به‌یان - ناوه‌ندی هه‌واڵ: له پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک بابه‌تی ره‌خنه‌گرانه‌ی ره‌زا ئه‌مینی کادری کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حدکا بۆ هەر یەک لە سکرتێر و جێگری سکرتێری ئەو حیزبە که پەردەی لە سەر کۆمەڵێک کێشە و گرفتەکانی ناوخۆیی حیزب هەڵدایەوە و له ماڵپه‌ره ئه‌نته‌رنێتییه‌کاندا بڵاوی کرده‌وه، که‌وته به‌ر هه‌ره‌شه و گوشاری سکرتاریای حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و له ئاکامدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٨٩ی هەتاوی ناوبراو لە لایەن کاوە بەهرامی، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی حدکا ئەندامیه‌تی لەو حیزبەی لێ ئەستێندرایەوە و بۆ هه‌میشه وه‌ده‌رنرا. له‌و باره‌یه‌وه ره‌زا ئه‌مینی له بلاو کراوه‌یه‌کدا هه‌واڵی ده‌رکردنه‌که‌ی له حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ رای گشتی بڵاو کردۆته‌وه و بۆ ده‌قی ئه‌م ئاگادارییه بڕواننه خواره‌وه.
ئاگاداری:
به‌م چه‌شنه هاورێیانم ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه له دوا دانیشتنم له گه‌ڵ رێزداران شه‌ره‌فی‌و به‌هرامی به‌وه تاوانبار كرام كه كۆمه‌ڵێك پرنسیبی رێكخراوه‌ییم شكاندووه‌و مه‌شموولی سه‌زا ده‌بم، هه‌ر چه‌ند به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتبووم كه كه‌مترین سه‌زا بۆ به‌ناو تاوانه‌كه‌م ده‌ركردنم له حیزبه، به‌ڵام رێكاری گونجاوم بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌م پێشنیار كرد: به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێشتی ره‌خنه‌گرانه‌م پاشگه‌ز ببمه‌وه داوای سمیناری ته‌شكیلاتیم بۆ پێشكه‌شكردنی باسه‌كانم كرد به‌ڵام بڕیاری نه‌هایی له سه‌رم ئیخراج كردنم بوو‌و ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به شه‌فاهی له كومیسۆنی سیاسی نیزامی ئه‌م بریاره‌م پێراگه‌یاندرا.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هیچ داكۆكییه‌ك له مافی پێخوستكراوم ناكه‌م، ته‌نها دان به‌وه داده‌نێم كه تا به هه‌نووكه‌ش بروام به ته‌وه‌ره سه‌ركییه‌كانی ره‌ساڵه‌تی حیزبی دیمۆكرات وه‌ك دیمۆكراسی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و چه‌سپاندنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و به هیچ هه‌ڵوێستێك پشت له‌و ئامانجانه ناكه‌م كه لانی كه‌م بیست ساڵه له شه‌قام‌و شار‌و زیندان خه‌باتم بۆ كردووه. هاودڵی‌و هاورێیه‌تیم له ته‌ك دۆستانم هه‌روه‌ك خۆی ده‌پارێزم‌و هه‌رگیزیش ناكه‌ومه خانه‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ "حدكا".
به هۆكاری پچرانی په‌یوه‌ندیی رێكخراوه‌ییم به "حدكا" وه له بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی دواترم خۆ ده‌بوێرم چوونكه لام وایه هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێكم له‌و بواره‌دا ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئیفشاگه‌ری‌و به ره‌وای نازانم.

سوپاس‌و پێزانینم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك
ره‌زا ئه‌مینی
٥ی خەزەڵوەری ١٣٨٩ی هەتاوی
٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠ی زایینی
بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان
-------------------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر