ترەمپ وەها وڵامی نامەی کوردێکی داوەتەوە
(سەبارەت بە بۆردومانی تورکیا ترەمپ لە وەلامێکی نامەیەکی بۆ لوقمان غفور، ڕوژنامەنووس و پەنابەر لەوولاتی ئەمریکا، نیگەرانی خۆی لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی کورد و بێ باکی خۆی لە بۆردوومانەکەی تورکیا ڕادەگەیێنێت ئەمەش دەقی ووتووێژەکەیان.
♨️لوقمان غه‌فوور:
شه‌وی رابردوو 27 ی جون، نامه‌یه‌كی پڕ گله‌یم نارد بۆ سه‌رۆك تره‌مپ، له‌ناوه‌ڕۆكدا پێموت، هه‌رچه‌نده ئه‌زانم سه‌رقاڵی به‌كاره‌كانی G20 ه‌وه له ژاپۆن، به‌ڵام چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌كاته‌كه‌تم بده‌رێ، یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌و كاته‌ی بۆ مێركل و پۆتن سه‌رفت كرد تا منیش باسی ئه‌و كوشتارگه‌له-ت بۆ بكه‌م كه ده‌وڵه‌تێكی په‌یمانی ناتۆ (توركیا) به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی باشور كردوویه‌تی له‌دوو رۆژی رابردوودا.
🔻دیار بوو نامه‌كه زۆر نیگه‌ران و توڕه‌یی كردبوو، بۆیه بێ پێشه‌كی، بێ ده‌ستپێك، وه‌ڵامی دابۆوه و نوسیبووی:
"كه ئێوه‌ی كورد كه دوژمنه‌كانتان هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌كات ئه‌وكات ئێمه‌تان بیرئه‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه من به‌كورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌یه بۆت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ هاووڵاتیه‌كی باكوری عیراق و حكومه‌ته خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانی و چه‌ند مانگێكیشت ماوه ببیت به هاوڵاتی ئه‌مریكا"
لە درێژەی قسەکانیدا بۆی نووسیبووم:
"مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك گرژی نێوان دۆخی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ستی پێكرد سه‌ركرده‌كانی عیراق هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له ئێمه كرد كه ناهێڵین سه‌روه‌ری خاكی عیراق له‌كه‌دار بێت و ئه‌مریكا خاكی عیراق به‌كار بهێنێت بۆ لیدانی ئیران، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وان وه‌ستابێت!!!
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌ستدرێژی نییه بۆ سه‌ر خاكی عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی؟! ئه‌ی بۆ قسه ناكه‌ن؟!"
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی:
"وابزانم سه‌رۆك كۆماری عیراق له خۆتانه و كورده، ئه‌ی بۆ قسه ناكات؟!
ئه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێمه نه‌كرد كه ناهێڵێت خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت بۆ لێدانی ئێران... ؟!
بیریشت خستمه‌وه دوو هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێوه سه‌رۆكێكی نوێ-تان بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كه‌تان هه‌ڵبژارد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هێزی پێشمه‌رگه بجوڵێنێت
بۆ ده‌ست به بانگهێشتی شه‌ڕ ناكات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێناگه‌یه‌نێت تا وه‌ك كورده‌كانی سوریا دژی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوه‌ستینه‌وه و پێی بڵێین هه‌پرون به هه‌پرونت ده‌كه‌ین ده‌ستدرێژی بكه‌یته سه‌ر كورده‌كانی عیراق، ئه‌گه‌ر ناتوانن خۆتان بپارێزن ئه‌ی چۆن باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كه‌ن!".
به‌رێزم:
له‌م دیدگایه‌وه جارێ گله‌یی له سه‌رۆكی عیراق بكه كه مانگێ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی توركیا-ی كرد
ئەرێ تۆ نامه‌یه‌كت بۆ نارد لێی بپرسی چیت باسكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا؟!
یاخود دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوو شه‌و و دوو ڕۆژی له هه‌ولێر كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌نده ئازا نه‌بویت نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسه‌كانی هه‌ولێر بنێریت و بڵیت ئه‌م دوو رۆژه باسی چی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ن؟!
گله‌یی بۆ له‌من ده‌كه‌یت؟!
ئێوه سه‌دان بنكه‌ی میت و ئیلاعات-تان له شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمه خۆجێییه‌كه‌ی كوردستانتان بۆ ئێران و توركیا كردۆته‌وه، ئیتر ئێمه چیتان لێبكه‌ین؟!
له 1991ه‌وه كوردستان-مان له سه‌ر سینییه‌كی زێرین ته‌سلیم كردوون و عیراق-یشمان به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر سینیه‌كی تر له 2003 ه‌وه ته‌سلیم به عیراقییه‌كان كرد.
ئێمه چی بكه‌ین ناتوانن ئیداره‌ی خۆتان بكه‌ن و سه‌روه‌ری خاكی خۆتان بپارێزن و له باوه‌شی توركیا و ئیران نایه‌نه ده‌ره‌وه.
له كۆتایدا:
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه دوژمنه‌كانتانمان (ئێران و توركیا) گوشار داوه یه‌ك له سه‌ر ده له ناوخۆ سه‌ركرده‌كانی عیراق بیانكردایه ئێستا دوژمنه‌كانتان نه‌ك بۆ ئێوه‌ی كورد بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان چۆكیان دابوو.
"دۆناڵد ترەمپ"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر