هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر پژاک.
- وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی
- Tillhörande: دیاکۆ هه ورامێ
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر پژاک.
- وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی
له نێو داگیرکه‌رانی کوردستاندا ، کۆماری ئیسلامی له پاش ده‌وڵه‌تی تورک دێت له بره‌ودان به شه‌ڕی تایبه‌ت . هه‌ندێک جار خودی لایه‌نه کوردیه‌کانیشی خستۆته گێژاوی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ، ئه‌و لایه‌نانه‌ش که‌سانێک له خشته ده‌به‌ن بۆ بره‌ودان به شه‌ڕی تایبه‌ت .
به‌ڵام چ بره‌وێک ؟
ئه‌و بره‌وه‌ی له ئاگری داگیرکه‌ران سوتێنه‌رتره و له‌و په‌تی سێداره‌یه‌ش خنکێنه‌رتره که خه‌ڵاتی مامۆستا فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی کرا . نمونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش عیرفان قانعی فه‌رد و کاک عه‌زیز شێخانییه که هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه ، هه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌وه تا خه‌باتکردن ، هه‌ر له به‌رخۆدانه‌وه تا سه‌رهه‌ڵدان ، هه‌ر له گه‌ریلاوه تا به‌ڕێز ئۆجه‌لان و هتد .
زۆرینه‌ی ئه‌و گوتانه‌ی دژ به پژاک به‌کاری ده‌هێنن هه‌ر هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن که سوپای پاسداران کردویه‌تی به خۆراکی ڕۆژانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌کانی " بوڵته‌ن و تابناک و زدی پژاک و عهسرئومێد "دا . خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا دید و بۆچوونی سوپای پاسداران و عیرفانی قانعی فه‌رد بزانێت و پاشان به‌راوردی بکات له‌گه‌ڵ گوته‌کانی کاک عه‌زیز شێخانی :-
http://www.bultannews.com/fa/news/54921/%D8%B3%D9%88%D8%AA-%D9%88-%DA%A9%D9%81-%D8%B3%D8%B1%D9%85%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%D9%87-%D8%A8%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D8%AA%D8%B1%D9%88%D8%B1-%D8%B3%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%9F
http://www.tabnak.ir /
http://zedepjak.blogfa.com /
http://www.asromid.com /
کاک عه‌زیز ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پژاک ده‌ڵێت :-
{ راگه‌یاندنی ئێران له لایه‌ک و راگه‌یاندنی په‌ژاکی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌وه‌نده زانیاری و ژماره‌ی قه‌به و زۆر له سه‌ر کوژراو و برینداری لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه خوێنه‌ر و بیسه‌ر، که بۆ سه‌لماندنیان ته‌نیا خۆیان شاهیدن.} .
هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت جگه له‌و که‌سانه‌ی له پشتی په‌رده‌وه خۆیان حه‌شار داوه ، چونکه خودی دکتۆر قاسملو قوربانی ئه‌و جۆره چه‌واشه‌کاریانه بوو که هاوڕێیانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و خه‌به‌ر فرۆشه‌کانی نزیک به شه‌ره‌فکه‌ندی به‌سه‌ریان هێنا . بۆ وێنه ته‌نها ئه‌و مانشێته به‌سه که به چاوسورکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسه‌کانی باشوور ، له به‌ره‌به‌یانی هێرشه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنکه‌کانی حدکا ( له کۆیه ) جاڕی ئاشبه‌تاڵ درا و ئاشبه‌تاڵه‌که‌ش کرا به‌و شایی و گۆڤه‌نده‌ی که سه‌گ ساحێبی خۆی نه‌ده‌دۆزیه‌وه ، بڕوانه ڕۆژنامه‌ی پاشکۆی کوردستان ، ژماره 235 (ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ).
ئه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کان نین که هه‌واڵه‌کان قه‌به ده‌که‌نه‌وه به‌ڵکو ئه‌وه خودی کاک عه‌زیزه که ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که نییه و له فنلانده‌وه قه‌زاوه‌ت ده‌دات ، ده‌نا ده‌بوو کاک عه‌زیز لانی که‌م گوته‌ی گوندنشینه‌کانی بناری قه‌ندیلی به هه‌ند وه‌ربگرتایه که دووچاری چ ماڵوێرانیه‌ک بوون به‌هۆی هێرشی هۆڤیانه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه ، یان لانی که‌م ئه‌و زیانانه‌ی سوپای پاسدارانی ببیستایه که خودی کۆماری ئیسلامیش نه‌یتوانی په‌رده‌پۆشی بکات .
هه‌ڵبه‌ته من خوازیاری هیچ خوێن ڕشتنێک نیم له هیچ لایه‌نێک ، به‌ڵام ئه‌م بێ ئاگاییه‌ی کاک عه‌زیز سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌م ناخوازێت هیچ هۆڤێتیهکی کۆماری ئیسلامی ببینێت و هه‌م بڕواش به هیچ بهرهنگاربوونهوهیهکیش ناکات له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا .
پاشان کاک عه‌زیز ده‌ڵێت :-
{ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئێران و په‌ژاک و پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه، ته‌نیا حه‌ز و خه‌ونی خۆیانه که به شێوه‌ی نوچه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. } .
له جێگه‌یه‌کی دیکه‌شدا ده‌ڵێت :-
{ ژماره قه‌به و گه‌وره‌کانی په‌ژاک و پارتی کرێکارانی کوردستان بێلێکدانه‌وه و سه‌لمێندران بڵاوده‌کرێنه‌وه. } .
خۆ ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز له که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کانیش تێنه‌گات که به‌شێکیان زۆر به‌وردی باسی ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد ، ده‌بو لانی که‌م ئاگاداری نوچه‌ی "بی.بی.سی" فارسی و که‌ناڵه کوردێکان بوویایه که به‌شێک له زیانه‌کانیان باس ده‌کرد .
کاک عه‌زیز له ڕابردووی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م ڕووداوانه‌ی له کوردستان ڕوو ده‌ده‌ن ، چونکه کاتێک له ساڵی 1996دا ئۆردوگای کۆیه که‌وته به‌ر هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاک عه‌زیز نه‌ک هه‌رتوانای هیچ به‌رخۆدانێکی نه‌بوو به‌ڵکو ته‌نها هێنده‌ی پێ بڕا که به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵبێت . ئه‌و حه‌ز و خه‌ونه‌ی کاک عه‌زیز باسی ده‌کات بریتییه له‌و هه‌ڵهاتنه‌ی که به‌ڕێزیانی گه‌یانده وڵاتی فنلاند .
ناهه‌قی کاک عه‌زیز نییه که هه‌موو ڕووداوێک به شانۆ بزانێت ، چونکه له پاش هه‌ڵهاتنی به‌ڕێزیان به‌ره‌و هه‌ولێر ، نزیک به یه‌ک مانگی ڕه‌به‌ق له ڕۆژنامه‌ی کوردستان" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا " و ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێرانه‌وه باس هه‌ر باسی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بوو به‌سه‌ر هێزه هێرشبه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا . هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌که‌ش ئه‌وه بوو که کاک عه‌زیز شێخانیهکان به‌بێ هیچ په‌رچه‌کردارێک له ئۆردوگاکه هه‌ڵهاتن .
به‌ڵام چ هه‌ڵهاتنێک ؟ هه‌ڵهاتنێک که له گولله‌ی تۆپه‌کان تیژتر بۆی ردهچوون ، له‌و هه‌ڵهاتنه‌دا نه‌ک هه‌ر له ده‌شتی " قه‌راج و که‌ندیناوا " نه‌وه‌ستانه‌وه به‌ڵکو له‌به‌هه‌شته‌که‌ی " فنلاند "وه سه‌ریان ده‌رهێنا .
کاک عه‌زیز شێخانی درێژه به‌م باسه ده‌دات و ده‌ڵێت :-
{ پارتی کرێکارانی کوردستان و پارته ده‌ستکرده‌که‌ی به‌رده‌وام خه‌ریکی گوتنه‌وه‌ی دروشم و وانه سواوهکانن. ئه‌وانه‌ی یاری به چاره‌نووسی تاک و گه‌له‌وه ده‌که‌ن، له زۆربه‌ی لێدوان و روونکردنه‌وه‌کاندا ده‌ڵێن" گه‌ل ده‌زانێ و گه‌ل رێگا نادات. گه‌ڵ به‌رخۆدان ده‌کا و گه‌ل له گه‌ڵمانه". به کرده‌وه گه‌ل ئاگای له مه‌حمودی بێزه‌واد نییه و هه‌ر حیزب و پارتی سیاسییه، که به ناوی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه رۆژانه ره‌چه‌ته ده‌پێچێته‌وه. گه‌ل له زۆربه‌ی رووداوه‌کاندا نادیار و به کرده‌وه شاراوه‌یه.} .
له چاوی کاک عه‌زیزه‌وه پژاک ده‌ستکردی په‌که‌که‌یه . هه‌ڵبه‌ت پێویسته سوپاسی بکرێت که به ده‌ستکردی په‌که‌که‌ی پێناسه ده‌کات ، چونکه له ڕابردوودا پژاکیان به ده‌ستکردی کۆماری ئیسلامی ده‌ناساند . لێ به‌ڵێ ؛ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌کردووه که پ‌ک‌ک و پژاک خه‌ریکی گوتنه‌وه‌ی چ دروشمێکی سواون و چ یاریه‌کیش به چاره‌نووسی تاک و گه‌ل ده‌که‌ن !
له هیچ کوردێک شاراوه نییه که له ڕابردوودا چ ڕه‌وشێک له باکووردا هه‌بووه و ئێستاش چ ڕه‌وشێک باڵاده‌سته .
له ڕابردوودا هیچ که‌سێک له تورکیادا مافی نه‌بوو باس له کوردبوون بکات و ته‌نانه‌ت وشه‌ی "کورد"یش قه‌ده‌غه بوو ، هیچ که‌سێک بۆی نه‌بوو به زمانی کوردی بدوێت ، هیچ کوردێک بۆی نه‌بوو خاوه‌نداری له جگه‌رگۆشه‌که‌ی بکردایه ئه‌گه‌ر به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکوژرایه و هتد . لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم دوو نموونه له گوته به نرخه‌کانی دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی بخه‌مه به‌ر دیدی کاک عه‌زیز که به‌ر له دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک ڕوویداوه .
نموونه‌ی یه‌که‌م - سه‌ربازێکی کورد فیرار ده‌کات و پاش ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گیرێت ، شه‌و ده‌یبه‌نه نزیکی گونده‌که‌یان و له قه‌راغی گونده‌که ده‌یکوژن ، به‌یانیه‌که‌ی هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که کۆده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و ته‌رمه هی چ خانه‌واده‌یه‌که ؟ هیچ که‌سێک ناوێرێت خۆی بکات به خاوه‌نی ته‌رمه‌که . ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت مادام ئه‌و ته‌رمه هی ئێوه نییه ده‌بێت هه‌ر که‌سه و تفێکی لێ بکات ، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکه‌که هه‌موویان که‌سوکاری ئه‌و تهرمهبوون ، به‌ڵام له ترساندا به ڕیز ده‌چن بۆ تفکردن له ته‌رمه‌که .
نموونه‌ی دووه‌م - ئه‌فسه‌رێکی تورک ده‌چێته گوندێکی کوردان و ده‌بینێت چه‌ند که‌سێک به کوردی قسه ده‌که‌ن ، ئه‌فسه‌ره‌که ئه‌م قسه‌کردنه‌ی بۆ قبوڵ ناکرێت و هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که کۆ ده‌کاته‌وه و ناچاریان ده‌کات بکه‌ونه پیسایی خواردن .
وه‌کو له سه‌ره‌وه باسم کرد ئه‌م ڕه‌وشه هی ڕابردووه ، واته به‌ر له دروستبوونی پ‌ک‌ک . ئه‌ی پاش دروستبوونی پ‌ک‌ک چی ڕوویدا ؟
میله‌تێک له نه‌بوونه‌وه دروست بوویه‌وه ، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل هه‌موو بستێکی باکووری کوردستان و تورکیای گرته‌وه ، ئافره‌تان شان به شانی پیاوان هاتنه مه‌یدانه‌کان ، تورکیا ناچار کرا زمانی کوردی به فه‌رمی بناسێت و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی کوردیش دابنێت . خۆ ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز ئه‌و ڕاستیانه‌ش نه‌بینێت ئه‌وا بڕوا ناکه‌م نکۆڵی له‌وه بکات که تورکه‌کان ناچار بوون سه‌ر به کۆشی هه‌موو لایه‌کدا بکه‌ن تاوه‌کو بتوانن له به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا خۆیان ڕابگرن ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حیزبه کلاسکیهکانه که له پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرکه‌رێکدا ده‌بوونه گۆپاڵی ده‌ستی داگیرکه‌رێکی دیکه.
له چاوی کاک عه‌زیزه‌وه گه‌ل ئاگای له مه‌حمودی بێ زه‌واد نییه و هیچ که‌سێکیش له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک و پژاکدا نییه . هه‌ڵبه‌ت من نابمه زمانحاڵی پ‌ک‌ک و پژاک ، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت " له دز وایه هه‌موو که‌س دزه " ، کاک عه‌زیزیش بۆ خۆی دژ به پ‌ک‌ک و پژاکه و وا ده‌زانێت هه‌موو کوردێکیش هه‌مان شێوه‌یه .
تۆ بڵێی کاک عه‌زیز ئاگاداری ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه نه‌بێت که له کوردستان و هانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێن و سه‌دان هه‌زار که‌س به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ؟ تۆ بڵێی کاک عه‌زیز ئاگاداری ئه‌وه نه‌بێت که زیاتر له دوو ملیۆن کورد به پێشوازی ئه‌و گه‌ریلایانه‌وه چوون که له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز ئۆجه‌لان گه‌ڕانه‌وه باکووری کوردستان ؟ تۆ بڵێی کاک عه‌زیز ئاگاداری ته‌رمی شه‌هیده‌کان نه‌بێت که به چ شکۆمه‌ندییه‌که‌وه له‌سه‌ر سه‌ر ڕاده‌گیرێن ؟ با کاک عه‌زیز و هاوشێوه‌کانی سه‌رنجێک له دوو به‌ڵگه‌ی ژماره ٢٣٦ی به‌رواری ئوووتی ١٩٩٦ ی رۆژنامه‌ی کوردستان - ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - بده‌ن و پاشان بڕیار بده‌ن.
/////////////////////////////////////////
سخنرانی نخست وزیر نروژ تنها به این جمله بسنده شد ،این گونه جنایات دیگر تکرار نخواهد شد،و جمله شهردار راست اسلو هم این بود .دمکراسی بیش‌تر ،تنها با غنچهای بیش‌تر گل روز