Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ تیر ۲۴, جمعه

راگه‌یه‌نراوی ده‌زگه‌ی ئیسرائیل-كورد


بۆ ڕای گشتی كوردستان ...

هه‌موو خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ ئاگادار ده‌كه‌ێنه‌وه‌، گۆڤاری ئیسرائیل-كورد به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێ.

به‌وپێه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی نهینی و تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ كاناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وی كراوه‌، كه‌ ئێران به‌ فه‌رمی داوای له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ داخستنی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و چاڵاكیه‌كانی (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) له‌ كوردستان به‌ گشتی رابگیری و په‌یوه‌یسته‌ (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد) یش دابخرێت، هه‌رچه‌نده‌ ده‌زگه‌ی ئیسرائیل-كورد زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌موو پرنسیپه‌ ئه‌خلاقی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه‌ و به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت كراوه‌ تا ده‌ستی كورد له‌ ملی هێزێكی گه‌وره‌ و دۆستێكی ره‌وای مێژوویی وه‌ك ئیسرائیل بكات، تا به‌ڵكوو له‌ چه‌نگ هه‌موو ئه‌و پیلان و ناڕاستییانه‌ی ده‌وروبه‌ر رزگاری بێ.

له‌و پێناوه‌دا چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌، سووكایه‌تی و ناوزڕاندنێ قبووڵ كردووه‌ و پێیوابووه‌ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان زۆر له‌و سه‌ختییانه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وڵاتانی دراوسێ له‌ هه‌رێم ئاسته‌نگی بۆ ده‌كرێ. ده‌ركردنی به‌رده‌وامی 21 ژماره‌ی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و چه‌ند بڵاڤۆكێكی تر له‌ بواری لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ ستراتیژییه‌كانی ئیسرائیل و حكومه‌تی ئیسرائیل، كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت، رێكخستنی زۆربه‌ی زانا و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی له‌باره‌ی رابردووی كورد و جوو، سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ ئیسرائیل ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ باشتر به‌ڕێوه‌ بچێ و چه‌ندان كاری تر سه‌لمێنه‌ری بوونی چالاكانه‌ی ئێمه‌ بوون.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ كه‌ كاروباره‌كانمان به‌كۆتا بێنین و هۆكاره‌كه‌شی بۆ مه‌ترسیداربوونی كاری ئێمه‌ له‌سه‌ر دۆخی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ (به‌ تایبه‌تی ئێران) ده‌گێڕنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر جێگه‌ی تێرامانه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بیرمان له‌ راگرتنی توپبارانه‌كانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كردوه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانی "خزم و ده‌راوسیێه‌مان" له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، نه‌وه‌ك راگرتنی وه‌شانی (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد)، دیاره‌ بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌ڕێزانی كه‌ خۆیان له‌ ئێرانیه‌كان پێی ئێرانیتره‌ (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد) به‌ شێوه‌ی ئاسایی خۆی وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی و ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانی كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كاری بۆ كردوه‌ و كاری بۆ ده‌كات، سه‌ره‌رای هه‌موو گوشار و ترس و هه‌ره‌شه‌یه‌ك. بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانین بزوێنه‌ری ئه‌و ته‌وژه‌مه‌ی دژه‌ كورد و جوو كێیه‌، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ده‌زگه‌ی ئیسرائیل-كورد به‌رده‌وام ده‌بێ.

گۆڤاری ئیسرائیل-كورد گۆڤارێكی سیاسی رۆشنبیری و كولتوریی گشتیه‌، كه‌ گرنگی به‌ بواری په‌یوه‌ندی كورد و جوو ده‌دات له‌ كوردستان و ئیسرائیل و به‌ پێ مادده‌ی (3) ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان دوای مه‌رجه‌ یاساییه‌كان به‌ ژماره‌ متمانه‌ی (309) له‌ سه‌ندێكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تۆماركراوه‌.

داود باغستانی

سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد

2011-7-11

www. israelkurd. com

info@israelkurd. com

----------------------------------

ئه‌مریكا له‌و موشه‌كانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ئێران دروستیكردوون

پسپۆڕ و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق، له‌ئێستادا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ده‌ست دروستده‌كرێن و له‌ دژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنرێن، پێشیانوایه‌ ئێران سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كیی‌ ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌یه‌ له‌ عیراق.

"هێزی‌ ترواده‌ی‌ تایبه‌ت" له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ "ڤیكتۆری‌"ئه‌مریكا كه‌ نزیكه‌ له‌ فڕۆخانه‌ی‌ به‌غداوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌كات و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، پشت به‌ سه‌ره‌داوه‌كانی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ ده‌به‌ستێت كه‌ ناسنامه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ موشه‌كان ئاشكرا ده‌كات و شوێنی‌ دروستكردنی‌ ئه‌و موشه‌كان دیاری‌ ده‌كات.

ئه‌وانه‌ی‌ كار له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، له‌به‌ر هۆكاره‌ ئه‌منییه‌كان، ناسنامه‌ی‌ خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ "ڤیكتۆری‌" چه‌ندین جۆر له‌و موشه‌كانه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا بووه‌ مایه‌ی‌ كوژرانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زیاتری‌ سه‌ربازه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، ڕۆڵی‌ تاران له‌و هێرشانه‌دا ئاشكرابكه‌ن.
پسپۆڕه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ئامێرێكی‌ لوله‌یی‌ به‌ درێژیی‌ 60 سم و تیره‌ی‌ 40 سم نمایشده‌كه‌ن كه‌ به‌ توێژاڵێكی‌ سپی‌ داپۆشراوه‌ و له‌نێو هه‌مان ئامێردا، ئامێرێكی‌ لوله‌یی‌ قه‌باره‌ بچووكتری‌ تێدایه‌.

یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: یاخیبووه‌كان كڵاوه‌ی‌ موشه‌كه‌كان لێده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌شوێنیدا كڵاوه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ نوێ‌ داده‌نێن كه‌ بزوێنه‌رێكی‌ بچووكی‌ تێدایه‌.

پسپۆڕه‌ ئه‌مریكاییه‌كه‌ وتیشی‌: "زۆرجار كڵاوه‌ جه‌نگییه‌كه‌، له‌ ئامێری‌ گه‌رمكردنی‌ ئاو پێكدێت كه‌ به‌ ده‌یان كیلۆگرام مه‌وادی‌ ته‌قینه‌وه‌، ناوه‌خنه‌كه‌ی‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌فسه‌رێكی‌ هه‌مان ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ ڕوونیكرده‌وه‌: "ئه‌و موشه‌ك و كڵاوه‌ جه‌نگییه‌، دروشمی‌ (دروستكراوی‌ ئێرانی‌) له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام له‌ڕێی‌ نیشانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ نێوخنی‌ موشه‌كه‌كه‌وه‌، ده‌توانیت، سه‌رچاوه‌كه‌ بناسیته‌وه‌".
جه‌نه‌راڵ‌ جیفری‌ بیوكانن وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: "هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی‌ له‌و چه‌شنه‌، له‌ ساڵانی‌ 2007 و 2008دا ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام له‌ئێستادا كاریگه‌رییان زیاتر بووه‌".

كۆی‌ گشتیی‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ له‌ئێستادا ڕۆژانه‌ له‌ عیراقدا ئه‌نجامده‌درێن، ده‌گه‌نه‌ 14 هێرش و له‌و نێوه‌نده‌دا شه‌ش هێرشیان ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

بیوكانن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی‌ 2008دا كۆی‌ گشتیی‌ هێرشه‌كان له‌ عیراقدا، 49 هێرش بووه‌ له‌ ڕۆژێكدا، به‌ڵام وێڕای‌ ئه‌وه‌، مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ڕابردوو، له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، خوێناویترین مانگ بوو كه‌ 14 سه‌ربازی‌ ئه‌مریكای‌ تێدا كوژرا كه‌ شه‌ش سه‌ربازییان له‌ یه‌ك ڕۆژدا له‌ڕێی‌ موشه‌كێكی‌ سه‌ره‌تاییه‌وه‌، كوژران.
له‌ شه‌شی‌ حوزه‌یرانه‌وه‌ تائێستا، 17 سه‌ربازی‌ ئه‌مریكایی‌ كوژراون له‌ عیراقدا.

جه‌نه‌راڵ‌ لوید ئۆستن فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق، له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: "له‌ئێستادا قازیفه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌هێزتر له‌ جاران، زرێپۆشه‌كان ده‌بڕن، به‌ڵام له‌وه‌ مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (یاخیبووان) تواناكانیان له‌ڕووی‌ هه‌ڵدان و پێكانی‌ ئامانجه‌كانه‌وه‌، زیاتر وردتر بووه‌ له‌ جاران و په‌ره‌یسه‌ندووه‌".

به‌ گوته‌ی‌ ئۆستن، ئه‌وه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌سانێكی‌ زۆر شاره‌زا یارمه‌تیی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ده‌ن له‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌و ته‌كنیك و ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر.

ئه‌فسه‌رێكی‌ "هێزی‌ تایبه‌تی‌ ترواده‌" وتی‌: "له‌ دوای‌ هه‌موو هێرشێك، تیمێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و پاشماوانه‌ی‌ كه‌ له‌ جێگه‌ی‌ هێرشه‌كه‌دا جێماون، ده‌رده‌چێت و له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ سه‌ربازگه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ شوێنی‌ هێرشه‌كه‌ كۆیكردۆته‌وه‌".

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا زیاتر جێپه‌نجه‌ و شوێنه‌واره‌كانی‌ ترشه‌ڵۆكی‌ ناوه‌كی‌ شیكارییان له‌سه‌ر ده‌كرێت و پشكنینیش بۆ ئاوێته‌ی‌ كیمیاویی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی‌ دیاریكراو یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ بیوكانن وتی‌: "زۆرێك له‌و هێرشانه‌ی‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا بینیمان، به‌پێی‌ شاره‌زایانی‌ پزیشكی‌، ده‌ستی‌ كه‌تیبه‌كانی‌ حزبوڵڵایان تێدا بووه‌ و ئه‌و كه‌تیبانه‌ ئه‌نجامیانداوه‌".

كه‌تیبه‌كانی‌ حزبوڵڵا، له‌سه‌ر سایتی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت، وه‌ك "ڕێكخراوێكی‌ جیهادی‌" كه‌ هه‌ڵگری‌ "كولتووری‌ موقاوه‌مه‌یه‌" خۆی‌ ده‌ناسێنێت و به‌پێی‌ سایته‌كه‌ش بێت "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ جیهادی‌" دژ به‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مریكاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و گروپه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ته‌مویلده‌كرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر