Pages

۱۳۹۸ تیر ۳, دوشنبه

پۆمپیۆ بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی دژی ئیران دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست


پۆمپیۆ بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی دژی ئیران دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

🔹وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بە ئامانجی پێکهێنانی بەرەیەكی هاوپەیمانیی دژی ئێران، بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە.

🔹بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، پێش سەردانەکەی پۆمپیۆ ئاشكرایكردووە، ئامانج لە سەردانەكەی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكە لە دژی ئێران و لەسەردانەكەیدا سعودییە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە بەسەردەكاتەوە.

🔹سەبارەت بەئەنجامدانی گفتوگۆی وڵاتەکەشی لەگەڵ ئێران پۆمپیۆ وتی: "هیچ مەرجێكی پێش وەختەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران نییە و ئەگەر ئێرانییەكان دانوستانیان بوێت ئەوا دەمان دۆزنەوە".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر