Pages

۱۳۹۷ مهر ۱۵, یکشنبه

میلیتاریزەکردنی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە




میلیتاریزەکردنی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە
لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو سپای پاسداران بەهاریکاری وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵێکی بەرفراواندا بە هێنانی کاروانی هێزە چەکدارارەکانی لە پارێزگاکانی دەورووبەر بۆ شارەکانی وەکوو ســنە، کامیاران، شاهۆ، پاوە، مەریوان و سەوڵاوا، ئەم ناوچانەی کردووە بە بارەگای هێزەچەکدارەکانی.


پاش ۲۱ی خەرمانان، دوابەدوای بەڕێوەچوونی مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکار وبازاڕیانی شارە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژ بە ئێعدامی ٤زیندانی سیاسی کورد و هێرشی مووشەکی سپا بۆ بنکەی حیزبە کوردییەکان لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، سپای پاسداران بەهاریکاری لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات بەئاراستەی ئەوەی کەناوی پووچەڵکردنەوەی «پرۆگرامی دوژمنان بۆ نانەوەی تێکدانی ئەمنییەت لە وڵات» ناوزەد کردووە. هەوڵی میلیتاریزە کردنی هەندێ ناوچە کوردستانییەکانی کردووە. بەم بۆنەوە هاتوچۆی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ هەندێ ناوچەی کوردستانی قەدەغە کراون.

بەگوێرەی khrn:
لەم پێوەندییەدا هەندێک لە دانیشتوانی گوندەکانی دەورووبەری کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵان ڕایان گەیاندووە کە هێزێکی ئاوا زەبەلاح لە هێزەکانی سپا کە تەیار کراون بە چەکی قورس لە دوو دەیەی ڕابردوو بێ وێنە بووە.

یەکێک لە شایەتحاڵانی گوندی دێوەزناو سەربە سەوڵاوا بە khrnی وتووە: «ڕۆژی ۲۲ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران بۆ یەکەمجار لە شوێنێکی نادیارەوە کوێستانی شاهۆی بە مووشەکی کورت بڕ دایە بەر هێرش کە ئەم مووشەکە گۆڕستانی گوندێکی کردە ئامانج وبەشێک لەم گۆڕستانەی وێران کردووە.»

ئەم سەرچاوە هەروەها لە درێژەدا کوتی: «هێزەکانی سپا دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە، ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و ڕێگەیان نەداوە خەڵکی گوندەکە نێزیکی گوندەکە ببنەوە وپاش کۆکردنەوەی ئاسەواری بەجێماوی ئەو مووشەکە ناوچەکەیان چۆڵ کردووە.»

هێزەکانی سپا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاهۆ بەخەڵکی ناوچەکەیان ڕاگەیاندووە کەلە ۷ بۆ ۱۸ی ڕەزبەر، کوێستانی شاهۆ قەدەغەکراو ڕاگەیەندراوە وکەس مافی هاتوچۆی لەوناوچانە نییە.

هێزەکانی سپای پاسداران بەشێوەی کاروانی چەکداری پڕچەک کراوی بە تاک وچەکی قورس لە هەموو گوندەکانی دەورووبەری شاهۆ لەشارەکانی پاوە و کامیاران دامەزراوەو بەهیوای چالاکی چەکداری دژبە هێزەکانی حیزبە کوردییەکانیە لەو شوێنانەیە.

هێزەکانی سپای پاسداران بەشێوەی کاروانی چەکداری تۆکمەکراو بەچەکە قورسەکانی وەکوو تانک وتۆپ لەهەموو گوندەکانی داوێنی کوێستانی شاهۆ لەشارەکانی پاوە و کامیاران دامەزراوە و بەهیوای دەسپێکردنی شەڕی چەکداری دژ بە هێزەکانی ئەو حیزبە کوردیانەیە کەلەم ناوچانە دامەزراون.
هەروەها لەماوەی حەوتووی ڕابردوو یەکەی تایبەتی لەشەقامی سەرەکی شاری سنە دامەزراون و گەڕان بەشێوەی کاروانی چەکداری موتۆڕسوار بەهیوای هەڵکشانی کەشی ترس وتۆقاندنە لەم شارە.
هەرلەم چوارچێوەیەدا، هێزەکانی سپای پاسداران بەبیانووی جێبەجێکردنی مانۆڕی چەکداری لەڕێی باڵەفڕەوە کوێستانی ئارێزی لەنێزیک ئەم شارە بۆردمان کردووە. هاوکات لەگەڵ میلیتاریزە کردنی کوردستان، وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو هەروەها دەیان هاوڵاتی کورد لەشار وگوندەکانی سەربە مەریوان، کامیاران و سنە بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارانە کردووە ولێپێچینەوەیان لەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر