گیانلەدەستدانی گوماناوی #بەختیا_مەسعودی دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئۆشناویە
رۆژی چوارشەممە، ١٢ی ئابی ١٤٠٤، تەرمی بەختیار مەسعودی تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی لۆگمان و حەمیدە، خەڵکی ئۆشناویە و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە هەڵواسینی لە ماڵی باوکیدا دۆزرایەوە.
بەختیار مەسعوودی لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ دەستبەسەرکردن بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن تۆمان ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هۆکاری ورد و وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی ئەم زیندانییە سیاسییە ڕوون نەبووەتەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر