Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ اردیبهشت ۱۸, شنبه

جهانخواران ظالم

ای جهان خواران ظالم چرا دست بر نمیدارید از سر مردم

گۆڤاری‌ لڤین: سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانین له‌ هه‌ر كارێك كه‌ روبدات">هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ نوسه‌رانی‌ گۆڤاری‌ لڤین ده‌كرێت
گۆڤاری‌ لڤین: سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌به‌رپرس ده‌زانین له‌ هه‌ر كارێك كه‌ روبدات
8/5/2010لڤین
هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ رۆژنامه‌نووس هه‌ڵگورد سه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ نوسه‌رانی‌ گۆڤاری‌ لڤین ده‌كرێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشیارانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ بڕیاروایه‌ كاتژمێر چواری‌ ئێواره‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ سازبكرێت.

له‌رێگه‌ی‌ ژماره‌ مۆبایلی‌ (07711867466) نامه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ مۆبایلی‌ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د ده‌نێردرێت كه‌ نامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ (هه‌ڵگورد ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ خۆت له‌ قه‌زیه‌ی‌ سه‌رده‌شت هه‌ڵمه‌قورتێنه‌ هه‌قت چیه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ی‌ ئاگادارین له‌گه‌ڵ رێبین له‌ رۆژنامه‌ خه‌ریكی‌ چی‌ و ئێستا چی‌ ده‌كه‌ن پێكه‌وه‌، دواتر خۆتان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌).

ئێمه‌وه‌كو گۆڤاری‌ لڤین به‌رپرسیارێتی‌ راسته‌وخۆی‌ رودانی‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ نه‌خوازراو ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی‌ هه‌ولێر و خودی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌به‌رپرس له‌ هه‌رروداوێكی‌ له‌و جۆره‌ كه‌ روبدات‌و داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئه‌كه‌ین كه‌ هێمنی‌ شار بپارێزن.

له‌م باره‌وه‌ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د به‌ لڤین پرێسی‌ راگه‌یاند كه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێری‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌م كاره‌ ئه‌ویش لای‌ خۆیه‌وه‌ ته‌نیا وتویه‌تی‌ سكاڵا له‌سه‌ر ژماره‌ مۆبایله‌كه‌ تۆماربكه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ نیو كاتژمێر دوای‌ ناردنی‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگورد سه‌مه‌د هه‌مان ژماره‌ نامه‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ رێبین فه‌تاح به‌رپرسی نوسینگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ ده‌نێرێت كه‌ ئه‌ویش یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپه‌رشیارانی‌ كه‌مپینی‌ شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له‌هه‌ولێر كه‌ نامه‌كه‌ی‌ ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌: (ده‌زانین كێ ده‌ستتان له‌ پشت ده‌دات به‌فیتی‌ نه‌وشیروان ئیش ده‌كه‌ن به‌س یه‌كتر ده‌بینینه‌وه‌ من سووم لێتانه‌).


ahamd:
5/9/2010 3:57:00 AMئيمه وه كو خه لكى كوردستان ئيداني ئه م كار تيروره ئه كين وه ئيسته كا روؤنه و ئاشكرايه كه وا ديموكراتيه ت نه ماوه له كوردستان بوته سياسه تى ديكه تاتوريت له كوردستان منيش به ش به حالى خوم برسه و سه رخوشي له بنه مالى شه هيد سه رده شت عوسمان راده كينيين ..
حاجى محمد:
5/8/2010 1:13:08 PMسه يره ئةم هةفتةيةلةهةوليرى بايتةخت بوم شتيكى زور سةيرم بينى ئةويش جوانترين زمارةى موبايلى (توزوبا- علوج يان حلوج) كة جوانترين زمارةبون ج اسياو ج كورك كورك20 هةزاردينارو اسيا 30 هةزار ئايا جون ئاسايش ريكابةم كارةئةدات لةكوردستاندا هةرجةندةئةمة لةولاتانى دةوروبشتماندا ئا سايي ية بةلام لاى ئيمة جارى بفةية هيوادارم جاويك بة م فروشتنانةدا بخشيننةوة

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر