ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل ئه‌م خاڵانه‌ن با بفه‌رموون كه به‌جارێك هاوار بكه‌ین
نه بۆ حیزبی چه‌كدار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
نه بۆ قۆرخ كردنی داهات و بازار له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه.
نه بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه
نه بۆ ده‌خاله‌تی حیزبی له سیسته‌می ئه‌منی، دادوه‌ری ، په‌روه‌رده و میدیاییدا.
به‌ڵێ بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی گشتی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات و ئیداره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته ئه‌ستۆ.
به‌ڵی بۆ پێكهێنانی له‌شكه‌ر و سپا و هێزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه پارێزه‌ری ماڵ و ژیان و كه‌رامه‌تی هه‌موو دانیشتوانی كوردستان بێت به بێ هیچ جیاوازییه‌ك.
به‌ڵێ بۆ خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموكراسیانه‌ی شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان له لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌وه به بێ هیچ جیاوازیه‌كی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، ئایینی ، ره‌گه‌زی و ئایدۆلۆژی.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئازادانه و دیموكراسیخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، له هه‌موو بواره‌كاندا به بێ هیچ جیاوازیه‌ك.
سه‌ركه‌وتوو بێت بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی، دیموكراسیخوازانه و عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
٢٧-١٢-٢٠١٨
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر