Pages

۱۳۹۹ فروردین ۲۶, سه‌شنبه

به په له ...Lezgin.... پێنج به‌ لگه‌ - مستەفا سەلیمی - Mistefa salimî



نهێنیه‌ کان به شی ۲: بەدواداچوون بۆ کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بو ئێران
مستەفا سەلیمی لەلایان ئاسایشی یەکێتی له پێنجوێن گیراوە و ڕادەستی ڕێژیمی ئێران کراوەتەوە


به په له ...Lezgin.... پێنج به‌ لگه‌ - مستەفا سەلیمی - Mistefa salimî
نهێنیه کان به‌شی ۱: مستەفا سەلیمی چۆن و لەکوێ گیرا و چۆن لەسێدارە درا؟
ولامێک بۆ‫ سه‌عدی پیره‌، نازم ده‌باغ ، رادیۆ ده نگی ئامریکا ( بالين صالحی خزمی به رهه م صالح)


Kurdi:
Nehênî part1: Mistefa salimî çawa hate dest bi ser kirin û YNKê çawa radestî iranê kir,
Bersîvek ji bû sadî pîra, Nazim Debax u karmendê radio dengê amerîka (balên salih)
English:
Video: we are showing the moment that Mustafa Salimi was arrived to Iraqi Kurdistan village's Mosque and arrested by the
Kurdish Regional Government in Iraq (PUK officials & Intel) and handed over to Iran,
Iranian regime executed Mustafa Salimi as soon as they transferred him to the city of saqqez in IRAN. مصطفی سلیمی

باسنیوز) بەڵگەیەک لەبارەی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران ئاشکرا دەکا

مستەفا سەلیمی، بەندکراوی کورد کە پاش ئەوەی ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی نێو ئەو حزبە رادەستی ئێرانیان کردەوە، لەسێدارە درا، لە هەرێمی کوردستان بووە.
بە گوێرەی بەراوردی ئەو وێنەیەی کە لە یەکەمین ساتەکانی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی بڵاو کرایەوە کە لە مزگەوتێکدا دەرکەوتووە، لەگەڵ بەراوردی وێنەیەک کە پێگەی (سیاگوێز و یادەوەریەکان) لە ٢٧ی ٧ی ٢٠١٩ بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی مزگەوتی گوندی سیاگوێز، بە ڕوونی دەردەکەوێت کە مستەفا سەلیمی لە هەرێمی کوردستاندا بووە و لەنێو مزگەوتەکەدا وێنەی گیراوە.
هاوکات کەسێکی خەڵکی سنوورەکە لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئەم پیاوە لە بەندیخانەی سەقز بووە، لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، لەگەڵ ٧٠ کەسی دیکە لە بەندیخانە هەڵاتوون. لە بانەوە هاتووەتە گوندی سیاگوێز، لەوێ چووەتە ماڵی سیروانی نەوەدێ، ئەویش ئاسایشی پێنجوێنی لێ ئاگادار کردووەتەوە، دواتر چووەتە مزگەوتی سیاگوێز، لەوێشەوە ئاسایشەکان هاتوون و بردوویانەتە گەرمک“.
جەختیشی کردەوە کە مستەفا سەلیمی خۆی نەچووەتە ناحیەی گەرمکەوە، بەڵکوو ”ئاسایشەکان ئەوانیان هێناوەتە گەرمک، ئەگینا ئەو پیاوە لە گوندی سیاگوێز گیراوە“.
ئەوەشی رەتکردەوە دانیشتووانی پێنجوێن و گوندەکانی خەڵکی کورد رادەستی ئێران بکەنەوە و دووپاتی کردەوە: ”خەڵکی ئێمە پەیوەندییان بەم کارانەوە نییە، ئاسایش ئەمەی کردووە“.
بە گوێرەی کتێبی (پێرستی گوندەکانی باشووری کوردستان) کە دکتۆر عەبدوڵا غەفوور نووسیویەتی، سیاگوێز یەکێکە لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی. لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی (کەندەسوورە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشووریشەوە لەگەڵ گوندی قوسامەدین و لە ڕۆژهەڵاتیدا لەگەڵ گوندی (پاش بەرد) و لە ڕۆژئاواشدا لەگەڵ گوندی (بەرانکانی) هاوسنوورە.

ئەلبوومی وێنەکان

  • Click to enlarge image 67544906_2352075648397306_5811097176759074816_o.jpg
  • Click to enlarge image 92702554_2592511057661521_1405302905430343680_o.jpg
  • Click to enlarge image 92799746_211966543431184_3847657666281209856_n.png
  • Click to enlarge image 92929999_663759431065585_153446884994711552_n.png
  • Click to enlarge image 93539956_2790309544417132_8543604964461641728_n.png
  • Click to enlarge image Screen_Shot_2020-04-13_at_1.26.31_PM.png
  •  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر