Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۱۱, شنبه

“با سنورێك بۆ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ئێران‌و توركیا له‌ كوردستان دابنێین”




“با سنورێك بۆ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ئێران‌و توركیا له‌ كوردستان دابنێین”


ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا، به‌كرده‌وه‌‌و بۆ مه‌به‌ستی‌ كۆتایهێنان به‌و سیاسه‌تی‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ئێران‌و توركیا له‌ كوردستان كه‌مپینێكی‌ فراوان رێكده‌خه‌ن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌ هاتووه‌ ” ئێمه‌، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كوردستان، به‌ چاوبڕینه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی‌ سیاسه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر سنور‌و ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ن كه‌ ناچارن له‌ژێر هه‌لومه‌رجێكی‌ نا ئه‌مینی‌ له‌و جۆره‌دا درێژه‌ به‌ ژیان بده‌ن‌و كارێكی‌ له‌و جۆره‌ هێرشێكی‌ ئاشكرا بۆ سه‌ر مافه‌ ده‌ولییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ده‌بێت سنورێك بۆ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ كوردستان دابنرێت‌و كۆتیای‌ به‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ژموون دانان له‌سه‌ر كوردستان بهێنرێت”.

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌:با سنورێك بۆ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ئێران‌و توركیا له‌ كوردستان دابنێین

ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام‌و به‌ بیانوی‌ جیا جیا، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ ئێران‌و توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رده‌وام زیانی‌ مادی‌‌و گیانی‌ له‌ دانیشتوانی‌ سه‌ر سنوره‌كان ده‌ده‌ن‌و به‌هۆی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌یشه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر سنور ناچار بوون شوێنی‌ ژیانی‌ خۆیان به‌جێبهێڵن یان له‌هه‌لومه‌رجێكی‌ ته‌واو نا ئه‌ندا ژیان بكه‌ن‌و زۆر جاریش كار به‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ به‌شێك له‌سه‌ر سنورییه‌كان ته‌واو بووه‌.

گه‌رچی‌ یه‌كه‌مین لێپرسراوێتی‌ سیاسه‌تی‌ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆی‌ خودی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه‌، كه‌ به‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵده‌ستن‌و به‌و كاره‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی‌ خۆیان له‌سه‌ر كوردستان پیشان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگییه‌ی‌، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێم‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌یه‌، وا ده‌كات به‌شێك له‌ لێپرسراوێتییه‌كه‌ بخرێته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌وان‌و ئه‌وانیش له‌ درێژه‌كێشانی‌ ئه‌و تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌دا به‌رپرسیار بكرێن، چونكه‌ پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ كوردستان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌واندایه‌. ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ حزبه‌كانی‌ ناو ئۆپۆزیسیۆنی‌ كوردستانیش هه‌ڵوێستێكی‌ سیاسی‌ وه‌هایان نه‌نواندووه‌ جێگای‌ ئاماژه‌ پێدان بێت.

ئێمه‌، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كوردستان، به‌ چاوبڕینه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی‌ سیاسه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر سنور‌و ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ن كه‌ ناچارن له‌ژێر هه‌لومه‌رجێكی‌ نا ئه‌مینی‌ له‌و جۆره‌دا درێژه‌ به‌ ژیان بده‌ن‌و كارێكی‌ له‌و جۆره‌ هێرشێكی‌ ئاشكرا بۆ سه‌ر مافه‌ ده‌ولییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ده‌بێت سنورێك بۆ تۆپباران‌و ده‌ستێوه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ كوردستان دابنرێت‌و كۆتیای‌ به‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ژموون دانان له‌سه‌ر كوردستان بهێنرێت.

ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌ كوردستان‌و له‌ عێراق‌و ده‌بێت ناچارن بكرێن له‌و باره‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ رونی‌ خۆیان ده‌ربخه‌ن‌و بۆ ئه‌م كاره‌یش ئێمه‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا، به‌كرده‌وه‌‌و بۆ مه‌به‌ستی‌ كۆتایهێنان به‌و سیاسه‌ته‌، ده‌ست ده‌به‌ین بۆ به‌رێخستنی‌ كه‌مپینێكی‌ فراوان‌و بانگه‌وازی‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌ سنوره‌ییه‌كان، كه‌ بوونه‌ته‌ ئامانجی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌‌و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ده‌كه‌ین بۆ به‌رێخستنی‌ كه‌مپینێكی‌ له‌و جۆره‌ هاوده‌ستیمان بكه‌ن، تا به‌ یه‌كه‌وه‌ قورساییه‌كی‌ زیاتر بخه‌ینه‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و سه‌ر نوسینگه‌‌و قونسوڵییه‌كانی‌ توركیا ئێران له‌ كوردستان‌و كۆتایی‌ به‌و سیاسه‌ته‌ بهێنین.

ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كوردستان

2/1/2011

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر