سبه‌ینێ سێشه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان خۆپێساندانێكی ناره‌زایی دژی تۆبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كان به دروشمی ((( ئێران بوه‌سته))) به‌رێوه ده‌به‌ن...
ئه‌و خۆپێشاندانه سه‌عات "10" له به‌رده‌م پارێزگا ی هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا به‌رده‌م كونسوڵگه‌ری ئێران له شاری هه‌ولێری پایه‌ته‌خت..
تكایه هاوكار بن و به‌شداری بكه‌ن..هه‌ر له‌و خۆپێشاندانه‌دا یاداشتنامه‌یه‌كی ناره‌زایی ده‌درێت به كه‌نسوڵگه‌ری ئێران..
سپاس له هاوكاری وئاگاداركرده‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی...
هێزه‌کانى کۆمارى ئیسلامى رۆژى (17/7) ویستیان هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا داگیر بکه‌ن، به‌ڵام رووبه‌رووى خۆراگرى گه‌ریلاکانى پژاک بوونه‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌کان زیاتر له (250) سه‌رباز و (10) به‌رپرسى پایه‌به‌رزى ئێران له شه‌ڕى پژاکدا کوژراون. ئه‌مه‌ش ترسى له دڵى سه‌ربازان و جاشه‌کان دروست کردووه. گه‌ریلاکانى پژاک بۆ وڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له‌ناو شاره‌کانى رۆژهه‌ڵات که‌وتوونه‌ته چالاکییه‌وه به‌م هۆیه‌وه به ده‌یان سه‌رباز کوژراون. به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ سه‌ربازه‌کانى ئێران له ترسى ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵدێن و جاشه‌کانیش ئاماده نین شه‌ڕ دژى پژاک بکه‌ن، سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ باسیان له‌وه کردووه که کۆمارى ئیسلامى پاره ده‌داته خه‌ڵک تا دژى پژاک
شه‌ڕ بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵکى بانه‌وه ناڕه‌زایه‌تى لێکه‌وته‌وه.
oo
پژاك، شه‌ڕی گواسته‌وه بۆ ناو قوڵایی خاکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له ئێران ده‌یان که‌س ده‌کوژن
لە گه‌رمه‌ی هێرشی بەربڵاوی هێزه‌کانی ڕژیم بۆ سەر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا، گەریلاکانی پژاک لە هەرێمی خنێرێ گورزێکی کوشندەیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند و لە ئەنجامدا 20 پاسداری ڕژیم کوژران و تانکێک، کاتوێشایەک و هاوانێکی 120 میلیمی تێکشێندران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی خنێرە لێدوانیکی دا. بە گوێرەی ئەو لێدوانە، دوێنێ کاتژمێر یەک و سی خولەکی نیوە شەو گەریلاکانی هەرەکە کە پیکهاتبوون لە یەکینەکانی شەهید هێمن، شەهید ڕوناهی و شەهید سۆران لەدژی هێزێکی ڕژیم کە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی خنێرە ئامادەکردبوو، چالاکی ئەنجام دەدەن. لەو چالاکییەدا 5 خێوەتی هێزەکانی ڕژیم کراونەتە ئامانج و ٢٠ پاسدار کوژراون.
هەر لەو چالاکییەدا، 1 تانک، 1 کاتوێشا و هاوانێکی 120میلیمی بەتەواوەتی تێکشکێندراون و، دۆشکەیەکی دوازدەونیو کالیبر و، چەند پارچە چەکێکی تر کەوتۆتە دەست گەریلاکان.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە گەریلاکانی هەرەکە لەو چالاکییەدا زیانی گیانیان نەبووە و، لەهەرێمی چالاکییەکە دورکەوتونەتەوە.
دواتر ڕژیم بە خەستی هەرێمەکە تۆپباران دەکات کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو
گەریلاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - هەرەکە، لە ناوچەی زمزیرانی سەردەشت، چالاکییەکی وڵامدانەوەیان ئەنجام دا و دەیان پاسدار کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.
لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی ئێران بۆسەر باشوری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا، گەریلاکانی هه‌ره‌که لە ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی وه‌ڵامدانەوە ئەنجام دەدەن.
دوای چالاکییەکان لە کرماشان، مەریوان، دەشتی وەزنێ و بەردەناز، دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی زمزیرانی سەردەشت، گەریلاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- هەرەکە چالاکیەکیان لەدژی پایەگای گەردەنەی زمزیران پێکهێنا. بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، لەو چالاکییەدا دەیان پاسدار کوژراون, دەیانی تر بریندار بوون و پایەگایەکە بەتاوەتی تێکشکێنراوه.
له دژی هێرشه‌کانی ڕژیمی ئێران‌دا له سه‌ر سنوور، گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که له به‌رده‌ناز، دۆڵی کۆکێ و کرماشان، گورزی گرانیان له هێزه‌کانی ڕژیم وه‌شاند.
فه‌رموون له گه‌ڵ دوایین زانیارکان له به‌ره‌ی شه‌ڕ و، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپامه‌نیی په‌ژاک به لێدوانێک ڕایگه‌یاند، دوای کوشتنی ژماره‌یه‌ک له ژه‌نه‌ڕال و فه‌رمانده‌ی پایه‌بڵندی ڕژیمی ئێران، که به‌ڕێوه‌به‌ری هێرشه داگیرکه‌ریه‌کان بوون، ئه‌وڕۆ بێده‌نگیه‌ک له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌کاریی هێرشی نوێ به‌رده‌وامن.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی په‌ژاک، دوێنی گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که دیسان له هه‌رێمی به‌رده‌ناز، چالاکیه‌کیان له دژی ماشێنێکی سه‌ربازی ڕژیم پێکهێناوه و، له ئاکامدا 5 پاسدار کوژراون.
په‌ژاک ڕایگه‌یاند له چالاکیه‌کی تری گه‌ریللا دا له دۆڵی ۆکێ، 2 پاسدار کوژراون.
هاوکات له دژی هێرشه داگیرکاریه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، چالاکیی وه‌ڵامدانه‌وه له لایه‌ن گه‌ریللاکانی هه‌ره‌که‌وه، له قوڵایی خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ڕۆژ به‌ڕۆژ زیادتر ده‌بن.
به پێی لێدوانه‌که، گه‌ریلاکانی هه‌ره‌که دوێنێ کاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی، له نێوان گردی سه‌نا و سه‌نال سه‌ر به هه‌رێمی ڕه‌وانسه‌ری کرماشان، چالاکیه‌کیان له دژی ماشێنێکی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه. ڕاگه‌یاندرا ماشێنه‌که به ته‌واوی تێکشکێنراوه و، له ئاکامدا لانی که‌م 6 پاسدار کوژراون.
هه‌ره‌که ڕایگه‌یاند ئه‌وان له چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وادا، وه‌کوو وه‌ڵامێک بۆ هێرشه‌کانی سه‌ر باشووری کوردستان و قه‌ندیل و، به یادی گه‌ریللاکانی کورد که له به‌رخۆدانی قه‌ندیلدا گیانیان به‌خت کردووه، ئه‌و چالاکیانه‌یان به‌ڕێوه بردووه.
له لایه‌کی تره‌وه ڕژیمی ئێران ئاماده‌کاریی ئۆپه‌راسیۆن و هێرشێکی نوێ ده‌کات، بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ی پاراستنی مێدیاش که له ژێر کۆنترۆڵی گه‌ریللاکانی هه‌په‌گه‌دان.
زانرا که ڕژیمی ئێران، به تۆپ و چه‌کی تری قورس هه‌رێمه‌کانی خاکورک به سه‌ختی تۆپباران ده‌کات.
ده‌ستنیشان کرا که له هه‌رێمه سنووریه‌کانی خنێره، کێله‌شین و خاکورک، جمووجۆڵی سه‌ربازی و تۆپباران زیادتر بووه و، له داڵامپه‌ڕه‌وه هه‌تا قه‌ندیل، له به‌رزاییه‌کان تانک و تۆپ جێگیر کراون.
له به‌رامبه‌ردا، هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ش، هێزه‌کانی له هه‌رێمه‌ک جێگیر کرد.
خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمانه له ترسی هێرشی نوێ له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه، گونده‌کانیان چۆڵ ده‌که‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر