Pages

۱۳۹۸ تیر ۳۰, یکشنبه

لە هێڵی ئەنقەرە و هەولێر دا ئامادەکاری بۆ "ئۆپەراسیۆنى نوێ"


 لە هێڵی ئەنقەرە و هەولێر دا ئامادەکاری بۆ "ئۆپەراسیۆنى نوێ"
رژێمى تورکی داگیرکەر لە دژی باشووری کوردستان و رۆژئاوا پلانسازی بۆ ئۆپەراسیۆنێکى داگیرکەری دەکات.



ئاژانسى هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە،
 سوپای تورک ئامادەکاری دەکات، کە لە دژی باشووری کوردستان دەست بە "ئۆپەراسیۆنێکى تایبەت" بکات. 


ئاماژە بەوەکراوە، سوپای تورکی داگیرکەر ژمارەیەکى زۆر سەرباز و کەرەستەى سەربازیى رەوانەى شارۆچکەى دەرەجیک لە شەمزینان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەربازانە لەسەر سنوور هەرێمى بارزان لە ناوچەى سۆران لە پارێزگاى هەولێر دەکەنە ئامانج و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەشیان ئەوەیە، کە هەرێمی گۆشین لە نێوان خواکورک و خنێرە داگیر بکەن.

هەروەها لە دژی رۆژئاوای کوردستانیش ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى هێرش دەکرێت. ماوەیەکى زۆرە لە ناوچەى ئاکچەکالەى پارێزگاى رحا بۆ هێرشکردنە سەر گرێ سپی رۆژئاواى کوردستان ئامادەکاریى سەربازی دەکرێت.
بەپێى راپۆرتەکەى ئاژانسى هەواڵی میزۆپۆتامیا، هەر دوو ئۆپەراسیۆنەکە لە دژی باشووری کوردستان و رۆژئاواى کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەدەچن.
گوشارەکانى سەر مەخمور و شەنگال زیادیان کردووە
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دواى کوشتنى کارمەندەکەى میت لە کۆنسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر، گوشارەکان لەسەر مەخمور و شەنگال زیادیان کردووە. لەبەر ئەوەش ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتییانى کامپی مەخمور دەستگیرکراون و ئەوەش لە دیداری نێوان ئەنقەرە و هەولێردا بڕیاری لێدراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر