حیزبایەتی بە شەرتی چەقۆ دیموکراسی حدک بە شەرتی چەقو.
:::
ئەمرۆ پەیامی کاک نزارم بۆ هات کە هەر چەند وشەیەکم داناوە.
لە قسان کەسێک بە ناوی عەزیز ئە... ئەندامی کومیتەی حدکا لە وڵاتی فینلەند جەو گیر بوە و بە داران وەرگەراوەتە سەر کاک نزار و هەموو سەر و گوێلاکی شکاندوە.
دۆخی سلامەتی کاک نزار سەقام گیرە بەلام ئەم کردەوەیە هەتا بلەی قێزاوی و ناشیرینە.
کاک نزار بۆخوی دەیان سالە لە ولاتی فینلەنددەژی و پێوەندی باشی دەگەل پارلەمانتار و کەسایەتی کۆمۆن و مێدیایی ولاتی فینلەند و هتد هەیە.
یاسای ئەم ولاتانەش ڵەمەر هەرەشە و کردەوەی سیاسیی زۆر تایبەتی دەجولێنەوە و دەتوانن کردەوەکە وەک کرداری تێرۆریستی باس بکرێ و ئەگە هەر واش حوکم بدرێت لەسەر حدکا زور گران تەواو دەبێت.
.
هەر بۆیەش هیوادارم حدکا سەزای توندی ئەم ئەندامەی خۆی بدات کە بە کردەوەی توند و تیژی جولاوەتەوە هەمیش ئیدانەی ئەم جۆرە کردەوانە بکات.
لە کۆتاییدا هیوای ساغی و سلامەتی بۆ کاک نزار و سەبووری و ژیری لەمەر چۆنتی دارشتنی سکالای پۆلیس دەکەم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر