Pages

۱۴۰۴ مهر ۱۹, شنبه

پیاوێکی کاسبکاری خه‌ڵکی ورمێ بۆ فرۆشتنی زه‌یتوون هاتبووه شاره‌که‌مان، . له‌پڕێکدا له‌ ناو بازاڕدا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو.


#بژی_خەلکی_بانە

پیاوێکی کاسبکاری خه‌ڵکی ورمێ بۆ فرۆشتنی زه‌یتوون هاتبووه شاره‌که‌مان، . له‌پڕێکدا له‌ ناو بازاڕدا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو.

خه‌ڵکی شاره‌که‌مان که ئاگایان لێبو وه‌ک شێر به‌ره‌و ڕووی ڕایانکرد؛ به‌په‌له بردیانه‌ نه‌خۆشخانه، خستیانه‌ ژێر ده‌ستی پزیشک.



له‌و لاشه‌وه ئۆتۆمبێل و باری زه‌یتوونه‌که‌ی وه‌ک ماڵی خۆیان پاراست - خێوه‌تیان به‌سه‌ردا کێشا، خستیانه‌ ژێر کامێرا و چاودێریان لێکرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک ده‌نک زه‌یتوونیش که‌م نه‌بێته‌وه.

کاکه‌ گیان، ئه‌مه‌یه‌ شه‌ره‌فی خه‌ڵکی بانە؛
ئێمه بێگانه ناناسین، میوان به برای خۆمان ده‌زانین، نان و نامووسی خه‌ڵک وه‌ک ماڵی خۆمان ده‌پارێزین.

با هه‌ندێک که‌س فێر ببن که زۆر قسه ده‌که‌ن: شه‌ره‌ف واته ئه‌م دیمه‌نه، واته غیره‌ت و پیاوه‌تی کورد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر