مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك: قاسماغا ته‌نها له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بكات
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له ژماره‌ی رۆژی 17/10/2010 دا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كه‌یسی قاسماغای كۆیه بڵاوكردۆته‌وه كه ئێستا له ناو رای گشتی و له ناو میدیای كوردستاندا مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌رمی هێناوه‌ته ئاراوه.
له‌و راپۆرته‌دا كه چه‌ند قسه‌و لێدوانێك له‌سه‌ر زاری خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و ژماره له پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی كه له سه‌رده‌می ئه‌نفالدا، وه‌ك كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌ڵێن، له‌لایه‌ن قاسماغاوه گیراون و شه‌هید كراون، به‌ده‌سیسه‌ی بڕواپێكراوێكی ده‌زگا موخابهراتییهكانی عیراق گیراون و به‌پێی لێدوانی هاوسه‌ری قاسماغا گوایه ئه‌و كه‌سه ئێستا له ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندایه.
ئێمه پێمان وایه قاسماغا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆك جاشێكی تاوانبار، لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باش ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌كو هه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌رگری له خۆی بكات و هه‌ر شتێكی راست، كه لایه‌تی بۆ ئه‌و به‌رگریكردنه به‌كاربێنێ، به‌ڵام تاكه جێگه‌ی یاسایی به‌رگری له خۆكردنهكهی دادگا‌و به‌رده‌می دادوه‌رو یاسایه كه ئێستا، مادام وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن له‌هه‌ولێره، یان ده‌بێ به‌پێی خۆی بچێته به‌رده‌می دادگا، یاخود ده‌بێ پۆلیس بیگرێ و بیباته به‌رده‌م دادگا.
ئه‌و كێس و كرده‌وانه‌ی كه ناوبراو له‌سه‌ریان تۆمه‌تباركراوه‌و سكاڵای له‌سه‌ر دراوه‌ته دادگاكان و پتر له بڕیاری یاسایی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی هاووڵاتیشدا، به وێنه نیشان دراون، لای ئێمه و خه‌ڵكانی تریش له‌مێژوی شۆڕشی نوێ دا، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئهنفالهكانداو له‌ره‌فتاری ناوبراویش له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، ورده‌كاریی تاوانی زیاتریش هه‌ن، ئه‌و زانیارییانه‌ش كه گوایا لای داواكراوی ناوبراو هه‌ن، ده‌توانێت له بهرگریكردنهكهی له‌به‌رده‌م دادگادا بیانڵێت كه بێگومان رای گشتیش لێی ئاگادار ده‌بێت و ته‌نیا یاساشه كه ده‌توانێت تاوانبار بوون یان (بێ تاوانی!!) ئه‌و كه‌سه بسه‌لمێنێت .

/////////////////////////////////////////////////////
یک ویدئو کلیپ جالب و زیبا از عفو بین الملل
بله عمر دیکتاتورها به پایان می‌رسد و انسان به آزادی و دموکراسی دست خواهند یافت .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر