سلاو هاوریان سلاو خۆشه‌ویستان سلاو كوردپه‌روران به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژیك ده‌بیت له تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌نته‌رنیت به تایبه‌تی فه‌یسبووك شه‌ریكی ناحه‌زو ناخۆش به‌رپا بووه له نیوان تاكه‌كانی كۆمه‌لگاكه‌م(كوردستانی باشوور)
گروپیك دروست بووه به‌ناوی گروپی خۆپیشانده‌رانی خۆرسك له‌گه‌ل ریزو حورمه‌تم بۆ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامه‌كانی گروپه‌كه داوای خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له شاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان كه به بروای من و زۆریك له خه‌لكی مافی ره‌وای خۆیانه‌و هیچ حیزب و لایه‌نیكیش برواناكه‌م لاریان هه‌بیت به‌لام به‌و مه‌رجه‌ی له چوارچیوه‌ی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه نه‌جیته دره‌وه و نه‌چیته قالبیكی تر,به‌هه‌رحال نامه‌ویت به وردی بچمه ناو ناوه‌روكی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لام به پیویستم زانی چه‌ند خالیك بخه‌مه‌رو بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌لگاكه‌م به‌بی جیاوازی چ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاتداره و چ ئۆپۆزسیونه‌و چ هاولاتی ئاسایه به تایبه‌تی گروپی خۆپیشاندرانی خۆرسك جا هیوادارم ئه‌م بابه‌ته نه‌چیته قالبیكی سیاسیه‌وه و هه‌موو لایه‌ك به‌دلیكی فه‌روانه‌وه لیمان قبول بكات.
1_له خالیكی راگه‌یاندراوی ئه‌و گروپه به‌ریزه‌وه كه دوینی شه‌و بلاو كرایه‌وه ئاماژه به‌وه دراوه كه پۆلیس و ئاسایش و پیشمه‌رگه چه‌ته‌و خۆین رژن,به‌لام لیره‌دا راستیه‌ك هه‌یه كه نابیت له بیری بكه‌ین به ده‌سه‌لات و هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌بی جیاوازی ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مرۆ ئیمه‌ی تاك هه‌مانه له‌م هه‌ریمه‌دا له ژیر سایه‌ی هه‌ول و ماندوو بوونی ئه‌وانه كه نه‌وه‌ی پیش ئه‌مان تیكۆشان بۆ ئازاد كردنی كوردستان و نه‌وه‌ی ئیستاش پاریزه‌ری ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ن بۆیه ئه‌كه‌ر سوكایه‌تی به‌هه‌ر كه‌س بكه‌ین نابیت سووكایه‌تی به برایانی پۆلیس و ئاسایش و پیشمه‌رگه بكه‌ین.
2_ئه‌ندامانی گروپیی خۆرسك له خالیكی تری به‌یانه‌كه‌تاندا باسی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدان كردبوو كه بی دوو دلی ئه‌وه ئه‌ركیكی پیرۆزه و ده‌بیت هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌لگا به سیاسیه‌كانیشه‌وه هه‌نگاوی جدی بۆ بنریت,به‌لام باشتر نیه له باتی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌لی و كورسی و ده‌سه‌لات و پاره بكه‌ین خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌كانی هه‌ریمی كوردستان و جی به‌جی كردنی ماده‌ی 140و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوكی قودسی كوردستان؟
3_به‌ریزان وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كانتانه‌وه ئاماژه‌تان پیداوه كه خه‌مخوری كوردستان و ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن بۆ چه‌ندین جار ده‌بیت رژیمی ئاخوندی ئیران ناوجه سنوریه‌كانی كوردستانه ئازیزه‌كه‌مان بۆردومان ده‌كات بۆ خۆپیشاندانیكتان ریكنه‌خست تا چیتر رۆله‌كانی ئه‌م خاكه شه‌هید بریندار‌و ئاواره نه‌بن كه ئه‌وه‌تا ئیستا بناره‌كانی قه‌ندیل بوردمان ده‌كریت به حیزبه سیاسیه‌كانیشمانه‌وه هه‌مووتان بیده‌نگن.
4_ئازیزه‌كانم ئه‌وه‌تا به رۆژی روناك و به به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه رژیمه داگیر كراوه‌كانی كوردستانی ئازیز(ئیران و سوریا و توركیا)رۆزانه چه‌ندین كور و كچی بیتاوان شه‌هید و بریندار ده‌كات بۆ گروپ‌و حیزبیكی سیاسیمان نه‌بینی هه‌لۆیست وه‌رگریت به گروپه ئازیزه‌كه‌ی ئیوه‌شه‌وه؟
5_ئایا باشتر نیه له باتی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بكه‌ین دژی حكومه‌تی خۆمالی خۆمان خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ ئازادی پارچه‌كانی تری كوردستان و دژی بریاره قه‌ره‌قوشیه‌كانی رژیمه‌كانی(ئیران و توركیا و سوریا)بووه‌ستینه‌وه تا چیتر هاوزبانه‌كانمان شه‌هید ئه‌شكه‌نجه نه‌درین؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر هه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان كه هه‌موو تاكیكی ئه‌م كۆمه‌لگایه ده‌بیت به‌ر پرسیار بیت له ئاستیدا ته‌نانه‌ت به خۆشمه‌وه.
هاوریان,برا ئازیزه‌كانم,خۆشه‌ویستان,ده‌سه‌لاتداران(یه‌كیتی و پارتی)براده‌رانی ئۆپۆزسیون ئیتر به‌سه ته‌شه‌و تانه‌دان له‌یه‌كتری,ئیتر به‌سه یه‌كتر سووك كردن به‌به‌رچاوی دوژمنانمان بروابكه‌ن جگه له زه‌ره‌ر هیچ سوودیك ناگه‌یه‌نیی به‌م خاك ونیشتمانه ئه‌م جۆره هه‌لۆیستانه‌تان.باهه‌موومان پیكه‌وه به براده‌رانی پارچه‌كانی تریشه‌وه ئه‌وانیش كوردن ئه‌وانیش رۆله‌ی ئه‌م خاكه‌ن ده‌ستبخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتری بۆ گیرانه‌وه‌ی پارچه دابراوه‌كان و ئازاد كردنی پارچه‌كانی تری كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
تكاتان لیده‌كه‌م با له‌وه زیاتر دوژمنانمان زه‌فه‌رمان پی نه‌به‌ن,با له‌وه زیاتر له‌یه‌ك په‌رته‌وازه نه‌بین,با نه‌بینه دوژمنی گیانی یه‌كتری,سه‌یركه‌ن سودان له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه له دوای ئیمه‌وه‌ن به‌لام بوونه ساحیبی ده‌وله‌تی خۆیان چونكه پیكه‌وه ته‌با بوون چونكه پشتی یه‌كتریان ده‌گرت بۆیه لیره‌وه داواتان لیده‌كه‌م با هه‌نگاو بنین بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانمان ئه‌ویش ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیه.
له‌گه‌ل ریزو خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك چ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاتدارن چ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ئۆپۆزسیونن هیوادارم هیچكه‌س و لایه‌نیك لیم دل گران نه‌بیت ئه‌مانه‌ی كه‌باسم كرد هه‌مووی راستیه‌كه‌ی حاشا هه‌لنه‌گره
بژی كورد‌و كوردستان سه‌ر شۆری بۆ دوژمنانمان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر