Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ مهر ۲۱, چهارشنبه

كاكه‌ییه‌كان وێڕایی پابه‌ندبوون به‌ كوردبوونیانه‌وه‌، چه‌ندن داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد

كاكه‌ییه‌كان وێڕایی پابه‌ندبوون به‌ كوردبوونیانه‌وه‌، چه‌ندن داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد
Peyamner شاندی باڵای كاكه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و وێڕایی پابه‌ندبوون به‌ كوردبوونیانه‌وه‌، هاوكات چه‌ندن داواكارییه‌كیشیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

ئه‌مرۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، پێشوازى له‌شاندێكى باڵا و به‌رفراوانى كاكه‌ییه‌كان كرد كه‌ له‌ پیاوانى ئاینى و دادوه‌ر و رۆشنبیر و مامۆستا و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانى پێكهاتبوون.

له‌دیدارێكدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به‌ دیدارى كاكه‌ییه‌كان نیشان دا و تیشكى خسته‌سه‌ر تێكۆشانى نه‌پساوه‌ى كاكه‌ییه‌كان له‌بزاڤى رزگاریخوازى كوردستانى دا كه‌ هه‌میشه‌ له‌ته‌ك خه‌م و ئازار و ناخۆشیه‌كانى گه‌لى كوردستان خه‌باتیان كردوه‌و له‌م پێناوه‌دا دووچارى گه‌لێ زوڵم و سته‌م و نه‌هامه‌تى هاتوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بوون سازش له‌ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى و خه‌باتى بێ وچانى خۆیان بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌ نوێنه‌رایه‌تى كاكه‌ییه‌كان سوپاسگوزارى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕى و چه‌ند داواكاریه‌كیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كرد له‌پێناو زیاتر پشتگیریكردن یان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان نوێنه‌رى خۆیان هه‌بێت به‌ تایبه‌تیش كه‌ ئه‌مرۆ به‌شێكى زۆریى كاكه‌ییه‌كان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌رزن و شایسته‌ى پێگه‌ى دیار و به‌رچاون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته‌ ڕوو كه‌ كاكه‌ییه‌كان وه‌ك هه‌میشه‌ پابه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى ره‌سه‌نى خۆیان كوردن وه‌ك چۆن پابه‌ندى رێوره‌سم و سروته‌ ئاینیه‌كانى خۆیانن و داوایان كرد خزمه‌تگوزاریى زیاتر له‌بواره‌ جیاوازه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان بكرێ كه‌ زۆر پێویستیى پێیه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ناوى هیچ لایه‌نێكى سیاسیی نه‌بێت كه‌ به‌داخه‌وه‌ پێش ئێستا به‌ ناو زۆر كار كراوه‌و له‌ واقیع هیچ نه‌بوه‌، بۆیه‌ پێشنیارمان ئه‌وه‌یه‌ كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌رێگه‌ى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێرى نوێنه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان بێت كه‌ په‌رله‌مانه‌ و كه‌سانى رابردوو پاك سه‌رپه‌رشتى كاره‌كان بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوانى خۆى بۆ داواكاریه‌كانیان نیشان دا و به‌ڵێنى پێدان كه‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌و به‌دواداچوونى پێویست بۆ داواكانیان بكرێت و له‌وه‌ڵامه‌كه‌ى ئاگاداریان بكاته‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا سه‌ركردایه‌تى سیاسیى گه‌لى كوردستان له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه‌ رێزداران كاك مه‌سعود و مام جه‌لال هه‌میشه‌ پشتیوان و داكۆكیكارى كاكه‌ییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیتان ده‌كه‌ن و رێز له‌خه‌بات و قوربانیدانى كاكه‌ییه‌كان و هه‌موو لایه‌ك ده‌گرن.

-------------------------------
هه‌فته‌ی داهاتو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی حه‌مرین هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌
Peyamner وا بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان نزیكه‌ی 70 گۆڕ له‌ ناوچه‌ی حه‌مرین هه‌ڵبدرێنه‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ڕوفاتی2000كه‌سیان تێدابێت.


له‌م باره‌یه‌وه‌ "فوئادعوسمان" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌ ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان سه‌ردانی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی حه‌مرینمان كردوه‌ و به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدانی خورماتو چوینه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

وتیشی"سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیمان به‌ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقه‌وه‌ كردوه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه‌ به‌ڵام هاوكاریان نه‌كردین و هه‌نگاوی جدیان بۆ نه‌ناین ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ كردوه‌ بۆ هاوكاری خۆشبه‌ختانه‌ ڕازیبون له‌وانه‌ پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منی.


وتیشی له‌ هه‌فته‌ی داهاتودا سه‌ردانی حه‌مرین ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاهێده‌كان نزیكه‌ی حه‌فتا گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه‌ و ڕوفاتی 2000كه‌سی تێدایه‌.

وتیشی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ جێگیر نیه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕێژه‌كه‌ زیاتر بێت یاخود كه‌متر چونكه‌ تا گۆڕه‌كان هه‌ڵنه‌درێنه‌وه‌ ناتوانین ڕێژه‌كه‌ دیاریبكه‌ین.

http://www.peyamner.com/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر