چالاکوانانى کرماشان: گیانى چل ملیۆن کورد لە مەترسیدایە
بەیاننامەکە تایبەتە بە کەوتنە خوارەوەى دوو مووشەکەکەى سوپاى پاسداران و لەمەترسیدابوونى خەڵکى کرماشان
ئەمە بەیاننامەى چالاکانى سیاسى و مەدەنى کرماشانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە لەمەڕ تەقینەوەى مووشەکەکان لە کرماشان کە سوپاى پاسداران ئەم بەیانییە و بە مەبەستى لێدانى ئەبوکەمال لە کرماشانەوە.
لە بەیاننامەکەى ئەم چالاکڤانانەدا هاتووە "لاوازى و بێ لیاقەتى کۆمارى ئیسلامى لە بەڕێوەبردنى سیاسى و پێشێلکردنى سیستماتیکى مافى مرۆڤ و مافى نەتەوەیی و مەزهەبی و هەروەها قەیراەیلى کۆمەڵایەتى و زیاتربوونى هەژارى و بێکارە کە نیشاندەرى مایەپووچى و داڕمانى ئابوورییە، بە تەواوى ڕوون و دیارە".
ئەم چالاکڤانانە باسیان لەوە کردووە کە "پارێزگاکانى کوردستان و کرماشان و ورمێ و ئیلام، نها بوونەتە ئەنبارى مووشەکى و سەکۆى هەڵدانى ڕق و کینەى کۆمارى ئیسلامى و کەوتنەخوارەوە و خەڵکى هەموو ڕۆژێک ناچارن ببنە قوربانى مینەکانى شەڕى ئێران و عێراق و مووشەکە تەقێنراوەکان"، هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە "نوێترین تاوان، تەقینەوەى دوو مووشەکى تەقێنراوى سوپاى پاسدارانى ئیسلامى بە هۆى کێشەى تەکنیکى لە پارێزگاى کرماشان".
تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى دوێنێ شەو هەر بە تەقینى مووشەکەکان دەستى کرد بە بڵاوکردنەوەى بەڵگەکان و تەنانەت قسەى خەڵک و کەوتنەخوارەوەى مووشەکەکانى نیشان دا و تەنانەت ڤیدیۆکانى ئاڤاتودەى بوونە سەرچاوەى زۆربەى هەرە زۆرى کەناڵ و ماڵپەڕەکانى دونیا، هەرچەندە سوپاى پاسداران بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە و گوتى ئەمە تۆڵەى هێرشەکانى سەر ڕژەى سوپاى پاسداران بووە.
لە بەیاننامەى ئەم چالاکڤانانەدا هاتووە "ئێمە واژووکەرانى ژێرەوە هۆشدارى دەدەینە کۆمەڵگەى جیهانى و داوا لە ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین سەرنج لەسەر ئەم پرسە بدەن کە کۆمارى ئیسلامى، کوردستانى کردووەتە مەیدانێکى ناڕاستەوخۆى ڕق و قینە".
ئاواتۆدای
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر