وتووێژ بە چ مەبەستێک و بۆچی ئێستا؟؟؟
لە رۆژانی رابردوودا باتێکی سەرسووڕهێنەر کەوتە سەر لاپەڕەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کە سەرنجی زۆر چالاکی کوردی بە لای خۆیدا راکێشا وکۆمەڵێک پرسیاری گرینگ و جەوهەریی وروژاند . بابەتەکە ئاماژە بوو بە دانیشتن و وتووێژی چوار لایەنی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ شاندێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسپێشخەریی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لە یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی( ن) و بە ئامادەکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە . جیا لەوەی کە ئەم وتووێژە چۆن و لە رێگای چ لایەنێکەوە رێکخراوە ، مەبەستی سەرەکیی ئەم وتارە تیشک خستنە سەر مەرج، هەلومەرج و ئامانجەکانی وتووێژەکەیە.
دیارە خوێنەری بەڕێز دەبێ ئەم تێبینییەشی لە بەر چاو بێت کە لەم وتارەدا باس لە گفتوگۆیەک دەکرێ کە دەبێ وتووێژی سیاسی لە نێوان دوو لایەنی پێک ناکۆک بێ کە لە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ کێشەکانیان دەگەڕێن، نەک دانوستانێکی ئاسایی بە مەبەستی هاوکاریی سیاسی ، ئابووری ، کولتووری و ...
مەرج ، هەلومەرج و ئامانجەکانی وتووێژ
بێگومان هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی بە تایبەتی کە بڕوای بە دیمۆکراسیش هەبێ میکانیزمی دیالۆگ بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی رەت ناکاتەوە و وەک کەم تێچووترین و شارستانیترین رێگا بەردەوام لە بەر چاوی دەگرێ و هەوڵیشی بۆ دەدا.
بەڵام دیالۆگ وەک لە ناوەکەیرا دیارە پڕۆسەیەکی دوو لایەنەیە ودیوی ئاشکرای پڕۆسەکە پێویستی بە بڕوا و دەروەست بوونی دوو لایەنە بە یاسا و رێساکانی وتووێژەوە هەیە ، واتە هەر دوو لا لە پێشدا مەرجەکانیان بۆ دانیشتن دیاری دەکەن و لە ئەگەری رێککەوتنیشدا دەروەست بوونی خۆیان بە ئاکام و بڕیارەکانی دیالۆگەکەوە گەرەنتی دەکەن. ئەمە رەوتی ئاسایی وباوی دانووستانە لە دونیای مۆدێڕندا. بەڵام هەمیشە دیالۆگەکان بەم شێوەیە بەڕێوە ناچن، بەڵکوو زۆر جار لایەنی نافەرمی و نەوێژراو و دیوی شاراوەی وتووێژەکان سێبەری خۆی دەخاتە سەر رەوتی دیالۆگەکە و بە ئاقارێکیتریدا دەبات. بە تایبەتی لە وڵاتانی نادیمۆکراتیکی جیهانی سێهەمدا زۆربەی کات ئەم لایەنە شاراوەیە رەوتی وتووێژەکان دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە و بە تەواوەتی ئامانجە سەرەکی و راگەیندراوەکە لە بار دەبات نەخاسمە ئەگەر دوو لایەنی دژبەر و دوژمنی یەکتریش بن. بۆیە سەرباری ئەوەی کە دیالۆگ باشترین چارەسەرە بۆ کێشەو ناکۆکییەکان بەڵام ئەم دۆخە کەشێکی دڕدۆنگی هێناوەتە ئاراوە و وایکردوە کە زۆرجار لایەنە سیاسییەکان بە تێبینییەوە هانا بۆ ئەم میکانیزمە بەرن و ئەگەربە تەواوەتیش خۆیانی لێ لا نەدەن لانیکەم بە هەندێک مەرجی تایبەتییەوە بچنە نێو پڕۆسەکە.
بۆ نموونە مەرجی وەک کات و شوێن و ئاستی دانیشتنەکان یا ئاشکرا بوون ونەبوون و پێکهاتەی بەشدارانی دیالۆگەکە و بە تایبەتی نێوەرۆک و تەوەری باسەکان دێننە گۆڕێ. هەرچەند ئەم مەرجانە لە هەموو وتووێژێکدا بابەتی باسن بەڵام لەم چەشنە دانیشتنانەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ دان گرینگی و هەستیاریی تایبەت بە خۆیان هەیە و مشتومڕ و ململانێیەکی زۆرتریان لە سەر دەکرێ. بابەتێکیتر کە لە لایەن هەر کام لە لایەنەکانەوە لەم چەشنە دیالۆگانەدا رەچاو دەکرێ لێکدانەوەی هەلومەرجی دیالۆگەکەیە کە خۆی لە چەند خاڵدا دەبینێتەوە ، بۆ نموونە:
١. لێکدانەوەی لایەنی بەرامبەر سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵە کردنی لە گەڵ دیالۆگ لە رابردوودا و رادەی دەروەستبوونی بە یاسا و رێسا و ئاکامەکانی وتووێژەوە. واتە ئایا لەجێدا لایەنی بەرامبەر هیچ ئاماژەیەکی چ لە ئێستا و چ لە رابردوودا بۆ چارەسەریی کێشە و ناکۆکییەکان تێدا بەدی دەکرێ؟
٢. لێکدانەوەی سەنگ و قورسایی وکارتەکانی دەستیان بۆ دانوستان . واتە لە چ دۆخێکدا وتووێژ دەکەن، ئایا لە دۆخی لاوازیدان و هەلومەرج لە دژی ئەوانە یان لە دۆخی بەهێزیدان و هەلومەرجیشیان بۆ لە بارە؟
بە لە بەر چاوگرتنی ئەو خاڵانەی کە پێشتر باسمان کرد هەر لایەنە خواست و مەبەستی خۆی لە وتووێژەکە و لانی کەمی داواکاری و لانی زۆری بەڵێنەکان( کف مطالبات و سقف تعهدات)ی دیاری دەکات. مەبەستی شاراوە لێرەدا دەتوانێت هەندێک شتی وەک بە دەستهێنانی قان(امتیاز)ی زیاتر، کەم کردنەوەی زەختەکان، خافڵاندن و بەدەستهێنانی دەرفەت وتەنانەت زەبر وەشاندن بێت.
بەم سەرەتایەوە دێینە سەر نموونەیەکی بابەتی و هەوڵ دەدەین بەراوردێکی ئەم فاکتەرانەی لە گەڵدا بکەین.
وتووێژی نێوان چوار حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
سەرەتا دێینە سەر باسی کۆماری ئیسلامی، سیستمێکی سیاسی کە کارنامەیەکی رەشی لە بواری وتووێژ و بە تایبەت لە گەڵ کورددا هەیە.
سەبارەت بە مەرجەکان روون نیە کە کام لایەن زۆرتر دیاریکەر بووە ، بۆ وێنە خواستی کۆماری ئیسلامی بووە کە وتوێژەکان نهێنی بێ ، یا حیزبە رۆژهەڵاتییەکان ؟ کات وشوێن چۆن دیاری کراون ، ئایا مەبەستێک هەبووە کە گفتوگۆکان لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی تیرۆری رێبەری کورد د. قاسملوودا بکرێ ؟ یان بۆ لە سەر دەستی
Sdiq Karimi, [01.07.19 19:39]
رێکخراوێک بەڕێوە دەچێ کە چەکی بە بزووتنەوەی فارکی کۆلۆمبیا دانا و رێبەرەکەیان واتە " رۆدریگۆ لۆندونۆ "ی هێنایەوە کۆلۆمبیا؟ ئاستی بەشدارانی دیالۆگەکە بۆ وا دەستنیشان کراوە واتە لایەنی کورد لە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتیدا(سکرتێرەکان و جێگرەکانیان) و وەک باس دەکرێ لایەنی ئێرانیش لە ئاستی هەندێک لێپرسراوی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیدا ؟ هەرچەند ئەمانە بابەتی گرینگ و جێگای تێڕامانن بەڵام مادام زانیاریی ورد تا ئێستا بەر دەست نەکەوتوە بۆیە بە سەریاندا باز دەدەین و باسی هەلومەرجەکان دەکەین.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکارییەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی جیدی دانی بە حەقیقەتی کێشەی کورددا نەناوە و هەر کاتیش کە بە ئاشکرا یا بە نهێنی بابەتی دیالۆگ لە گەڵ کوردی هێناوەتە پێشێ بە دوای مەبەستی لاوەکی(دیوی شاراوەی دیالۆگ) خۆیەوە بووە. واتە ٣ توخمی سەرەکی ، پێکهێنەری جەوهەری دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی بووە لە گەڵ نەیارانی خۆی و بە تایبەتی کوردەکان.
یەکەم ؛ خافڵاندن و بە دەستهێنانی دەرفەت، وەک وتووێژەکانی سەرەتای شۆڕشی گەڵانی ئێران لە گەڵ شاندی دانوستانکاری کورد کە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەچوون. "حجت الاسلام کرمانی " کە ئەو کات نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان بووە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ گۆڤاری(چشم انداز) دەڵێ،کە وەفدی "حسن نیت" لە تارانەوە بۆ وتووێژ لە گەڵ نوێنەرانی کورد هاتنە کوردستان، پرسیارم لێ کردن؛ ئێوە بە راستی بۆ چارەسەری پرسی کورد هاتوون؟ کە خێرا "عزتاللە سحابی" ئەندامی وەفدەکە وڵام دەداتەوە ، نا ، ئێمە بەس هاتووین بەم وتووێژە بیانخافڵێنین تا لە تاران حکومەت سەقامگیر دەکەین ئینجا کۆتاییان پێ دێنین. سەرنجراکێش ئەوەیە کە ئەو وەفدە کەسانێکی وەک سەباغیان ، سەحابی و داریوشی فروهەری تێدا بووە کە رەنگە ئێستا زۆر کەس لە ئێمەمانان بە باشیش یادیان بکەین و بێگومان لە چاو کاربەدەستانی ئێستای کۆماری ئیسلامیش ، عەرز و ئاسمان جیاوازییان هەیە. بەڵام لە روانگەیاندا بۆ پرسی کورد جیاوازییەکی ئەوتۆیان تێدا بەدی ناکرێ.ئەنجامی وتووێژەکە و روداوەکانی دواتری ئەو سەردەمەش بە تەواوەتی راستیی قسەکەی "سەحابی"یان سەلماند.
دووهەم ؛ زەبر وەشاندن ، وەک وتووێژی شەهید د.قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ بە ناو دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە وییەنی پێتەختی ئۆتریش کە بە شێوەیەکی نهێنی بەڕێوە چوو و تەنیا مەبەستی ئێران لەو وتووێژە پراکتیزە کردنی پلانێک بوو بۆ شەهید کردنی رێبەری ناوازەی کورد د. قاسملوو.کە بە داخەوە تێشیدا سەرکەوتوو بوو.
سێهەم ؛ نانەوەی کێشە و دووبەرەکی لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و تێکدانی یەکیەتیی ریزەکانیان . کاتی خۆی بە هێنانە ئارای باسی دانوستان لە گەڵ حیزبی دیمۆکرات ، رێکخراوی موجاهیدینی خەلقیان بە لارێدا برد و بیانوویان بە دەست کەسیکی وەک مەسعود رەجەوییەوە دا بۆ زێدەخوازی و بەگژداچوونی حیزبی دیمۆکرات کە ئاکامەکەی لێکترازانی "شورای ملی مقاومت" و هاتنە دەرەوەی حیزبی دیمۆکرات لەو بەرەیە بوو . ئەم تاکتیکە چەندین جاریتریش لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سەبارەت بە هێزەکانیتر بە کارهێنراوە و باندۆری نێگەتیڤیشی لە سەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەبوە.
کەواتە هەتا ئێستا کۆماری ئیسلامی یەک نمونەشی لە دانوستان پێشکەش نەکردوە کە نیازپاکی و مەبەستی چارەسەریی راستەقینەی پرسی کوردی تێدا بەدی بکرێت.
یەکێک لە گرینگترین فاکتەرەکان لە هەر دانوستانێکدا کارتەکانی مامەڵەن لە دەستی لایەنەکاندا کە ئەویش راست بۆ هەلومەرجی دانوستانەکە دەگەڕێتەوە. بۆ ئەوەی کە روونکردنەوەیەکی بابەتییانەترمان هەبێ ، بابەتی دیالۆگ و دانوستان لە گەڵ ئێران دەخەینە بەر باس.لە دانوستانی نێوان کورد و ئێراندا هەر لایەنە هەوڵ دەدات ویست و ئامانجەکانی خۆی بسەپێنێت و بە دانی کەمترین قان زۆرترین دەسکەوتی هەبێ ، ئەمەش پێوەندی بە هێز و کاریگەریی هەر کام لە لایەنەکانەوە هەیە لە هاوکێشە سیاسییەکاندا. کارتەکانی کۆماری ئیسلامی دیارن، حکومەتێکی بەهێز کە سەرتاسەری خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانی داگیر کردوە و هێزێکی گەورە و تەیاری سوپاییشی تێدا دامەزراندوە و توانیویەتی لە هەموو بوارێکەوە کوردستان کۆنترۆڵ بکات، لە باری نێونەتەوەیی و ناوچەییشەوە وڵاتێکی بەهێزە و لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا رۆڵێکی کاریگەر دەبینێ لە گەڵ ئەم کارتە بەهێزانە گەورەترین خاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا گەمارۆی قورسی ئابووریی ئەمریکایە لە سەر ئەم وڵاتە کە زەبرێکی کوشندەی لە ئابوورییەکەی داوە و گوشارەکان تا ئاستی گریمانەی هەڵگیرسانی شەڕیش زیادیان کردوە . بەڵام لە لایەکەیتری دانوستانەکەوە کورد هەیە کە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، واتە هێزەکانی لێک بڵاو و پەڕیوەی هەندەرانن.بە دەیان و سەدان کیلۆمیتر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گۆڕەپانی سەرەکیی خەباتەکەیان دوورن، نە وەک جاران هێزی پێشمەرگەیان لە ناوخۆدای
Sdiq Karimi, [01.07.19 19:39]
ە و نە توانای رێکخستنێکی جەماوەریی بەهێزیان هەیە کە خەباتێکی مەدەنیی کاریگەر بەڕێوە بەرن، هەر حیزبە و بۆتە چەند لایەن و زۆریش ناتەبان.لە ئاستی نێو نەتەوەییدا دەسەڵاتی مانۆڕدانیان لە ئاستێکی نزمدایە و بە هۆی لاوازیی باری ئابوورییەوە راگەیاندن و رێکخستنیان لە ئاستی پێویستدا نیە و ...
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەگەر چاوێک لە رابردوو بکەین دەبینین کە کۆماری ئیسلامی لە هەلومەرجێکی تەواو پێچەوانەدا کە کورد لەوپەڕی بەهێزیدا بووە و لە باکوورەوە تا باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕەپانی چالاکیی پێشمەرگە بووە ، بەشێکی بەرچاو لە ناوچەکانی کوردستان تا رادەیەک لە ژێر کۆنترۆلی هێزە کوردییەکاندا بوو ، رێبەرێکی گەورەی وەک دوکتور قاسملوو جڵەوداری شۆڕش بوو و پشتیوانی هەندێک لە وڵاتانی بەهێزی دونیای بۆ لای دۆزی کورد راکێشابوو و ...و حکومەت بۆ خۆی لە بارودۆخێکی ناسەقامگیری وەک دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕی عێراقدا بوو و لە هەموو بوارێکەوە تووشی قەیران هاتبوو هەرگیز دانی بە رەوایی پرسی کورددا نەنا و ئەگەر جار و بار وتووێژیشی کردبێ بە یەکێک لەو مەبەستە لاوەکییانە کردویەتی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کرد. لێرەدا هەندێک پرسیار دێنە ئاراوە، گەلۆ دەسەڵاتێک کە لە سەردەمی لاوازیدا دانی بە پرسی کورددا نەناوە و تەنیا مەبەستی لە وتووێژ لە گەڵ کورد دارشتنی پلانی ئاژاوەگێڕانە و زەبروەشاندن بووە ، ئێستا و لەم هەلومەرجەدا دەبێ بۆ چ مەبەستێک ئامادەی وتووێژ لە گەڵ کورد بێت؟
بێگومان سەرەتاییترین وڵام ئەوەیە کە رژیم لە ئاستی ناخۆیی و دەرەکیدا تووشی قەیران و کێشەیەکی جیددی هاتووە کە دەیهەوێ بە رێککەوتن لە گەڵ کورد زەختەکان لە سەر خۆی کەم کاتەوە. بێگومان ئەمە دەتوانێ دەرفەتێکی گونجاو بێ ئەگەر لایەنی کورد ئامادە و بەهێز بێت. چونکە وەک باسمان کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی تەمەنی سەلماندوویەتی کە لە وتووێژەکاندا بەردەوام لایەنی شاراوەی مەبەست بووە کەوابوو لایەنی کورد دەبێ هێندە کارتەکانی بەهێز بن کە ئێران نەتوانێت بۆ جارێکیتر بیهێنێتە نێو گەمەی دۆڕانەوە. کەواتە با بزانین توانایی ململانێی هێزە کوردییەکان لەم یارییەدا چۆنە.
کۆماری ئیسلامی بە هەڕەشە و سەرکوتیش بێ خەڵکی ئێرانی لە بێدەنگیدا راگرتوە و کەشێکی بە رواڵەت ئارامی پێکهێناوە. بە تایبەتی کە چاو لە کوردستان دەکەین جگە لە هەندێک چالاکی سیاسی و مەدەنی کەجار و بار دەبنە هۆی سەرئێشە بۆ کۆماری ئیسلامی و ئەویش بەدەر کردنی بڕیاری زیندان و ئیعدام بۆیان بەرەو رووی رەخنە دەبێتەوە هیچ جوڵانەوەیەکی چالاک لانیکەم بە شێوەی کرداریی (بالفعل) تێدا بەدی ناکرێ. ئەوەی کە هەیە زیاتر لە ئاستی میدیایی و لە دونیای مەجازیدایە. کەوابوو چ لۆژیکێک قبووڵ دەکا کە لە هەلوومەرجێکی ئەوتۆدا کۆماری ئیسلامی بە دانوستان لە گەڵ کورد ئەو کێشەیە بەرجەستەتر بکاتەوە و فوو بە ئاوری بن خۆڵەمێشدا بکات ؟ بەراستی کارتەکانی دەستی کورد لەم وتووێژەدا چین؟ خۆ هێزی پێشمەرگەی چالاکیان لە ناوخۆدا نیە و بارودۆخێکی وەک ئەوەی تورکیا و باکووری کوردستانیش لە ئیڕان و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادا نیە کە خەباتێکی مەدەنیی بەرفروانیان پێ وەگەڕ خستبێ . کەواتە ئەو حکومەتەی کە لە سەردەمی بەهێزیی کورد و لاوازیی خۆیدا ئامادە نەبوە هەنگاو بۆ چارەسەریی پرسی کورد هەڵێنێتەوە ئێستا لە بەرامبەر کامە کارتی بە هێزی ئەم چوار حیزبەدا ئامادەی گفتوگۆ بووە؟ ئایا هاندەری کۆماری ئیسلامی لەم وتووێژەدا دەتوانێ لەو ٣ توخمە جەوهەرییەی لە سەرەوە ئاماژەم پێ کردن بە دەر بێت.لە راستیدا پێدەچێ مەبەستی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژی ئەمجارە تا رادەیەکی زۆر جیاواز لە دانیشتنەکانی پێشوو بێت . یەکەم،بە پێی ئەوەی کە ئێران لە گەڵ چوار لایەنی سیاسیی کورد دانیشتوە گریمانەی ئەوەی کە بە تەمای نانەوەی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا بێت زۆر لاوازە. دووهەم، هەم بە پێی شوێنی کۆبوونەوەکە و هەم بە لەبەرچاو گرتنی ئەو راستییەی کە لە بارودۆخی ئێستادا ئێران هیچ پێویستییەکی بە زەبر وەشاندن و لێدانی سکرتێری ئەم حیزبانە نیە پێناچێ بە تەمای تیرۆر بێ و رەنگە کارێکی ئەوتۆ لەم هەلومەرجەدا پتر لە قازانج ، زیانی بۆی هەبێ واتە هەم زەختە نێونەتەوەییەکانی لە سەر زۆرتر دەکا، هەم دەبێتە فاکتەرێک بۆ هاوسۆزیی زیاتر لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و جگە لەوانەش ئێستا هەست بەو مەترسییە ناکەن کە کاتی خۆی لەلایەن دوکتورقاسملوو ودوکتور شەرەفکەندییەوە بەرەوڕوویان ببووەوە. سێهەم ، کۆماری ئیسلامی پاش ٤٠ ساڵ ئەزموونی فەرمانڕەوایی خۆی سەقامگیر کردوە و پێویستی بە خافڵاندنی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی خۆ کۆکردنەوە نیە. کەواتە ئامانجی ئێران لەم وتووێژە چیە ؟
لێرەدا دوو حاڵەت هەیە :
یەکەم ، ئەوەی کە گۆڕانکارییەک لە نێوەرۆکی کۆماری ئیسلامی و روانگەی بەرامبەر کێشەی کورد هاتبێتە گۆڕێ کە هێنابێتییە سەر ئەو بڕوایەی کە ئاوڕ لە کێشەی کورد بۆ چارەسە
Sdiq Karimi, [01.07.19 19:39]
زیاتر دەستی بەرداوەتەوە و هاتۆتە سەر رێچکە چاولەدەستی.
ترس لە چی:
١.چونکە هیچ چەشنە ئامادەییەک بۆ داهاتوو لە خۆیاندا شک نابەن لە رۆژئاواییزە بوونی رۆژهەڵات و باڵادەستیی پکک دەترسن.
٢. چونکە هەموو هیوایان بە دەستێوەردانی دەرەکی بەستۆتەوە دەترسن لەوەی کە کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا پێکەوە بسازێن.
٣.مووشەک بارانی ماوەیەک لەمەوبەری بنکە و بارەگاکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە تەواو ترساندوونی و دەترسن دیسان هێرشی وا یا تەنانەت بەربڵاوتریشیان بکرێتە سەر.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێین ،دروستە کۆماری ئیسلامی ئێستا لە ژێر گوشاردایە و بەو هۆیەوە ئامادە بووە ئاوڕ لە حیزبە کوردستانییەکان بداتەوە ، بەڵام بێگومان ئەمجارەش هەر وەک جارانی پێشتر بۆ ئامانجی چارەسەریی پرسی کورد نەهاتۆتە سەر کورسیی وتووێژ بەڵکوو وەک باسمان کرد مەبەستی توکمە کردنی رەوشی خۆی لە ناوخۆی ئێران و نەهێشتنی گەرای هەر ئاریشەیەکی نێوخۆییە. بۆیە زمانی ئەم جارەی هەڕەشە و تەماع وەبەرنانی هاوکات یان هەمان میکانیزمی بەناوبانگی گۆپاڵ و گێزەرە. پڕدیاریشە کە لە ئەگەری دەرباز بوونی لەم قەیرانەی ئێستادا، بە زووتری کات تەلیسی گێزەرەکە وەلا دەنێت و دیسان گۆپاڵی بە تەنیا بە کار دێنێتەوە. کەوابوو سەبارەت بە کورد و هێزە سیاسییەکانی تەنیا رێگا بۆ دەرباز بوون لەم تەنگانە پشت بە بستنە بە هێزی خود. واتەکورد و هێزە سیاسییەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر بتوانن ببنە خاوەن ویستی خۆیان و بە پشت بەستن بە هێزی سەرەکیی خەباتەکەیان واتە خەڵکی کوردستان بیانهەوێ خەباتەکەیان لە ئامانج نزیک بکەنەوە پێویستە هەندێک خاڵی لەم بابەتە رەچاو بکەن:
١. یەکریزی و یەکگرتنی لایەنە لێک دابراوەکان و یەکیەتی و هاودەنگی هێزەسیاسییەکان
٢. پێداچوونەوە بە گوتار و پێکهاتە و سیاسەتەکانیان بە ئاراستەی نوێ کردنەوەدا
٣. دانانی پرۆژە و پلان بۆ خەباتێکی هەمەلایەنە
٤. بەرهەست(عینی) کردنی ئەوخەباتەی کە ئێستا لە دونیای مەجازیدا قەتیس ماوەتەوە لە رێگای بردنەوەی خەبات بۆ شوێنی سەرەکی خۆی بە چەشنێکی راستەقینە (نەک لاق لە قەندیل و سەر لە کۆیە) و چالاک بوونەوەیان لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمە لە پێوەندییەکی دوولایەنەدا دەبێتە هۆی بەهێز بوون و باندۆری زیاتری راگەیاندن و دیپلۆماسیش.
بەم شێوەیە هیواکان زیندوو دەبنەوە و کورد دەبێتە خاوەن هیز و قورساییەکی کاریگەرتر کە ئەگەر بیهەوێ دانوستان بکات کارتی گوشاری بە دەستەوە دەبێت و لە ئەگەری دەستێوەردانی دەرەکیشدا ئەم تەنیا بینەرێکی سادە نابێت و هەڕەشەی کۆماری ئیسلامیش ناتوانێ لە خشتەی بەرێت.
Sdiq Karimi, [01.07.19 19:39]
ری بداتەوە. واتە وازی لە تۆتالیتاریزمی ئایینی هێنابێت و بە تەمای سەقامگیر کردنی سیستمێکی دیمۆکراتیک و فیدراڵ بێت. بەو پێیەی کە هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆ لە وتار و کرداری کۆماری ئیسلامیدا بەدی ناکرێت کەوابوو ئەم حاڵەتە زیاتر لە نۆکتە و گاڵتە دەچێت هەتا بابەتێک بۆ باس و تێڕامان.
دووهەم ، کۆماری ئیسلامی لە ژێر زەختدایە بۆیە ئەم رێگایەی هەڵبژاردوە ، پێم وایە ئەمەیان راست بێ و ئێران بە هۆی تەوژمێکەوە کە لە سەریەتی مێزی دیالۆگ لە گەڵ کوردی هەڵبژاردوە . بەڵام بەو پێیەی کە بابەتی زەختەکە پرسی کورد نیە و تەنانەت چارەسەریی پرسی کوردیش هیچ باندۆرێکی لە سەر ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی زەختەکانی لە سەر ئێران نابێ ، بەو ئاکامە دەگەین کە دانیشتنی ئەمجارە جیاوازییەکی جەوهەری لە گەڵ ئەوانەی پێش خۆی هەیە.
لێرە بەولاوە دۆزینەوەی وڵامەکە دژوار نابێ و دەکرێ تێبگەیین کە مەبەستی ئێران لە دیالۆگی ئەم جارە چیە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران خەریکە خۆی بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە دەکات ، یەکێک لە ئامادەکارییەکانیشی بۆ ئەم دۆخە توکمە کردنەوەی نێوماڵی خۆیەتی. واتە دەیهەوێ لە بارودۆخێکی ئەوتۆدا کەمترین دڵەڕاوکێی لە نێوخۆی ئێراندا هەبێ. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە وتمان ئامانجی رژیم چارەسەری نیە دەکرێ بێژم کۆماری ئیسلامی بە تەمای پاسیڤ و بێدەنگ کردنی هێزە کوردییەکانە. میکانیزمی ئەم کارەش یا تەماع وەبەرنان یا هەڕەشە یان هەردووکیانە. هەواڵە نافەرمییەکانیش تا رادەیەک ئەم ئەگەرە پشتراست دەکەنەوە. گوایە نوێنەرانی ئێرانی بە سەرکردەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان راگەیاندوە کە ئێوە هەنووکەش خۆتان بە ئێرانی دەزانن و ئێستا کاتییەتی لەم قسەیەی خۆتان بە خاوەن دەرکەون و بە قازانجی دوژمن دژ بە وڵاتەکەتان واتە ئێران نەوەستنەوە ،ئەگەر وا بکەن ئەوا رێگاتان خۆش کردوە بۆ ئەوەی کە بتوانین لە داهاتوودا دیالۆگێکی دۆستانەمان هەبێ دەنا بە توندی بەرەوڕووتان دەبینەوە و بۆ سڕینەوەی یەکجاریتان هەنگاوی جیددی هەڵدەگرین. بۆیە دەتوانین بڵێین دانیشتنی ئەم جارە جەوهەری دانوستانی تێدا نیە و توخمە سەرەکییەکەی هەڕەشە و خۆسەپاندنە.
بەڵام با بزانین حیزبە کوردییەکان لە هەلومەرجێکی نالەباری ئەوتۆدا کە ئاماژەمان پێکرد ، بە بێ هیچ کارتێکی گوشاری سیاسی یا ئابووری بۆ چ مەبەستێک و لە پێناو کامە دەسکەوتدا دەچنە ئەم دانیشتنەوە.
رەنگە یەکێک لە لێکدانەوەکان ئەوە بێ کە دەیانهەوێ خۆیان لە پەراوێز بێننە دەرێ و بچنە نێو بازنەی سیاسیی نێوخۆی ئێران و بتوانن بە مامەڵە کردنێکی سیاسییانەی لانیکەمی(حداقلی) ببنە یەکێک لە کاراکتەرەکانی گەمەی سیاسی لە ئێراندا. ئەم بیرۆکەیە کاتێک گونجاوە کە کۆماری ئیسلامیش وەک حکومەتی تورکیا لانیکەم بەشێک لە سەرەتاکانی دیمۆکراسی و یاسا و رێساکانی ململانێی و گەمەی سیاسیی دیمۆکراتیکی قبوول کردبێ و بڕوای پێ هەبن. ئینجا دەکرێ چاوەڕوانیی ئەوەمان لێ هەبێ کە لە ئاکامی دانوستانێکدا رێگا بدات ئەم چوار حیزبە چالاکیی خۆیان بەرنە بیاڤی لێگاڵ و ئەوانیش لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی ئەو حکومەتەدا یاری بکەن . تازە ئەگەر ئەم خەونەش وەڕاست گەڕێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک تورکیای لێ بێ ئەم پرسیارە دێتە گۆڕێ گەلۆ ئەم چوار حیزبانە بە کامە کارتی گوشارەوە دەیانهەوێ خۆیان وەک واقیعێک بە سەر کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنن و کۆماری ئیسلامی بۆچی دەبێ قانێکی لەو بابەتەیان بداتێ؟ ئەو تورکیایەش کە باسمان کرد خۆ ئەگەر کارتە گوشارەکانی کورد نەبا ئێستاشی لە گەڵدا بێ ئامادە نەبوو هیچ قانێک بە کورد بدات و وتووێژی لە گەڵ رێبەرە بەندکراوەکەیان نەدەکرد، لەتورکیا وێڕای کێشەی ئەندامەتییەکەی لە یەکیەتیی ئەورووپا و دیمۆکراتیک بوونی رێژەیی حکومەتەکەی بەڵام فاکتەری سەرەکی هێزی کورد و کارتە گوشارەکانی ،خودی کوردە کە توانیویەتی خۆی بکا بە واقیع و بە سەر هاوکێشە سیاسییەکانی ئەووڵاتەیدا بسەپێنێت. ئایا کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و ئەم چوار حیزبە بە تایبەتی کام لەو کارتانەی کوردەکانی باکووریان بە دەستەوەیە،ئەوان بە یەک دەنگ لە گەڵ تورکیا قسە دەکەن و هەموویان لە سەر یەک هێڵ دەڕۆن و یەک رێبەریان هەیە کەچی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لایەنە لە هەوایەک لێ دەدا ، هەر کام ملی رێیەکیان گرتوە و هەر کەسەو لە حاستە خۆی بۆتە رێبەڕێک کە بە داخەوەزۆربەشیان پێکەوە ناتەبان. ئەوان هێزی چەکداری زۆر ، ئامادە و ئاکتیڤیان هەیە ، ئەوان رێکخستنێکی بەهێزی دیسیپلینەیان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستاندا هەیە ، جووڵانەوەیەکی مەدەنی و جەماوەریی وایان رێکخستوە کە توانای هێنانە سەر شەقامی سەدان هەزار و بگرە بە ملیۆن کەسی هەیە.خاوەنی چەندین سەرچاوەی مادیی بەهێز و دەیان دەزگای جۆراوجۆر و پڕۆفشناڵی راگەیاندنن و... کام لەمانە لە نێو جوڵانەوەی سیاسیی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونیان هەیە؟ ئەمانە کارتی بە هێزی گوشارن کە بەرهەمهێنەری توانای دیپلۆماسی و دانوستانن. چوار حیزبەکەی رۆژهەڵات بە ب
Sdiq Karimi, [01.07.19 19:39]
ێ هیچکام لەم کارتەگوشارانە تەنانەت ئەگەر سیاسەتی لانیکەمیش بگرنە بەر چۆن دەتوانن قان لە کۆماری ئیسلامی وەربگرن؟ بێلەمانەش کۆماری ئیسلامییەک کە ئامادە نەبوو هیچ قانێک بە جیابیران و ریفۆرمخوازەکانی نێو پێکهاتەکەی خۆی بدات کە زۆر بە هێزتر لە کورد بوون و توانیبووشیان بەشێکی بەرچاو لە بنیادەکانی ئەودەسەڵاتە(وەک دەوڵەت و مەجلیس) بخەنە دەستی خۆیانەوە و ئەوەی بە سەر هێنان کە دیتمان ئیتر چۆن باج بەم حیزبانە بەو حاڵ و رۆژەیانەەوە دەدات؟
پێدەچێت یەکێکیتر لە مەبەستەکانی ئەم چوار حیزبە لە پەراوێز هێنانە دەر و بە رۆژەڤ کردنی خۆیان بێ . بە هەر حاڵ ئەگەر بە شێوەیەکی ئابستراکت چاو لەم مەبەستە بکەین ئاماژەی مەعقول و لۆژیکیی تێدایە چونکە ئەگەر لایەنێکی سیاسی بە هەر شێوازێک (جگە لەوشێوازانەی کە کەرامەتی مرۆڤ دەشکێنن یان کرداری تیرۆریستییانە بن) بتوانێت کێشەکەی لە پەراوێز دەربێنێت و کەشی بایکۆت بشکێنێ واتە بتوانێ پرس و ئامانجی خۆی بکا بە رۆژەڤ و سەرنجی رای گشتیی بۆ رابکێشێ ، تاکتیکێکی گونجاو و کردارێکی لۆژیکییە . بەڵام ئەگەر دەیخەیە نێو کۆی هاوکێشەکە و لە دەقی پڕۆسەی سیاسیدا دەیخوێنییەوە لێکدانەوەکە ئەنجامێکی جیاوازت دەداتێ. ئەم تاکتیکە لە پێوەندی لە گەڵ هەلومەرج و چۆنییەتیی جێبەجێکردنیدا ئاکامی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە، بۆ نموونە ئەگەرچۆنییەتییەکەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بێ دەبێ بزانی ئەو تاکتیکە چەندە لە گەیشتن بە ئامانجەکەت نزیک دەکاتەوە، واتە چەندە رێگا بە دەنگی جیاواز دەدرێ بێنە گۆڕەپانی ململانێیەوە و لەو نێوانەدا چەندە دەتوانی خواست و ئامانجەکانی خۆت بکەی بە مەرجی بەشداری و تەوەری بانگەشەکان، دواتر چەندە توانایی و ئامادەیی ئەوەت تێدایە کە بە دواداچوونی ئەو خواست و مەرجانە بکەیت و بیانکەی بە بابەتی گەنگەشە لە کۆمەڵگا و ناوەندە سیاسییەکاندا بە چەشنێک کە نەهێڵی بابەتەکە لە رۆژەڤ بکەوێ و جێی پەنجەت بە کۆی پڕۆسەکەوە دیار بێ. یا ئەگەر چۆنییەتییەکەی لە پڕۆسەی دانوستاندا بێ دەبێ بزانی ئەم دانوستانە چەندە دەتوانێ دەرفەت و دەرەتانی (فرصت و فضا)بە رۆژەڤ بوونت بۆ بخولقێنێ ، کە بێگومان وتوێژێکی نهێنی هەرگیز ناتوانێ ئەم ئامانجە بپێکێ و نە دەرفەت و نە دەرەتانی بە رۆژەڤ بوون ناڕەخسێنێ. کەواتە تەنیا پاساوێک کە دەتوانێ بابەتییانە بێت و هۆکاری راستەقینەی بەشدارییان لە وتووێژێکی ئەوتۆدا بێ ،ترس ودڵەڕاوکێیە لە هەلومەرجی داهاتوو. هەلومەرجێک کە ئەوان دەزانن هیچ کارتێکیان بۆ یاری کردن تێدا نیە . مخابن بارودۆخی نالەباری ئێستای هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەشێکی لە ناهۆمێدی ، بێئیرادەیی ، نەبوونی متمانە بە هێزی خۆ و خەڵک ، بێپرۆژەیی ، خۆ دانەدەستی قەزا و قەدەر و دەرئەنجام چەقبەستوویی خولقاندووە . ئەمە وای کردوە هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باتی گەڕانەوە بۆ بنەماکانی رەوایی خەباتەکەیان ، پشتبەستن بە سەرچاوەی هێز واتە خۆیان و خەڵکەکەیان ، دانانی پڕۆژە و پڕۆگرامی تێکۆشانی کارا ، دابین کردنی فاکتەرەکانی هێز و کارتەکانی گوشار بۆ بردنەسەری توانایی گەنگەشە، دیپلۆماسی و دانوستان و ... پەنا بۆ میکانیزمگەلێک بەرن و دڵ بە فاکتەرگەلێک خۆش بکەن کە نە ژێرخانی پێویستیان بۆ ئامادە کردوە و نە توانای رۆڵ بینینی کاریگەریان تێیاندا هەیە.
لێکدانەوەگەلێک بۆتە بنەمای داڕشتنی سیاسەت و شێوازی تێکۆشانیان کە ئەگەر راست و دروستیش بن تا رادەیەکی زۆر بەدەر لە ئیرادەی ئەوانن و کەمترین ئامادەییان بۆ رۆڵ گێڕان لە سیناریۆکانی خۆشیاندا هەیە. بۆیە دەتوانین لە سەرجەم لێکدانەوەکاندا دوو هێڵی سەرەکی جیا بکەینەوە، یەکەم هێڵی چاولەدەستی ،دووهەم هێڵی چاوەڕوانی کە هەر دووکیان سەر بە یەک ژێدەرن، بێهیوایی و دەستەوەستانی.چاو لە دەستی و چاوەڕوانی دەتوانن یەک ماناشیان هەبێ بەڵام لێرەدا من بۆ دەستنیشان کردنی دوو هێڵی سیاسی لێکم کردوونەتەوە . ئیستا ئەم دوو هێڵە لە خاڵی ترس و بێهیواییدا پێک گەیشتوون و خەریکن جۆرێک لە خۆبەدەستەوەدان بەرهەم دێنن. مەبەستم لە چاو لە دەستی ئەو سیاسەتەیە کە بە هۆی بێهیوایی و دەستەوەستانی خواستی سازانی تێدادروست بووە و بە بێ ئەوەی هیچ کارتێکی هێز و گوشاری بە دەستەوە بێت چاوی بڕیوەتە بەزەیی کۆماریی ئیسلامی و نەرمی نواندنی ئەو. ئەم سیاسەتە هەوڵ دەدا خواستەکانی لانیکەمی بکاتەوە بەڵکوو کۆماری ئیسلامی دەرگایەکی بەڕوودا بکاتەوە و هەموو هێلکەکەنی خۆی خستۆتە سەوەتەی سازانەوە.
چاوەڕوانیش مەبەستم ئەو سیاسەتەیە کە خواستەکانی رادیکاڵن و چوەتە خانەی دژایەتییەوە، بەڵام بە هۆی بێهیوایی و لەبەر ئەوەی کە پێداویستییەکانی ئەم دژایەتییەی بۆ بە ئاکام گەیاندنی ئامادە نەکردوە ،چاوەڕوانی دەستێکی دەرەکییە ئەرکەکەی ئەو جێبەجێ بکات و ئەمیش هەموو هێلکەکانی خۆی خستۆتە سەوەتەی دەستێوەردانی دەرەکییەوە. بەڵام ئێستا هەردووک هێڵەکە پێک گەیشتوون ، بە دیوێکیتردا دەتوانین بێژین هێڵی چاوەڕوانییە کە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر