پیاوێکی کاسبکاری خه‌ڵکی ورمێ بۆ فرۆشتنی زه‌یتوون هاتبووه شاره‌که‌مان، . له‌پڕێکدا له ناو بازاڕدا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو.
خه‌ڵکی شاره‌که‌مان که ئاگایان لێبو وه‌ک شێر به‌ره‌و ڕووی ڕایانکرد؛ به‌په‌له بردیانه نه‌خۆشخانه، خستیانه ژێر ده‌ستی پزیشک.
له‌و لاشه‌وه ئۆتۆمبێل و باری زه‌یتوونه‌که‌ی وه‌ک ماڵی خۆیان پاراست - خێوه‌تیان به‌سه‌ردا کێشا، خستیانه ژێر کامێرا و چاودێریان لێکرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک ده‌نک زه‌یتوونیش که‌م نه‌بێته‌وه.
کاکه گیان، ئه‌مه‌یه شه‌ره‌فی خه‌ڵکی بانە؛
ئێمه بێگانه ناناسین، میوان به برای خۆمان ده‌زانین، نان و نامووسی خه‌ڵک وه‌ک ماڵی خۆمان ده‌پارێزین.
با هه‌ندێک که‌س فێر ببن که زۆر قسه ده‌که‌ن: شه‌ره‌ف واته ئه‌م دیمه‌نه، واته غیره‌ت و پیاوه‌تی کورد.



Ariel Time


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر