نزیك بوونه‌وه‌ی له‌شكری توركییه له ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك
🔻قاتیع ریکابی” ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزه وشكانیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه له درێژه‌ی داگیركاری خاكی هه‌ریمی كوردستان، له ناوه‌ندی شاری دهۆك نزیك بۆته‌وه.
🔻به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه پاڕله‌مانی عێراق، بێدەنگیی لەئاست دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا، وایکردووە ئەو وڵاتە زیاتر چاو ببڕێتە خاکی عێراق و دەستتێوەردانە سەربازییەکانیشی زیاتر بکات ئێستا بەشێک لە هێزە وشکانییەکانی تورکیا گەیشتونەتە نزیک ناوەندی پارێزگای دهۆک و دەبێت حکومەت ڕێگای نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە و ته‌نیا تەماشاکەری ئه‌و دۆخه نه‌له‌باره نه‌بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر