-------------------------------------------
به‌ڵگه‌ی نهیَنیَ: سوپای قودس و ئه‌نسار له‌سه‌ر برِیاری خامنه‌یی تیَكدانی عیَراق له ئه‌ستۆ ده‌گرن
سیپان كوردی/ ههرِهشهكانی كۆماری ئیسلامی به دمرِاستی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر عیَراق و ههریَمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه، بهشیَوهیهك كه ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی ههریَم راگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نی له‌سه‌ر بڵاو كرده‌وه و هاووڵاتییانی ئاگه‌دار كرده‌وه. بهپیَی سه‌رچاوه‌كان، كۆماری ئیسلامی هه‌ر ئیَسته 100 تا 150 كه‌سی ئاماده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى بۆ ههریَمی كوردستان ئاماده كردووه كه هه‌موویان سه‌ر به گرووپی ئه‌نسار ئیسلامن و بهپیَی ئه‌و به‌ڵگه‌یه له عیَراقدا له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا
كۆ بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خامنه‌یی ریَبهری باڵای كۆماری ئیسلامی برِیاری ریَكخستنی كوده‌تای له عیَراق په‌سند كردووه، ئه‌گه‌ر پیَویستی كرد.
بۆیه له‌گه‌ڵ ته‌نگژاوی بوونی ئه‌و پرسه و گرینگیی پاراستنی ههریَم، پیَویسته به‌ڵگه‌یه‌ك له به‌رنامه ره‌سمییه‌كانی به‌رپرسانی ئیَران بۆ تیَكدانی عیَراق به ههریَمی كوردستانیشه‌وه ئاشكرا بكریَ كه چۆن رووه شاراوه سه‌ربازییه‌كه‌ى حوسیَن دانایی فه‌ر باڵویَزی ئیَران له به‌غدا و حوسیَن عوزیَمی دیپلۆمات و سه‌ركۆنسوڵی ئیَران له ههولیَر له‌ودیوی سنووره‌وه له‌سه‌ر ماڵ و گیانی خه‌ڵكی عیَراق و كوردستان دهسوورِیَ و داوای خویَن ده‌كات. پیَویسته خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بن له‌وه‌ى كۆماری ئیسلامی توورِهییهكی زۆری له خه‌لك و بهشیَك له به‌رپرسانی ره‌سمیی ههریَمی كوردستان هه‌ڵگرتووه، ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئیَران چیتر ساڵانی ئاواره‌یی كوردان به‌چاوی خه‌ڵك و حكوومه‌ت له باشووردا نه‌داته‌وه و له‌و ریَگهوه كوردستان و پرسه نهتهوهیییهكهى كڵۆڵ نه‌كات. ئه‌وه‌ی ئیَسته به‌ناوی به‌ڵگه‌ی نهیَنی باسی دهكریَ و هه‌یه بهشیَكی زۆر بچووكه له‌و هه‌مووه برِیاره و فه‌رمانانه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر برِین و كوشتنی كورد به سوپا دهدریَن و هیچ كامیان به‌ڵگه‌ی نووسراویان له‌سه‌ر دهرناچیَ.
وه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامه نهیَنییهدا هاتووه، نووسینگه‌ى ریَبهرِی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئیَران (عه‌لی خامنه‌یی) بهرِهسمی داوا له به‌رپرسانی باڵای سوپای پاسداران ده‌كات به‌رامبه‌ر پرسهگلی عیَراق بیَدهنگ نه‌بن و ده‌ست لهسهردهستدا نهنیَن. له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا پاش ئاماژه‌كردن به‌وه‌ى پاڵپشت به كار و چالاكییه‌كانی پیَشووتری سوپا، فه‌رمان به باڵی سه‌ربازیی ده‌ره‌وه‌ى سوپای پاسداران (سوپای قودس) كراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیَراقدا رۆڵیان ههبیَ.
هه‌روه‌ك ئاماژه كراوه، پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نی سوپای قودس له‌گه‌ڵ نویَنهرانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عیَراق و جه‌هادی ئیسلامی و ئه‌نسار ئیسلام برِیار دراوه ئه‌ندامانی سوپای قودس له عیَراق تا دهسپیَكی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ جۆره چالاكییه‌ك نه‌كه‌ن تا ئاشكرا نه‌بن و ئه‌ركی راپهرِاندنی كاروباره‌كان به‌ده‌ست و پیَوهندهكانی تریان بسپیَرن. داوا كراوه سوپای قودس پیلانی كوده‌تای به‌ده‌سته‌وه بیَ و هه‌ركات ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بهپیَچهوانهی "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسلام" بوو، ئه‌و كات بهشیَوهیهكی چالاك و به‌رچاو ده‌ست به‌كار بن.
ئه‌نسار ئیسلام، وه‌ك دوژمنی تینوو بهخویَنی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و گه‌له هه‌ژار و به‌شخوراوه، له ریزی ئه‌و لایه‌ن و گرووپانه‌دا هاتووه كه ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ندی برِیارهكان له تاران و قوم. هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه ئیَسته له پیرانشار، سه‌رده‌شت و ناوچه‌كه‌دا پیَشتیَنهی ته‌قینه‌وه‌یان له‌خۆ به‌ستووه و ئاماده‌ن له باخچه‌كان، مه‌یخانه‌كان و ناو بازارِهكانی چۆمان، رواندز، قهڵادزیَ، سۆران و ههولیَردا خۆیان بتهقیَننهوه./ته‌واو/
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه
نووسینگه‌ى ریَبهری باڵا
سه‌ردار سه‌رله‌شكر ره‌حیم سه‌فه‌وی
بهرِیَز فه‌رمانده‌ییی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆرِی ئیسلامی
ویَرِای سڵاو...
پاڵپشت به نامه‌ى 379 له ریَككهوتی 1383.10.16 ( 2005.1.6) له نووسینگه‌ى باڵاتان له‌باره‌ى برِیار و راسپارده‌كانتان بۆ چالاكییه‌كانی داهاتووی سوپای قودس بۆ كاروباره‌كانی پیَوهست به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیَراق كه هه‌موویان هاوپیَچی ئه‌و نامه‌یه كراون و ویَنهیهكی ده‌گاته ده‌ستی فه‌رمانده‌ى گشتیی سه‌رجه‌م هیَزهكانی وڵات (عه‌لی خامنه‌یی)، بهرِیَزیان برِیاریان دا و فه‌رموویان، بهپیَی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پیَشووتر كه له‌گه‌ڵ نویَنهرانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیَراق، جه‌هادی ئیسلامی و ئه‌نسار ئیسلامدا ساز كرا، بهرِیَزیان رای گه‌یاندووه ئه‌ندامان و كه‌سانی سه‌ر به سوپای قودس كه له عیَراق جیَگیرن، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه ئاشكرابوونی ئه‌وانی لیَ بكهویَتهوه و پیَویسته ئه‌و راسپارده به ده‌ست و پیَوهندهكانی تر له ناوچه‌كه‌ش بگه‌یه‌نن. ئه‌و هیَزانه به‌مه‌به‌ستی ریَكخستنی كوده‌تایه‌ك خۆیان ئاماده بكه‌ن و پلان و به‌رنامه‌ی ورد و پیَویست بیَته دارِشتن كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بهپیَچهوانهی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسلام بوو، بهشیَوهیهكی چالاكانه بیَنه ناو گۆرِهپانهكهوه.
ریَوشویَنی پیَوست بۆ سه‌رخستنی ئه‌و كاره دهگیریَتهبهر و ئه‌نجامه‌كه‌ى دیَته راگه‌یاندن.
نووسینگه‌ى ریَبهری باڵا
محه‌مه‌دی گوڵپایگانی
سیپان كوردی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر