ئه‌بو به‌سیر ته‌رتوسی هه‌ڕه‌شه له‌كورد ده‌كات
موفتی گروپه «جیهادییه» كان ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاراسته‌ی كوردی عێراق‌و سوریا ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت «ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه‌تان به‌رده‌وامبن ئه‌وه دوژمنایه‌تی ده‌كه‌وێته نێوانمان».
له‌نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزدا عه‌بدولمونعیم مسته‌فا حه‌لیمه ناسراو به «ئه‌بوبه‌سیری ته‌رتوسی» موفتی گروپه جیهادییه‌كان كه ئاراسته‌ی گه‌لی كوردی كردوه له‌عێراق‌و سوریا ده‌ڵێت « پێمان گه‌شتووه ئیهانه‌ی كتێبی خودا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی‌و بارزانییه‌وه‌و ده‌بیستین گوتاری نه‌ته‌وه‌یی‌و ره‌گه‌زپه‌رستیتان هه‌یه.. زیاده‌ڕۆن به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب‌و نه‌ته‌وه‌كانیتر‌و كه‌وتوونه‌ته خراپترین شێوه‌كانی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و نه‌فامی». ناوبراو كه له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌و خه‌ڵكی وڵاتی سوریایه جه‌خت ده‌كاته‌وه «ئه‌گه‌ر كورد به‌رده‌وامبێت له‌دۆستایه‌تی كافران‌و دژایه‌تی ئیمانداران‌و به‌رده‌وامبێت له‌جه‌نگی دژه موسوڵمانان‌و سه‌رخستنی مولحید‌و بێباوه‌ڕان ئه‌وه من به‌راشكاوی ده‌یڵێم‌و هیچ موسوڵمانێكیش لاری له‌مه نییه كه له‌نێو ئێمه‌دا ـ مه‌به‌ست موسوڵمان‌و عه‌ره‌به‌كانه ـ ژینتان نییه‌و سه‌رجه‌م موسوڵمانان ده‌كه‌ونه دژایه‌تیكردن‌و قێزه‌ونكردنتان».
ناوبراو، له‌نامه‌كه‌دا كه له‌ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنیدا ده‌قه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌كوڕێكی یاخی له‌دایك‌و بابی خۆی ده‌چوێنێت‌و باس له‌وه ده‌كات له‌داهاتودا كورد وه‌كو گه‌ڵایه‌كی رزیوی دارێكی قایم‌و به‌هێز ده‌وه‌رێت‌و سه‌ره‌نجام كرم ده‌یخوات.
ته‌رتوسی خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌م‌و فه‌توای توندڕه‌وییه‌و به‌شێخ‌و موفتی گروپه ئیسلامییه چه‌كداره‌كان ده‌ناسرێت‌و له‌به‌ریتانیا له‌ڕێگای وتاردان‌و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه هانی به‌شداریكردن له «جیهاد» ده‌دات‌و فه‌توا‌و رێنمایی بۆ كرده «جیهادی»و گروپه ئیسلامییه‌كان ده‌رده‌كات.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1298
-----------------------------------------------
رهبر فرقه تندرو جهادیه مردم کرد را تهدید کرد.
--------------------------------------------------------
ئه‌مه‌ریكا: ئێران تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی توندوتیژی له عێراق
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، سوپای پاسدارانی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه ده‌ستیان هه‌یه له زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی له عێراق روده‌دةن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر