Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۳۰, جمعه

ئه‌گه‌ر پیلانه‌که‌ی ئێران سه‌ری بگرتایه‌، ژیانی سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌که‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

ئه‌گه‌ر پیلانه‌که‌ی ئێران سه‌ری بگرتایه‌، ژیانی سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌که‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

21 / 10 / 2010

به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌ به‌ دواداچوونێکی رۆژنامه‌وانی دا که‌ له‌ ژماره‌ 142 گۆڤاری"لڤین" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی باڵا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا کراوه‌ که‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بانگهێشتی باڵوێزی ئێران له‌ عێڕاقی کردووه‌ و نیگه‌رانییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی دان و پاڵپشتی گروپی ئه‌نسارولئیسلام بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاکییه‌ک له‌ هه‌رێمی کوردستانی، پێ راگه‌یاندوون.
هه‌ر له‌و به‌دواداچوونه‌دا، ئاماژه‌ به‌ دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستن و حسن دانایی فرد باڵوێزی ئێران له‌ عێراق کراوه‌.
له‌و راپۆرته‌دا له‌ زاری ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ پله‌ به‌رزه‌وه‌ گوتراوه‌ که‌: "له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆریستی ئاشکرا بووه‌ که‌ سه‌رچاوه‌که‌یان ئێران بووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ درکاندوویه‌ که‌ 30 کیلۆ TNT له‌ شاری قه‌لادزێ گیراوه‌ و 100 چه‌کداری ئه‌نسارولئیسلامیش له سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌‌ هه‌وڵی په‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دیوی باشووری کوردستان بوون.
خاڵی سه‌رنج راکێش له‌ قسه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منیه‌ی هه‌رێمی کوردستان دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ باسی له‌ پیلانێک کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئاشکرا نه‌کرایه‌، گیانی سه‌دان هه‌زار له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. بێجگه‌ له‌ قسه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ "لڤین" له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: "ئێستا له‌ سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی ئه‌نسارولئیسلام بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و چه‌ک و پێویستیه‌کانیان له‌ لایان ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌کرێ و ته‌حسین مه‌لا عه‌لی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات.

http://beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=1139

///////////////////////////////////

ئەمرۆ ساڵوەگەری 15ساڵەی كوشتنی ئێسحاق رابین بوو

ashaf
ئێسحاق رابین لە سالی 1922 دا لەگوندی کەلبەڕەزاخان ناوچەی چۆمی مەجید خانی سەر بە شاری مەهاباد لە دایك بووە ،دیبلۆماتێكی بە تواناو سەرۆكی فەرماندەی سوپا، لە بنەمالەیەكی توندرەوی یەەودی بووە بە كەسایەتێكی چەپ رەوی نیشتمان پە روەر

رابین لە ئامادەیی كشتوكالی بۆ هَیزی هێرش بەر (بە لماح) كە سەربە گروپی (هاغانای ) نەینی بوو. لە سەرەتاوە رابین ناوبانگی دەركرد، وەك فەرماندەی سوپا لە سەرەتای 7 سالی دا لە گروپی ( بەلماح) دا،ئەوهێزە نەما لە كاتی دروست بوونی دەولەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دا، ژیانی رابین لە ناو سوپادا دەستی پی كرد،كە 20 سالێ خایاند و بوو بە پلەی (میجەر جەنەرال) كە كاتی تەمەنی 32 سال بوو و هەموو كات لە سەرمەشق كردنی سوپا پشت ئەستوور بوو ، لە سالی 1962 دا بوو بە سوپا سالاری هەموو سوپای ئیسرائیل و بوو بە جەنەراڵ. لەو كاتەوە دەستی كرد بە گۆرینی سوپا كە شەری شەش رۆژە دەستی پی كرد لە سالی 1967 دا،كاتی ئیسرائیل توانای هێزی ئاسمانی بە هێز بوو بۆ سەر زری پۆشەكانی دوژمن و سەركەوتنی باشی بەدەست هێنا،لە سالی 1968 دا پاش 26 سال خزمەت لە سوپا وازی هێنا لە سوپا دا.ئێسحاق رابین لە سالی 1973 دا پێش شەری (كیپۆر) بوو بە ئەندام لە پارتی (عە ڤۆدە) وە بوو بە ئەندامی كەنیست لە هەڵبژاردنی سالی 1973 دا،لە پاش هەڵبژاردن بوو بە وەزیری كار لە حكومەتی (گۆلدا مائیر)دا،لە ئاداری 1974 دا،ئەو لە حكومەتە دەستی لە كار كیشایە وە، لە حوزیرانی سالی 1974 دا كنێست بریاری دا كە رابین ببیت بە سەرۆك وەزیران.كە یەكەم سەرۆك وەزیران بیت لە دایك بووی ئیسرائیل بیت،رابین لە سوپا كەمێك دوور كە وتەوە دەستی كرد بە چاك كردنی باری گوزەرانی خەلك وكارو باری كۆمەلایەتی ،باوەری كۆمە لگا بە سوپاو دەولە ت،لە بەرژەوەندی گیروگرفتی ناوەخۆ نەیتوانی كارەكانی هەموو ئە نجام بدات.لە سالی 1975 دا ئێسحاق رابین لە گەل میسر دا پەیمانی كاتی بەست كە دەرچوونی ئیسرائیل لە كەنداوی سویس ، بەرامبەر سەربەستی كەشتیە ئیسرائیلیەكان لەم كەنداوە دا،یەكەم ریك كەوتنی لە یەك گەیشتن لە گەڵ ئەمریكا دا واژو كرا، كە ئەمریكا پالپشتی ئیسرائیل بكات هەموو كات.لە سالی 1976 دا بە سەرۆكایەتی رابین لە حكومەت بریاری دا بۆ رزگار كردنی فرۆكەی (ئیر باس) لە ئۆغەندا لە دەست تیرۆرستان دا، بە دووری هەزاران كەم لە وڵات توانیان سە ركەوتن بە دەست بەینن،لەم هێرشە دا (كۆنۆنێل یونەتان نەتانیاهۆ) كوژرا كە دەكات برای سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل ،لە فرۆكەخانەی (غینیا) دا.لە كنیسەت بریار درا بە رووخاندنی حكومەتی رابین و هەڵبژاردن دەستی پی كرد لە سالی 1977 دا لە سەرۆكی حزب دا دەستی لە كار كیشایەوە كە سەرۆكی ئۆپۆزیسیۆن سەركەوتوو بوو كە (مناخم بیگن ) بوو.لە سالانی1984 -1990 دا(ئێسحاق رابین) وەك ئەندامی كەنیست و وەزیری بەرگری لە حكومەتی نیشتمانی دا، بە چاك كردنی سوپا لە ناو خاكی لوبنان دا و بلاو پیكردنەوە یاندا، لە سالی 1990 تا حوزیرانی سالی 1992،ئە ندامی بەرهەڵستكار دژی حكومەت كاری كردوە.لە شوباتی 1992 دا لە پارتی (عە ڤۆدا) هەڵبژاردن كرا بوو بە سەرۆكی ئەوپارتە دووبارە و لە حوزیرانی سالی 1992 دا لە هەڵبژاردن سەركەوت و دووبارە بوو بە سەرۆك وەزیران و وەزیری بە رگری .لە سەردەمی ئێسخاق رابین پەیمان نامەی ئۆسلۆ مۆركرا، لە گەل فەلەستینیەكان و پەیمانی ئاشتی لە گەڵ ئوردن، لە كۆشكی سۆی لە ئەمریكا دا ورابین خاوەنی مەدالیای نۆبلە لە ئاشتی دا لە سالی 1994 دا وەری گرت،لە سەرریككەوتن لە گەڵ فەلەستینەكان لە غەزەو كەرتی رۆژئاوا دا.4ی تشرینی دووەم ئێسحاق رابین تێرۆر كرا، لە سەردەستی یەهودییەكی توندرەو كە دژی ئاشتی بوو،بە ناوی (ئیگال) و كاتی كوژرا، تەمەنی 73 سال بوو.

www.israelkurd.com

..............-----------------------------

كورد هێشتا بڕیاری هاوپه‌یمانی به‌ستنی نه‌داوه‌
Peyamner كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی دانووستانكاری ئیئتلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی گفتوگۆی شاندی دانووستانكار كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراقی ئه‌نجامداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری ئیئتلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان "نه‌جیب عه‌بدوڵا" تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و درێژ باس و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ باره‌ی گفتوگۆ و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان كرا و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ بڕیاری ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ لایه‌نه‌كانی تریش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌ربڕیوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌نگه‌ له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌یه‌ك دیار بكرێت تاوه‌كو هه‌موولایه‌نه‌كان نوێنه‌ری خۆیان ره‌وانه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك و هه‌وڵی رێككه‌وتن بده‌ین.

هه‌روه‌ها گووتی: یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ جه‌ ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان بێت و ناكرێت دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی حكومه‌ت پێكبێنن و لایه‌نێكی تر په‌راوێز بخرێت، ئه‌مه‌یان گرنگترین خاڵی گفتوگۆكانی داهاتوو ده‌بێت .

نه‌جیب عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریان نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ كام لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن، گووتیشی: به‌بۆچوونی ئێمه‌ بۆ ته‌واو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێویست به‌ چه‌ند دانیشتنێكی تر هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هاتنی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ "ئه‌یاد عه‌لاوی" بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی شاندی دانووستانكار گووتی: پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه‌ ره‌زامه‌ندیانداوه‌ بۆ ئاماده‌ بوون له‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌ی كه‌ نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌نه‌كان ئاماده‌ی ده‌بن، به‌ڵام بۆ هاتنی عه‌لاوی ره‌نگه‌ ئه‌نجێندایه‌كی تر هه‌بێت، ئه‌ویش بۆ داوای پشتگیری لایه‌نی كوردستانی بێت له‌ كاندیدكردنی "عادل عه‌بدولمه‌هدی" بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

-------------------------------------

نامه ملا تروریست بنام ملا کریکار علیه کردها برای تروریستهای آدم کش عرب برای دیدن نامه ها به زبان عربی این دو سایت را نگاه کنید.

نامه‌ی مه‌لا کریکار دژ به‌ کورده‌کان بۆ سایته‌ عه‌ربیکان وا نیشان ده‌دات که‌ مه‌لا کریکار جاشه‌ سیره‌ی ئه‌م2 سایته‌ به‌کن

http://www.hanein.info/vb/showthread.php?t=168956&pagenumber=

http://iraqirabita.org/index.php?do=article&id=24532&status=success


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر