پاشەکشێی ئەردوغان لە هێرشکردنە سەر منبج
▫️ سیاسەتی ئەردوغان دژی ڕۆژاوا نە تەنیا سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکو کێشەی لەنێوان ئەنکەرە و واشنتۆن و ئەوروپا و بەغدا دروست کردووە
▫️ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕۆژی ٢١ی سەرماوەز گوتى لە چەند ڕۆژى ئایندە سوپای تورکیە بۆ لەناوبردنی هێزەکانی یەپەگە دەچێتە ڕۆژاوا و منبج کۆنترۆڵ دەکا.
▫️ ڕۆژێک دواتر شان ڕابرتسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشی تورکیە بۆ باکوری سوریە قبوڵ ناکرێ لەبەر ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیەن.
▫️ وتەبێژی پێنتاگۆن وێرای ئەوەی گوتی نیگەرانی تورکیە سەبارەت بە باکوری سوریە درک دەکەین، بەڵام هێزەکانی سوریەی دیموکراتیک وەک هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا دەبینن.
▫️ ڕۆژی پێنجشەممە و ڕۆژی هەینی ٢٢ و ٢٣ی سەرماوەز ئەردوغان سەرکۆماری تورکیە جارێکی دیکە سەبارەت بە هێرش بۆسەر باکوری سوریە قسەی کرد، بەڵام وەك ڕابڕدوو باسی ئەوەی نەکرد ئەو هێرشە چ کاتێک ئەنجام دەدرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر