Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۲۶, یکشنبه

لە کوێن پارتەکانی دیکەی رۆژهەڵات؟ ئەوە تەنیا شەری پەژاک نیە! مەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دۆژمنی ئێوەش نێ؟ ???




لە کوێن پارتەکانی دیکەی رۆژهەڵات؟ ئەوە تەنیا شەری پەژاک نیە! مەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دۆژمنی
ئێوەش نێ
‎(گروپى هه‌ڵۆکانى قه‌ندیل) داوا ده‌که‌ن کوردستانیان له‌ پێناو هاوکارى خوشک و برا گه‌ریلاکانیان هاوکارى پێویست بنێرنه‌ لایان
هه‌ڵۆکانى قه‌ندیل نامه‌یه‌کى واڵا ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ک له‌ خاجى سورى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستان ده‌که‌ن، له‌و نامه‌یه‌دا که‌ کۆپیه‌کى بۆمان نێردراوه‌ داوا ده‌که‌ن که‌ کوردستانیانى خاوه‌ىن هه‌ڵوێست و مرۆڤدۆستان کۆمه‌ک و پێداویستى پزیشکى بگه‌یه‌ننه‌ خوشک و برا گه‌ریلاکانیان له‌ قه‌ندیل.
ئه‌مه‌ ده‌قى نامه‌واڵاکه‌ى (هه‌ڵۆکانى قه‌ندیل)ه‌.

بۆ خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی
بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم
بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستان
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێگه‌ نادات که‌ل و په‌ل وپێداوێستی بگاته‌ ده‌ست شۆڕشگێرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌کو گه‌لی کورد ڕێگه‌ نه‌ده‌ین ئه‌م بزوتنه‌وه‌ شۆڕشگێڕیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئێران شکست بهێنێت بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌ک هاوکاری بکه‌ین بۆیه‌
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بگوترێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بێت هه‌رچی زووتر کوردستانیانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست مرۆڤدۆستان نیشتیمان په‌روه‌رانی کورد چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆڤ پزیشکان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ونه‌ هه‌وڵدانێکی به‌په‌له‌ بۆ هاوکاریکردنی خوشک و برا گه‌ریلاکانیان کۆمه‌ک و پێداویستی پزیشکیان بۆ بنێرن چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ به‌په‌له‌ ئێمه‌ هاوکاری خوشک و براکانمان نه‌که‌ین و ده‌ستی هاوکارییان بۆ درێژ نه‌که‌ین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سبه‌ی ئه‌و هێزه‌ داگیرکاره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران خاک و ماڵمان داگیرده‌کات،

گروپی هه‌ڵۆکانی قه‌ندیل
//////////////////////////////////////////////////////////
پێشمەرگە دێرینەکانی هەرێم: ئەگەر ئێران پاشەکشە نەکات ئێمەش شەر دەکەین
له‌ دژی هه‌وڵه‌ داگیرکاریه‌کانی خاکی باشوری کوردستان له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ کۆنه‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستان ناڕه‌زایه‌تیی توندیان نیشان داو، ووشیارییان دا که‌ ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران پاشه‌کشه‌ نه‌کات، ئه‌وان ئاماده‌ن له‌ دژی ئێران شه‌ڕ بکه‌ن.
هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران، به‌ هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ و به‌ چه‌کی گران، هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ناوچه‌ سنووریه‌کانی باشووری کوردستان و، سه‌رگه‌رمی به‌زاندنی سنووره‌، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ کۆنه‌کانی کورد له‌ هه‌رێمی باشووری کوردستانه‌وه‌ به‌رز بۆوه‌.
کۆمه‌ڵیک له‌ پێشمه‌رگه‌ کۆنه‌کانی کورد، که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌کانی شه‌ڕ ده‌ژین، توڕه‌یی خۆیان له‌ دژی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر باشووری کوردستان نیشان دا و، ووشیارییان دا، ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران پاشه‌کشه‌ به‌ هێزه‌کانی نه‌کات، ئه‌وانیش له‌ پاراستنی خاکی کوردستاندا به‌شداری ده‌که‌ن.
شایانی باسه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێراقیش، تا ئێسته‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی داگیرکاریی بۆ سه‌ر باشووری کوردستاندا، بێده‌نگن.
--------------------------------------------------------------------------
شکست نبیروهای متجاوز در درگیری با نیروهای مدافع ملت کرد شیر زنان و شیرمردان حماسه آفرینان پژاک درسی جبران ناپذیر به متجاوزین داده اند.

‎53 تن از کشته شدگان سپاه،در منطقه درگیری کردستان به جاماند‌ه‌اند
شیرزاد کمانگر سخنگوی حزب حیات آزاد کردستان اعلام نمود که بیش از 108 تن از کشته شده گان سپاه پاسداران در این عملیات - بعد از عقب نشینی سپاه- در منطقه حائل میان نیروهای پژاک و سپاه پاسداران جامانده اند و سپاه پاسداران قادر به جابه جایی آنان نیست.

پس از دو روز شروع درگیری از سوی سپاه پاسداران با حزب حیات آزاد کردستان، سپاه پاسداران به دلیل فشار بر نیروها و تلفات سنگین موقتا از مواضع خود عقب نشینی نموده و درگیریها خاتمه یافته است.

بنا بر خبرهای واصله از دو روز پیش که درگیری های شدیدی میان سپاه پاسداران انقلاب اسلامی و حزب حیات آزاد کردستان در گرفت ، حداقل 108تن از نیروهای سپاه پاسداران کشته و 120 تن از آنان نیز زخمی شدند.این درگیریها صبح امروز نیز با همان شدت پیگیری شد.گزارش شده است که دو تن از گریلاهای پژاک نیز در این درگیریها جانشان را از دست داده اند.

بنا بر خبری که اکنون به دست ما رسیده است، سپاه پاسداران به دلیل فشار سنگین و تلفات سنگین مجبور به عقب نشینی شده و موقتا درگیریها فرو کش نموده است.این در حالی است که گزارشهایی خبر از پیوستن نیروهای نظامی بیشتری از پادگان امام علی سنندج به این درگیری می دهد.

////////////////////////////////////////

ستانده‌ر ژماره‌ی‌ برینداره‌كانی‌ شه‌ڕ بڵاوده‌كاته‌وه‌
په‌ژاكیش ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ ده‌گرێت و گومانی‌ له‌و پارته‌ هه‌یه‌

17/7/2011

دانیار عبدالله‌دوای‌ په‌لكێشكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پاسدارانی‌ ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌كانی‌ كوردستان و بناری‌ قه‌ندیل شه‌ڕوپێكدادانی‌ قورس له‌نێوان هێزه‌كانی‌ ئێران و گه‌ریلاكانی‌ په‌ژاكدا ڕوویداوه‌و زیاتر له‌ 10 سه‌عات شه‌ڕی‌ زه‌مینی‌ خایاندووه‌و له‌ ئه‌نجامدا پاسداران پاشه‌كشه‌یان كردووه‌.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر وته‌بێژی‌ په‌ژك له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به‌ ستانده‌ری‌ ڕاگه‌یاند كه‌وا له‌ نێوه‌ شه‌وه‌وه‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان پاسداران و گه‌ریلادا ڕویداوه‌و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند گه‌ریلایه‌ك بریندار

بوون، وه‌ به‌ده‌یان پاسداری‌ ئێران بریندار و كوژراون، شێرزاد كه‌مانگه‌ر وتی‌ " ژما

ره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كوژراوانی‌ سوپای‌ پاسداران كه‌ زیاتر له‌ 43 كه‌س ده‌بن له‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌ر سنوری‌ كوردستان جێماون و مه‌یته‌كانیان لای‌ ئێمه‌یه‌".
وته‌بێژی‌ په‌ژاك ڕه‌خنه‌ی‌ تووندی‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان گرت كه‌ رێگه‌ی‌ نه‌داوه‌ داو و ده‌رمان و پێداویستی‌ بگاته‌ ده‌ست گه‌ریلا ئه‌وه‌ش گومانی‌ لای‌ په‌ژاك دروستكردووه‌ له‌وه‌ی‌ یه‌كێتیش یارمه‌تی‌ ئێران بدات.

-----------------------------------------------

تلفات نیروهای رژیم متجاوز جنون اسلامی از100 نفر عبور کرده و ما بین 110 و 120 نفر از آغاز درگیری تابحال به هلاکت رسیده اند .
و نزدیک به چهل جنازه باقیمانده از نیروهای سپاه در دست گریلاهای قهرمان میباشد و نیروهای متجاوز سراسیمه پا به فرار نهاده اند و بسوی مرز ایران گریخته اند و شکستی جبران ناپذیر دریافت نمودند از دست نیروهای حزب حیات آزاد کردستان.
درود بر تو ای پژاک قهرمان
////////////////////////////////

شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی باشوره‌وه‌ په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی ئێرانه‌


هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی سوپاسی ئێران بۆ باشوری کوردستان، میدیاکانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی باشور بێنده‌نگیه‌کی شه‌رماوییان هه‌لبژاردووه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ی میدیاکانی ئێران نکۆڵی له‌ هێرشی سوپای ئێران ده‌که‌ن... بۆ نمونه‌ جه‌باوه‌ر یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشوری کوردستان ده‌ڵێ:

جه‌بار یاوه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ باشوری کوردستان

ئۆپه‌راسیۆن


"ئێران خاكی‌ هه‌رێم پێشێل ناكات"

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌دووری‌ زانی‌ سه‌رله‌نوێ ئێران سنوری‌ خاكی‌ هه‌رێم پێشێل بكاته‌وه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقل ئه‌وسه‌ت له‌ ڕووداوه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سه‌ر سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر كه‌م كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ كه‌ده‌ڵێن ئێران ماوه‌ی‌ سێ رۆژی‌ داوه‌ته‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماڵ و حاڵی‌ خۆیان چۆڵ بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن باسی‌ لێوه‌ ده‌كه‌ن.

وتیشی‌، زانیارییان به‌ده‌ست گه‌شتووه‌ كه‌ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و هه‌واڵانه‌ چه‌ند كاسبكارێكی‌ سه‌ر سنور هاتوو

ن دانیشتوانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانیان ئاگار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سوپای‌ ئێران ده‌ڵێ‌، با ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. و روونیشیكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ هیچ سكاڵایه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌شتووه‌.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌وان بنكه‌ی‌ پۆلیس و باره‌گای‌ سه‌ربازییان كه‌ سه‌ربه‌حكومه‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقه‌ له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێری‌ كردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا هیچ جموجوڵێكی‌ سه‌ربازییان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌دی‌ نه‌كردووه‌.

ئه‌مینیداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێ

شمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی به‌دوور زانی‌ له‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستادا ئێران هیچ جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازی‌ نوێ له‌ناوخاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌روبه‌ندی‌ كشانه‌وه‌دان و تاران نایه‌وێت هیچ بیانوویه‌ك بدات به‌ده‌ست حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ تاوه‌كو ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ درێژبكرێته‌وه‌.

راست به‌ پێجه‌وانه‌ی قسه‌کانی جه‌بار یاوه‌ر سایتی سبه‌ی به‌م جۆره‌ په‌لاماری سوپای ئێران به‌ پێی سه‌رچاوه‌کان پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌:

پێنج گوندی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ر هێرشی‌ تۆپبارانه‌كانی‌ ئێران كه‌وتن

ئــا: محمد سه‌روچاوه‌یی‌

تۆپخانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌رده‌وامن له‌ تۆپبارنكردنی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و تۆپبارانه‌ پێنج گوندی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ر هێرشی‌ ئه‌و تۆپبارانه‌ كه‌وتن و چه‌ندین هاولاَتی‌ برینداربوون.

به‌هۆی‌ به‌رده‌وام بوونی‌ تۆپبارانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ بۆ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێنج گوندی‌ مه‌نگوڕایه‌تی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ ژاراوه‌ و سه‌نگه‌سه‌ر و قه‌زای‌ پشده‌ر كه‌وتنه‌ به‌ر گه‌وره‌ترین مه‌ترسی‌ له‌ سه‌عات 10 و نیو به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كورستان بۆردومانی‌ سه‌ر گونده‌كانیان به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین هاوڵاتی‌ بریندار بوون و زیانێكی‌ زۆری‌ ماددی‌ به‌ر ناوچه‌كان كه‌وتووه‌ باپیر حاجی‌ كاكه‌مین تایبه‌ت به‌ نه‌وای‌ راگه‌یاند:

" ئێمه‌ داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ قایمقامی‌ پشده‌ر ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هانای‌ ئه‌م ناوچانه‌وه‌ بێن چونكه‌ ماوه‌ی‌ 1 كاتژمێر و نیوه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ گۆماری‌ ئیسلام

ی‌ ئێران گونده‌كانمان بۆردوومان ده‌كات و ئاگرێكی‌ زۆریش هه‌ستاوه‌ و تا ئێستاش چاره‌نوسی‌ ده‌یان هاوڵاتی‌ و ماڵ و ژن و منداڵ دیار نیه‌".

باپیر حاجی‌ كاكه‌مین داواش له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تا رزگار كردنی‌ گونده‌كانیان هه‌وڵێك بده‌ن ئه‌م تۆپبارانه‌ رابوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كجاری‌ ناوچه‌كانیان به‌جێ‌ بهێڵن.

شایانی‌ باسه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا له‌ پێنج ناوچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌".

(سبه‌ی‌):

پێكدادانی‌ نێوان سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران و پژاك له‌ پێشنیوه‌ڕۆوه‌ له‌ گونده‌كانی‌ (زه‌ڵێ‌ دۆڵه‌كۆكه‌، سه‌رخان، شێخ ئایش)ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ قه‌ڵادزێ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌

ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆپبارانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم و سوپای‌ پاسدارانیش به‌ تانك و زرێپۆشه‌وه‌ كه‌وتونه‌ته‌ جموجۆڵ

(سبه‌ی‌):

ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ دو هه‌فته‌ی

ه‌ تۆپبارانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بۆردومانه‌كان چڕ بونه‌ته‌وه‌ و سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران هاتونه‌ته‌ ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌مڕۆش ناحیه‌ی‌ سیده‌كانی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ سۆران به‌ خه‌ستی‌ بۆردومان كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی‌ سیده‌كانی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ سۆران به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌شه‌وی‌ رابردوه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا تۆپخانه‌كانی‌ ئێران به‌شێوه‌ی‌ پچڕپچڕ ناوچه‌ كوێستانه‌كانی‌ سنوری‌ ناحیه‌كه‌یان له‌ سێ كاتی‌ جیاوازدا تۆپباران كردوه‌ و له‌ سه‌عات 10:00ی‌ شه‌وی‌ رابردوه‌وه‌ تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شوانكاره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گولله‌ دۆشكه‌ و ئاربیجی‌ ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌: له‌ دوای‌ 9:00وه‌ تاوه‌كو سه‌عات 11:00ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ بۆردومانی‌ كوێستانه‌كانی‌ كێله‌شین و خنێره‌ كراوه‌ و جموجۆڵی‌ پاسدارانیش به‌ تانك و زرێپۆشه‌وه‌ به‌ره‌و ناو خاكی‌ هه‌رێم به‌دی‌ كراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ جار جار فڕۆكه‌ی‌ ئێرانی‌ به‌سه‌ر ئاسمانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ دو هه‌فته‌یه‌ ئێران به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ بیانوی‌ لێدانی‌ پژاك، تۆپبارانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ به‌ ره‌سمی‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌ندین په‌رله‌مانتاری‌ عێراق ناڕه‌زاییان له‌ ئاست ئه‌و بۆردومانانه‌ی‌ ئێران ده‌ربڕیوه‌ و داوایان كردوه‌ باڵیۆزی‌ ئێران بانگهێشت بكرێت، جگه‌ له‌وه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌پێی‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ره‌سمیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاوكرانه‌وه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و بۆردومانانه‌ به‌ ئاگاداریی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن.

-------------------------------------------------


‎15:17 2011-07-17
کوژرانی زیاتر لە سەدو هەشت پاسداری ڕژێمی داگیرکەری ئیران لەسەرسنورەکانی هەرێم لەماوەی دوڕۆژ هێرشدا

هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان، له‌‌ دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی گه‌لی کورد، گه‌یشته‌ قۆناغێکی دژوارتر.
شانبه‌شانی ئه‌رته‌شی تورک، سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، هێرشێکی به‌ربڵاوی کرده‌ سه‌ر هه‌رێمه‌ سنووریه‌کانی ژێر کۆتڕۆڵی گه‌ریللاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵام له‌ به‌زاندنی سنووری باشووری کوردستاندا، ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی مه‌تینی گه‌ریللاکانی کورد بۆوه.

هه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاند له‌ دوێنێ سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ سنووریه‌کانی سه‌رده‌شت، پێرانشار و شنۆ، شه‌ڕی دژورار ده‌ستی پێکردووه‌،‌ که‌ له ئاکامدا لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون، ده‌یان پاسداری تر بریندار بوون و، شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه‌.

زانرا که‌ 2 گه‌ریللای هه‌ره‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، دوای کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی هه‌زاران سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ سنووریه‌کانی سه‌ر به‌ سه‌رده‌شت و پیرانشار، هێزه‌کانی ڕژیم سنووریان به‌زاند.

له‌ ژێر تۆپبارانی دژواردا له‌ سه‌ر هه‌رێمی زنجیره‌ چیاکانی قه‌ندیل، سپای پاسداران ئێواره‌ی دوێنێ سنووری به‌زاند و هێرشی کرده‌ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی دۆڵی کۆکێ، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی گه‌ریللاکانی په‌ژاک بوونه‌وه‌.

به‌و پێیه‌ دوای پێکدادانی دژوار، ڕژیم ته‌رمی لانی که‌م 21 پاسداری له‌ هه‌رێمه‌که‌ دوور خستۆته‌وه و‌، 43 پاسدار بریندار بوون. زانرا له‌ ناو کوژراواندا گه‌لێک ئه‌فسه‌ر وپله‌داری سه‌ربازیش هه‌ن.

هه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاند، له‌و پێکدادانه‌دا 2 گه‌ریللاش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، 4 گه‌ریللای تر بریندار بوون.

هه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاند، پێکدادان به‌‌ هه‌رێمه‌کانی دۆڵی کۆکێ، خنێره‌، ده‌شتی وه‌زنێ، زه‌ڵێ بڵاو بۆته‌وه‌ و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌‌ و، ڕژیم تانک و تۆپێکی زۆری هێناوه‌ته‌ ئه‌و هه‌رێمانه‌.

ئه‌مڕۆش جارێکی تر هێرشه‌کان بۆ سه‌ر دۆڵی کۆکێ و چڕتر کرانه‌وه‌ و، سپای پاسداران به‌ تۆپ، هاوه‌ن و، چه‌کی قورسی جۆربه‌جۆر هه‌رێمه‌کانی گه‌ریللا به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌کات‌.

هه‌ره‌که‌ ڕایگه‌یاند، سپای پاسداران چه‌کدارانی ئه‌نسارول ئیسلامیشی به‌شداری هێرشه‌کانی سه‌ر سنوور کردووه‌ و، ده‌یه‌وێ ڕێی به‌زاندنی سنووری باشووریان بۆ بکاته‌وه‌.

به‌ پێی دوایین زانیاریه‌کان له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌کاندا ته‌نها دوێنێ، لانی که‌م 53 پاسدار کوژراون و، ده‌یانی تر بریندار بوون. زانرا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کوژراوان له‌ هه‌رێمه‌ شاخاویه‌کانی شه‌ڕ جێماون و، ڕژیم ناتوانێ ڕایانگوێزێ.

هاوکات ڕاگه‌یه‌نرا که‌ سپای پاسداران نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشاری پڕ کردووه‌ له‌ کوژراو برینداره‌کانی و، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی به‌ ڕووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیدا داخستووه‌.

ڕژیم هه‌روه‌ها له‌شکه‌رکێشی زۆری بۆ هه‌رێمه‌کانی به‌رده‌ناز و حاجی ئۆمه‌ران کردووه‌ و، بۆ ڕێخۆشکه‌ری بۆ سنووربه‌زاندن، به‌ تانک و تۆپ، هێرشی سه‌ر هه‌رێمه‌کانی شه‌هید هاڕوون و شه‌هید ئایهان چڕتر ده‌کاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه‌، ئه‌مڕۆ کاتژمێر9 ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌هه‌رێمی قوتابان له‌نزیک هه‌رێمی دۆڵه‌توو، هێزه‌کانی ڕژیم ویستویانه‌ سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که ‌بوونه‌وه‌و، له ‌ئه‌نجامدا40 پاسدار کوژراون، وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر پاسدار بریندار بوون.

به‌و پێیه‌ دواتر هێزه‌کانی گه‌ریللا هێرشیان کردۆته ‌سه‌ر‌ هێزه‌کانی ڕژیم و پاشه‌کشه‌یان پێ کردوون‌.

هه‌ره‌که ‌ڕایگه‌یاند هه‌ر ئه‌وڕۆ له‌ده‌شتی وه‌زنێ، هێزه‌کانی گه‌ریللا به‌رپه‌رچی هێرشێکی به‌رفراوانی پاسدارانیان داوه‌ته‌وه و‌، ئه‌و شه‌ڕانه‌ش کوشته و بریندرای ڕژیمی لێ که‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام ‌ژماره‌یان دیار نییه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه ‌هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ ناوچه‌ی به‌رده‌ناز، هێزه‌کانی ڕژیم ویستوویانه‌ سنوور ببه‌زێنن‌، به‌ڵام که‌وتوونه ‌که‌مینی هێزه‌کانی گه‌ریللا و، له ‌ئاکامدا 15 پاسدار کوژراون.

به ‌پێی زانیاریه‌کان ڕژیم به‌رده‌وامه ‌له ‌کۆکردنه‌وه‌ی هێز له‌ هه‌رێمه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار و، خۆی بۆ هێرشی نوێ ئاماده‌ده‌کات.

به‌ پێیه‌ له‌ پێکدادانه‌کاندا له‌ دوێنێوه‌ تا ئێسته‌ لانی که‌م 108 پاسداری ڕژیم کوژراون.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌، هه‌تا گه‌ریللا هه‌بێ، ڕژیمی ئێران ناتوانێ له‌ هێرشه‌کانی دا سه‌رکه‌وتوو بێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر