لە عەزاز دە سەربازی تورکیا لە ھێرشێکدا کوژراون
🔹 بە پێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندی عەین دەقنە و بیلونیە و مەرعەناز و دەوروبەری شارۆچکەی دێر جەمال و تەل رەفعت سەر بە ناوچەی شەھبایان توپباران کردوە.
🔹 ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرەی گوندی مەرعەناز و کەفر خاشر لە ناوچەی شەھبا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی رزگاری عەفرین و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رویداوە، لە شارۆچکەی مارع سەر بە ناوچەی عەزازیش زرێپۆشێکی سوپای تورکیا کراوەتە ئامانج و دە سەربازی تورکیا لەو ھێرشەدا کوژراون و شەش سەربازیش برینداربوون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر