Pages

۱۳۹۹ بهمن ۱۴, سه‌شنبه

گیانی «پەریسا سەیفی» چالاکوانی مەدەنی کورد لە مەترسیدایە



گیانی «پەریسا سەیفی» چالاکوانی مەدەنی کورد لە مەترسیدایە
« پەریسا سەیفی» چالاکی مەدەنی، خەڵکی مەریوان دوایی سێ مانگ دەسبەسەر بوون، چارەنووسی نادیارە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە، مانگی خەزەڵوەر لە ماڵی خۆی لە شاری سنە لە لایان ھێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە و بێ ئەوەی تاوانەکەی دیار بێت، ماوەی سێ مانگە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەرە.

شایانی باسە ناوبراو لە ژێر تووندترین لێپرسینەوەی دەزگا ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامییە کە دیانھەوێ بە ئەو شێوازە و بە زۆرى ددانپیانانێکى پێ پڕ بکەنەوە و تۆمەتبارى بکەن. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر