بهپێی زانیارییهكان، حوكمی ئێعدامی چوار بهندكراوی سیاسی كورد بهناوهكانی “پژمان فاتحی”، “موحسن مهزڵووم”، “محهممهد فهرامهرزی” و “وهفا ئازهربار” لهدادگایهكی فهرمایشی و كاتیدا درهكراوه و بهو بۆنهوهههڵمهتێك بۆ ڕێگری لهجێبهجێكرانی حوكمهكهیان دهستیپێكردووه. #سپیدار #ڕۆژهەڵات #ئێران #کوردستان #کەمپەین
راگەیاندنی کەمپەینی پشتیوانی لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد:
تاوانیکی دیکە لە ڕێ دایە!
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، بەداخەوە سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی: پژمان فاتحی، موحسین مەزلووم، محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە پڕۆسەیەکی خێرا و دادگایەکی کورت و فەرمایشی دەرچووە. ئەو چوار کەسە زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە لەژێر گوشار و ئەشکەنجە و ئازاردان. لە نادیاربوونی چارەنووس و بێدەنگییەکی تەواودا بەسەر دەبەن و ڕژیمیش هەتا ئێستا وڵامدەری بارودۆخیان نییە. ئەو سزا نامرۆڤانە و نادادوەرییە ئاشکرایە لە دادگایەکی ناعادڵانە و لەکاتێکدا دەردەکرێ کە لە هەموو ئەم ماوەیەدا، لە شوێنێکی تایبەت و شاراوە ڕاگیراون و لە مافی دەسڕاگەیشتن بە دادڕەسییەکی عادڵانە، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و وردەکارییەکانی دۆسیەکە، مافی هەڵبژاردنی پارێزەر، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوێک بێبەش بوون.
سەرجەم قۆناغەکانی دەستبەسەربوون، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و دادڕەسی تا دەرکردنی سزاکەیان لە ناڕوونی تەواو و بە شێوەی نهێنی و شاراوە و لێڵ و خێرا ڕوویداوە و مەترسی ئەوە هەیە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی سزاکەشیان هەر بەم شێوەیە بێت.
هەر بەم بۆنەوە لە سەرجەم ئازادیخوازان، هەڵسووڕاونی مافی مرۆڤ و چالاکانی مەدەنی، ڕاگەیاندنە سەربەخۆ و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی داوا دەکەین بە شێوەی جیددی و بە خێرایی لە هەمبەر دەرکردنی ئەو سزا ناعادڵانە و زاڵمانەیە هەڵوێست بنوێنن و بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو چوار کەسە، تەواوی هەوڵ و تواناکانیان بخەنە گەڕ.
هیوادارین بە هاوکاری ئێوەی ئازیز پێش بە قوربانیبوونەوەی ڕۆڵەکانمان و دووپاتبوونەوەی جینایەت و تاوانێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئیران بگرین.
کەمپەینی پشتیوانی لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد
١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاویی
#مەرگ_و_نەمان_بۆ_ڕێژیمی_پەت_و_سێدارەی_ئاخووندی_ئیران
#مەرگو_نەمان_بۆ_کۆماری_ئیسلامی__ئێران
#مەرگ_و_نەمان_بۆ_ڕێژیمی_تیڕۆریستی_پەت_و_سێدارەی _ئیرانی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر