Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مرداد ۳, دوشنبه

ئامانجی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌م هیرشه‌ بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی قه‌ندیل ته‌نها قه‌ندیل نیه‌ به‌لکو ئامانجی دۆرتری له‌ دواوه‌یه‌


ئامانجی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌م هیرشه‌ بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی قه‌ندیل ته‌نها قه‌ندیل نیه‌ به‌لکو ئامانجی دۆرتری له‌ دواوه‌یه‌
که‌ بریتێن له‌ تیکشکانی ئیراده‌ی گه‌لی کورد زال بۆن به‌ سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ دایه‌ و له‌ عه‌ینی حالدا داگیر کردنی به‌رزایه‌کانی قه‌ندیله‌.


ئەو کوردەی ئیمرۆ لەبەرابەر هێرشی داگیرکەر بۆ قەندیل بێدەنگە بزانێت ئەگەر قەندیل بکەوێتە دەست داگیرکەران ، دوایە نۆرەی زەرگوێز و کۆیەیە. دوایە ولایەتی فەقیه ئەوانیش چەک دەکات و دوورێگایان زیاتر نابێ. یان ئاوارەی ولاتانی دیکە بن( وەک ئەوەی کەمپی ئەشرەف) یان ئەمان نامە و ژیانی ناسیاسی لە ژێر سێبەری وەلایەوتی
فەقیه کە دەستی بەسەر عێراق و باشووری کوردستاندا رادەگرێ.
نۆسینی خۆشکی ئازیزمان رۆیا ته‌لۆعی
////////////////////////
به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان ره‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان
Peyamner
هه‌ولێر 25 ته‌مموز / یۆلیۆ (PNA) – هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومان كردنی گونده‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای ئێران. كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌رێگه‌ی بازرگانیی كردن پشكێك له‌داهاتی كوردستان به‌ده‌ست بێنن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 60 كۆمپانیای ئێرانیی له‌شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی لێك تێگه‌یشتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژووری بازرگانی سلێمانی و كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: ئه‌مڕۆ 60 كۆمپانیای ئێرانی له‌ بواری بیناسازی، كاره‌با، شوشه‌وات، پی ڤی سی، بۆری پلاستیك و چه‌ندین بواری دیكه‌ هاتنه‌ سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواره‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان.

رونیكرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی سلێمانی پالا به‌ڕێوه‌چوو، ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانیش په‌یوه‌ست بوون به‌رێككه‌وتن و واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵێك بۆ په‌ره‌دان به‌ بواری بازرگانی.

هه‌ڵبه‌ت سه‌ردانی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ماوه‌یه‌ تۆپخانه‌كانی ئێران به‌چڕی كه‌وتوونه‌ته‌ بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت گونده‌كانی نزیك سنوور كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌شه‌ش هاوڵاتی دیكه‌ برینداربوون. ئه‌مه‌ وێڕای زیاتر له‌ 500 خانه‌واده‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كان برینداربوون و زیانی مادیی به‌مه‌ڕو ماڵات و كێڵگه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان كه‌وتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی پیاوانی كاری هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیا ئێرانیانه‌، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان شێخ عه‌تا محه‌ممه‌د نوری له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌روون و ئاشكرا هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌و بۆردومانانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ده‌یانكات ده‌ربڕیوه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر سوپای ئێران له‌بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌رێگه‌ی فشارخستنه‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو بۆردومانه‌كان راده‌گیرێن. هه‌رچه‌ند كاری بازرگانی و سیاسی له‌یه‌كتر دوورن، به‌ڵام گه‌ر گه‌یشته‌ زیان گه‌یشتن به‌میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌یه‌ و فشار ده‌كه‌ین تاوه‌كو واز له‌بۆردومان كردنی خاكی هه‌رێم بێنن.

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌کان هه‌زارو 300 کۆمپانیای ناوخۆیی کار له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ئێرانی ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ریشدا 400 کۆمپانیای ئێرانی له‌ هه‌رێمی کوردستان کاری وه‌به‌رهێنانده‌که‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر