیا و له‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه، لێدوان و سوكایه‌تییان ده‌كه‌نه‌وه. ده‌ستنیشانیشی كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن مه‌گه‌ر به به‌رتیل له مردن ڕزگاریان بێت.
ڕوانگه‌ی سووری باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه وه‌ك پێویست هاریكاری پێشكه‌شی ئه‌و ئاوارانه‌ی عه‌فرین نه‌كراوه كه ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن. ئه‌و كۆمه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه پێشكه‌شی كردووه، به‌شی ئاواره‌كان ناكات.
s.m
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر