http://www.e24.se/makro/politik/usa-ser-dina-banktransaktioner_2363017.e24
--------------------------------------------
فەیسبووك و گۆڕانکاری لە تێپەڕەوشە
ئەمرۆ فەیسبووك چەندین خزمەتگوزاری پاراستنی زیادکرد، لەناویاندا توانای بەکارهێنەران بۆ داواکردنی تێپەڕەوشە بۆ یەک-جار لەسەر کۆمپیوتەرە گشتییەکان.
کاتێك کۆمپویتەر بەکاردێنیت کە ناتەوێت تێپەڕەوشە یاساییەکەت لێ بدەیت، دەتوانیت داوای یەک-جار تێپەڕەووشە بکەیت بە ناردنی "otp"بە کورتەنامەیەك بۆ ژمارە ٣٢٦٦٥ لە ئامێری مۆبایلەوە ،پێویستە پێشتر ڕێكخستنەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لە فەسیبووکت چالاک کردبێت و سەلماندبێتت کە مۆبایلی تۆیە ،تێپەڕەووشە یەک-جار لەدوای ٢٠ خولەك بەسەردەچێت.
فەسیبووك خزمەتگوزاریەکانی پاراستن پلە بەپلە دەچەسپێنێ ،خزمەتگوزاریەکە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت هەفتەی داهاتوو.
مەبەست لەم خزەتگوزاریە زیاتر ئەوەیە کە تێپەڕەووشەی بەکارهێنەرانی فەیسبووك بپارێزرێ لە تێپەڕەووشە هەستیارەکان و لە کیلۆگەرەکان و ماڵوێریە داتا فڕێنەکانی تر.
وە ڕاشگەیەنرا کەوا داوا لەبەکارهێنەران دەکرێت کە زانیاری تاکەکەسیان نوێ بکەنەوە وەکو ژمارەی مۆبایل و پۆستە ئەلیکترۆنیەکان و پرسیارە پارێزەرەکان و هتد.. وە زانیاری نوێ دەردەکەوێت لە ڕێکخستنەکانی زانیاری تاکەکەسی بۆ پەرە دان بە یارمەتی بەکارهێنەرانی فەسیبووك.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر