Pages

۱۳۹۹ مرداد ۱, چهارشنبه

رۆژ نیە تراژێدیایەک لەم کوردستانە تۆمار نەکرێت. رۆژ نیە مرۆڤی کورد




رۆژ نیە تراژێدیایەک لەم کوردستانە تۆمار نەکرێت. رۆژ نیە مرۆڤی کورد فێری قەبووڵکردنی تراژێدیایەک نەکرێت. ئیتر هێدی هێدی وەهامان لێدێت کە هیچ شتێک وەک تراژێدیا تەماشا نەکەین و هیچ شتێکیش نەمانهەژێنێ.
لە لایەک کۆماری فاشیستی ئیسلامی ئێران زارای مامۆستا دەخاتە گۆشەی زیندانەوە و لەلایەکیتریشەوە دالیای کچە کورد لەلایەن بارزانی خاوەن دەوڵەتی کوەردییەوە، رادەستی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە دەکرێتەوە.
کوردنۆ، کۆنگرەی نەتەوەییمان جوانە.
چەند سەرنج و تێروانینێک لە سەر تەسلیمکردنەوەی کچە شەرڤانێک بە تورکیە:
بە داخێکی گرانەوە چەند ڕۆژێکە هەواڵی ڕادەستکردنەوەی کچە شەرڤانێک لە میدیاکان بۆتە سەردێڕی هەواڵەکان وە پارتی دیموکراتی کوردستانیش تاوانبار کراوە بەو کارە قێزەون و نامرۆڤانەیە!!
بە بروای من ئەوەی کە تا ڕادەیەک شارەزای ئەلف و بێی سیاسەت وە مێژوو و خەباتی کوردان بێت هیچ شک و گومانێکی نیە لە خیانەتی پارتی دیموکرات و بنەماڵە بە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڵام ئەوەی کە جێی ئاماژە و پرسیارە بۆ ئێمە، بۆچی پەیەدە وە بە تایبەت بەڕێز سالح موسلیم وەکو مامی #دالیا #مەحمود وە بە تایبەت بنەماڵەی کچە شەرڤانی تەمەن 21 ساڵە کە شارەزایی تەواویان بووە لە پێوەندییە بێ بنەماکانی پارتی و بارزانی بە تورکیە؛ بۆچی وە لە سەر چ ئەساسێک ئەوەندە متمانەیان بە خۆیان وە بە تایبەت بە پارتی دیموکرات هەبووە کە دالیا بنێرن بۆ هەولێر بۆ چارەسەری پزیشکی؟؟
ئایا ئەو کارەی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕو بە ناوبانگی ڕۆژاوای کوردستان کە ئەو هەموو ئەزموونە تاڵەیان هەیە لە ڕابوردووی ( پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق) ئایا پرسیار بۆ ئێمە دروست ناکات کە بۆچی هەروا بە ئاسانی گیانی ئەو کچە شەرڤانەی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە؟؟
با ئێمەش بە تەنیا تفەنگ بە تاریکیەوە نەنێین وە ڕەخنەش ئاراستەی یەپەژەو بەڕێز سالح موسلیم وە بنەمالەی ناوبراو بکەین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر