به بۆنه‌ی ٨٩ ساڵه‌ی تێرۆری سمكۆی مه‌زن
"ئه‌مانه‌ن گشت شه‌ره‌ف و شكۆی ئێران و ئێرانی‌بوون"
دیمه‌نه‌كان گه‌واهی ده‌ده‌ن له سه‌ر شارستانییه‌ت و مێژوویان؛ به‌ڵگه‌ن بۆ كه‌لتووری سیاسی‌یان.
شارستانییه‌ت و مێژوویان، مێژوو و شارستانییه‌تی سته‌م و پیاوكوژی و پیلانه.
كه‌لتووری سیاسی‌یان، هونه‌ری تێرۆر و كوشتنی ناجوامێرانه‌ی نه‌یارانیانه.
ئه‌خلاقیان، جیهانێكه له دۆڕان له مه‌یدانی نه‌به‌رد؛ بردنه‌وه به فێڵ و درۆ؛ سه‌رشۆڕ كردن له كاتی ته‌نگانه؛ لووتبه‌رزی له فهرعانهداو، سوێند و به‌ڵێن و په‌یمان شكاندن. ئه‌مانه‌ن گشت "شه‌ره‌ف" و "شكۆ"ی ئێران و ئێرانی‌بوون!
هه‌ڵدڕینی سینگ و خواردنی جه‌رگ و دڵی كوڕی خانی له‌پ زێڕین له لایان مرۆڤخۆرهكانی ده‌رباری سه‌فه‌وی؛ له داوخستن و شه‌هید كردنی باپیراغاو هه‌مزاغای مه‌نگووڕ به سوێند و به‌ڵێندان؛ ركێش كردنی سمكۆی مه‌زن بۆ ناو شار به به‌ڵێنی گفتوگۆ به‌ڵام بۆ تێرۆر كردنی؛ درۆ كردن و بێبه‌ڵێنی له گه‌ڵ شێخ مه‌حموود و پشت لێگرتنی؛ خه‌یانه‌ت له كۆماری ئاراڕات و تێرۆری هه‌ڵۆكه‌ی ئاراڕات له شه‌قامه‌كانی تارانی پایته‌ختی سته‌م؛ به‌ڵێن شكێنی له گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دو، له‌سێداره‌دانی؛ خه‌نجه‌ر له پشتدانی ژێنێڕاڵ بارزانی و شۆڕشه‌كه‌ی؛ ئه‌وانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌كانی “ایران باستان” و “تمدن ایران” و “فرهنگ ایران” له لایان رۆڵه‌ی ره‌سه‌نی كورده‌وه، بدرێته به‌ر با و به‌با بدرێن.
ره‌بی زبانیان مووی لێ بێ، ئه‌وانه‌ی ئێمه و ئه‌وان، “قاتل و مقتول”، به براو ئامۆزا‌و یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك داده‌نێن. په‌نجه‌كانیان ههڵوهڕێ ئه‌وانه‌ی ئێمه و ئه‌وان به یه‌ك ناسنامه، پێناسه ده‌كه‌ن.ریسوا بن، به‌ردیان لێبارێ، ئه‌وانه‌ی له نێوان ئێمه و ئه‌واندا پردی پێكه‌وه بوون، ههڵدهبهستنهوه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر