گۆڤاری لڤین: سه‌رۆكی هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانین له هه‌ر كارێك كه روبدات">هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له هه‌ڵگورد سه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری لڤین ده‌كرێت گۆڤاری لڤین: سه‌رۆكی هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانین له هه‌ر كارێك كه روبدات8/5/2010لڤین هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رۆژنامه‌نووس هه‌ڵگورد سه‌مه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری لڤین ده‌كرێت، كه یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشیارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولێر كه بڕیاروایه كاتژمێر چواری ئێواره له‌به‌رده‌م باره‌گای رۆژنامه‌ی رۆژنامه سازبكرێت. له‌رێگه‌ی ژماره مۆبایلی (07711867466) نامه‌یه‌ك بۆ ژماره مۆبایلی هه‌ڵگورد سه‌مه‌د ده‌نێردرێت كه نامه‌كه به‌م شێوه‌یه (هه‌ڵگورد ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه كه خۆت له قه‌زیه‌ی سه‌رده‌شت هه‌ڵمه‌قورتێنه هه‌قت چیه كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ی ئاگادارین له‌گه‌ڵ رێبین له رۆژنامه خه‌ریكی چی و ئێستا چی ده‌كه‌ن پێكه‌وه، دواتر خۆتان په‌شیمان ده‌بنه‌وه). ئێمه‌وه‌كو گۆڤاری لڤین به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی رودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌ولێر و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌به‌رپرس له ههرروداوێكی له‌و جۆره كه روبدات‌و داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌كه‌ین كه هێمنی شار بپارێزن. له‌م باره‌وه هه‌ڵگورد سه‌مه‌د به لڤین پرێسی راگه‌یاند كه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێری ئاگاداركردۆته‌وه له‌م كاره ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ته‌نیا وتویه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر ژماره مۆبایله‌كه تۆماربكه. له‌لایه‌كی دیكه نیو كاتژمێر دوای ناردنی ئه‌و نامه‌یه بۆ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د هه‌مان ژماره نامه‌یه‌كی دیكه بۆ رێبین فه‌تاح به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری رۆژنامه‌ی رۆژنامه ده‌نێرێت كه ئه‌ویش یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشیارانی كه‌مپینی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له‌هه‌ولێر كه نامه‌كه‌ی ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه بووه: (ده‌زانین كێ ده‌ستتان له پشت ده‌دات به‌فیتی نه‌وشیروان ئیش ده‌كه‌ن به‌س یه‌كتر ده‌بینینه‌وه من سووم لێتانه). | ||
|
Pages
▼
۱۳۸۹ اردیبهشت ۱۸, شنبه
جهانخواران ظالم
ای جهان خواران ظالم چرا دست بر نمیدارید از سر مردم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر